کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌بوونی متمانه‌و راستوێژی له‌ئاخاوتن و كرده‌ی سه‌رۆك پارته‌كاندا

Tuesday, 13/05/2014, 12:00

1898 بینراوە






مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی یه‌كێك له‌و نموونانه‌یه‌، كه‌ساڵانێكی زۆره‌كۆمه‌ڵه‌درووشمێك ده‌دا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك درووشمه‌كان بێده‌نگه‌یان لێده‌كرێ. له‌سه‌ر مادده‌ی ١٤٠ ماوه‌یه‌ك ده‌یگوت، كه‌ئه‌گه‌ر هه‌تا ساڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ نه‌كرێ، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان ده‌بێ، كه‌چی ئه‌وه‌ساڵی ٢٠١٤یه‌ومادده‌ی ١٤٠ وه‌ك مه‌ته‌ڵی رۆژگاری لێهاتوه‌. ناوبراو بۆ سه‌رگه‌رمكردنی خه‌ڵكی باشوور چه‌ند ساڵێكه‌، باس له‌ئه‌گه‌ری دیكه‌ده‌كا، كه‌هه‌موو به‌هاران خه‌ڵكی گوێی بۆ شل ده‌كا، گۆیا سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی باشوور راده‌گه‌یه‌نێ. خه‌ڵكی كورد ئاگاداری ئه‌وه‌نییه‌، كه‌مه‌سعود بارزانی و پارته‌كه‌ی دژی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ركووك له‌٢٠٠٣دا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوون، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تاڵه‌بانی له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا باڵاده‌سته‌و پارتی جێگای نابێته‌وه‌.مه‌سعود بارزانی له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ٢٠١١ رایگه‌یاند، كه‌ئه‌گه‌ر ٥٠ هه‌زار كه‌س داوای لێبكه‌ن ئه‌و واز له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دێنێ. پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ناوه‌كان كۆكرانه‌وه‌و بۆی ره‌وانه‌كران، ناوبراو بێده‌نگه‌ی لێكرد و خه‌ڵكی به‌درووشمی قه‌به‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌رگه‌رم كرد.

له‌پاش قوماره‌ناپیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ ئه‌نجام نه‌درانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له‌پاش درێژكرانه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌فرت وفێڵ بۆویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی، ناوبراو رایگه‌یاند، كه‌له‌ئێستاوه‌داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی خوولی داهاتووی پارله‌مان ده‌كه‌م، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٣ كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم. بێجگه‌له‌وه‌مێدیاكانی پارت و بنه‌ماڵه‌و زۆر لایه‌نی دیكه‌هه‌را و هه‌نگامه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییان له‌هه‌ولێر به‌رزكرده‌وه‌، به‌ڵام پاش نیشتنه‌وه‌ی تۆفانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پرسه‌كه‌له‌بیركرا! ئێستا كه‌پارله‌مان ماوه‌ی زیاتر له‌٧ مانگه‌هه‌ڵبژێردراوه‌، هێشتا كاره‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه‌. پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌به‌رنامه‌كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌پارله‌مان ده‌سته‌مۆ بكه‌ن و گۆڕان ویه‌كێتی به‌وه‌زه‌اره‌ت و پۆست سه‌رگه‌رم بكه‌ن. نه‌خشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌، كه‌سێناریۆی جۆاروجۆر داڕێژن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رۆك و له‌سه‌ره‌وه‌بن و خه‌ڵكیش چه‌پڵه‌لێده‌ر و وه‌دواكه‌تووه‌ی رێبازه‌بێ دواڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وان بێ. ئێستا كه‌هه‌ڵبژاردن له‌عێڕاق و باشووری كوردستاندا كراوه‌، پارتی و یه‌كێتی له‌بنه‌وه‌له‌به‌غدا بۆ پۆست و پله‌كه‌وتوونه‌جوڵه‌و به‌رژه‌وه‌ندی كورد و نیشتمان هه‌ر له‌بیر چۆته‌وه‌. پارتی له‌بیری ئه‌وه‌دایه‌، كه‌هاوسه‌نگی هه‌رێم بپارێزێ و له‌ونبوونی تاڵه‌بانی له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا پشكی گه‌وره‌بۆ خۆی ببات. گۆڕان و یه‌كێتی له‌و نێوه‌دا درێژه‌به‌گه‌مه‌ی په‌رتبوون ده‌ده‌ن و پارتیش له‌ناخی خۆیدا به‌سۆسیالدێموكڕاته‌كه‌ی یه‌كێتی و درووشمه‌كۆنه‌كانی گۆڕان پێده‌كه‌نێ.

مه‌سعود بارزانی مه‌به‌ستی له‌و وتانه‌ته‌نیا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه‌و مه‌گه‌ر پۆستێكی باشتری پێبده‌ن، ئه‌گه‌رنا وازی لێناهێنێ. ئه‌وه‌بۆ مێژوو ده‌ڵێم، كه‌یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی خۆیان و قوتكردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشه‌نده‌یان كرد. پارتییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆیان هه‌موو گه‌مه‌یه‌ك ده‌كه‌ن. ئه‌وان له‌ئاوی لێڵ ماسی گه‌وره‌یان گرت و راوی خۆیان ده‌كرد. ئه‌وان ئاگری شه‌ڕی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیان خۆش ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌هێزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ولێر و به‌غدا خۆیان پێشان بده‌ن. له‌گه‌مه‌ی نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕاندا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی قوماری خۆیان برده‌وه‌. پارله‌مانتارانی گۆڕان له‌خولی پێشوو ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌كیان هه‌با، یه‌كه‌سه‌ر داخوازیننامه‌یه‌كیان بۆ سه‌رۆكی پارتی ده‌نارد. یه‌كێتییه‌كان و به‌تایبه‌ت مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كسه‌ر بۆ سه‌ری ره‌ش ده‌چوون و مه‌سعود بارزانیان به‌براگه‌وره‌قبوڵ بوو. له‌سیاسه‌تدا براگه‌وره‌یی ده‌بێ چه‌نده‌بڕ بكا و پارته‌كوردییه‌كان و بنه‌ماڵه‌كان چۆنی كه‌ڵكی لێوه‌رگرن؟

سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ژیره‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ونه‌ته‌وه‌كه‌یان راستگۆ و شه‌فافن، به‌ڵام له‌نێو سیاسه‌تكاره‌كورده‌كاندا بردنه‌سه‌ری به‌ڵێن و وته‌زۆر بڕ ناكا.ئه‌وه‌سوننه‌تی گه‌له‌هه‌ژار و ژێرده‌سته‌كانه‌، كه‌سه‌رۆكه‌خۆسه‌پێنه‌كان هه‌تا مردن و به‌هه‌موو هێز و فرت وفێڵێك خوازیاری مانه‌وه‌له‌ده‌سه‌ڵاتدان. له‌نێو كورداندا درۆكردن و فێڵكردن وه‌ك زیره‌كی و سیاسه‌تمه‌درابوون چاوی لێده‌كرێ. له‌وڵاتی ئێمه‌راستییه‌كان به‌راوه‌ژوو پێشان ده‌ده‌رێن. مرۆڤه‌به‌ناو سه‌رۆك پارت و بنه‌ماڵه‌كان له‌ناخدا بۆ پۆست شێت و شه‌یدان وهه‌مووته‌مه‌نیان شه‌ڕیان بۆ كورسی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كرددوه‌، به‌ڵام به‌رواڵه‌ت به‌خه‌ڵكانی دیكه‌ده‌ڵێن، ئێمه‌پۆستمان ناوێ. چ له‌وه‌ئازایانه‌تره‌، كه‌مرۆڤ به‌ویستی خۆی له‌ده‌سه‌ڵات بكشێته‌وه‌و نموونه‌یه‌كی زیندوو بۆ ده‌ورووبه‌ری بێ. بنه‌ماڵه‌و پارتێك كه‌سه‌رۆكایه‌تی به‌پیرۆز چاو لێبكات، له‌گه‌ڵ هاتنه‌خوار له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌كولتوركردنی دێموكڕاسی نامۆیه‌. لێره‌دا كێشه‌هه‌ر مه‌سعود بارزانی نییه‌! تاڵه‌بانی و سه‌رۆك پارته‌كانی دیكه‌ش له‌كوردستاندا ئاوێته‌ی ئه‌و كولتوره‌ن. چاوخشاندنێكی كورت به‌مێژوویی كوردان ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێ، كه‌سه‌ركرده‌ی پارت، عه‌شیره‌ت، ئاغا و شێخه‌كورده‌كان له‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناچن و شه‌یدای خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كورتخایه‌نه‌كانی خۆیانن. تێگه‌یشتنی ئه‌وان له‌ده‌وڵه‌ت، یاسا، گه‌ل، تاك و سیاسه‌ت و هتد. لینگاوقووچه‌و له‌ده‌للاقه‌ی بچووكی خۆیان ده‌ڕڕواننه‌جیهانی ده‌وروبه‌ر.

خه‌ڵكی كورد و تاكی كورد تا نه‌گاته‌ئاستی متمانه‌به‌خۆكردن، له‌شه‌ڕی بازرگانه‌ره‌نگاوڕه‌نگه‌كان رزگاری نابێ. كورد به‌كرده‌وه‌خاوه‌نی سه‌رۆكی خاوه‌ن متمانه‌و رێگپێدراو نییه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، له‌رێگای نادێموكڕاتیك ده‌سته‌به‌ر كراوه‌.سه‌رۆك له‌نێو كورداندا به‌پێنیژه‌ی سرووشتی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رنه‌كه‌وتوون و هاتنه‌خواره‌وه‌ش بۆ ئه‌وان تاڵ و به‌ژانه‌. سه‌ركرده‌راسته‌قینه‌كان خه‌ونی سه‌ركرده‌بوونیان نییه‌و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بوو به‌كرده‌وه‌ئاماده‌نین ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن. له‌نیشتمانی كورداندا حیزب و پارته‌كان خه‌ون به‌پاشایه‌تی و سیستمی میرنشینه‌عه‌ڕه‌به‌كانه‌وه‌ده‌بینن و ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ له‌رێگای پاره‌و زێڕبه‌خشینه‌وه‌به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌رێگا ده‌بڕن. جێگای خۆیه‌تی مرۆڤ ره‌خنه‌له‌كۆمه‌ڵگا و تاكی كورد بگرێ، كه‌خوازیار و شایانی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ن. نه‌ته‌وه‌یه‌كی وشیار و تاكی ئازا ئاماده‌ی كۆیلایه‌تی نییه‌و به‌رامبه‌ر به‌سه‌رۆكه‌بچووكۆڵانه‌كان ئازایانه‌ده‌وه‌ستنه‌وه‌. له‌كوردستاندا نه‌ك تاكی ئاسایی، به‌ڵكو نوێنه‌ری پارله‌مان و وه‌زیره‌كانیش خزمه‌تی خه‌ڵك و دوارۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ناكه‌ن و له‌بازنه‌ی حیزب و به‌رژوه‌وه‌ندییه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌. سه‌رۆكێك كه‌متمانه‌ی به‌خۆی نه‌بێ، ناتوانێ متمانه‌ی گه‌ل به‌كرده‌وه‌وه‌رگرێ و هه‌تا ماوه‌ده‌بێ له‌سه‌ر خه‌یاڵی چیرۆك و قسه‌هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان ژیان تێپه‌ڕ بكا.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)