کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومەر فەتاحى تاوانبار لەنەتەوەیەكگرتووەكانە!! ئەى قوڕبەسەر خەڵكى عێڕاق

Thursday, 22/09/2011, 12:00




شوێن نەماوە ئەمانە پیس و بۆگەنى نەكەن ئەوەتا پێیى بێ خێریان ڕووى ناشیرینیان گەیشتە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمە خۆى لەخۆیدا ئەو پەڕى سوكایەتى كردنە بەسەروەرى عێراق و میللەت و خاكەكەى جەنابى ئالى فیرعەون عومەر فەتاح لێرە لەسلێمانى داواكراوى دادگایە لەئەمریكاش لەكۆنگرەى ساڵانەى نەتەوە یەكگرتوەكان بەشدارە ، جەلال تاڵەبانى بەم ڕەفتارە ناشیرینەى ئەوەندەى تر ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەى سەلماند كەبێ ئاگادارى ئەو عومەر فەتاح و دارەدەستەكەى ئاو لەئاش ناكەن و یەك باندى لێدان و كوشتن و ڕفاندن ناتوانن جوڵە بكەن تافەرمان لەجەلال وەرنەگرن .
ئەو كاتەى چەتەو مافیاكانى عومەر فەتاح لەئاسۆس هەردیان دا سكرتاریەتى جەلال تاڵەبانى بەیاننامەیەكى دەركرد كە كۆمپانیاى ئاوێنە لەخۆشیان شاگەشكەبوو بەمانشێتى گەورە نووسیان سكرتاریەتى جەلال ئیدانەى لێدانى ئاسۆس هەردى كردوە هەر ئەوسا ووتم كوڕینە ئەم بەیاننامەیە ئیسپاتى ئەوەیە كەئەمە بەئاگادارى سكرتاریەت و جەلال تاڵەبانى بووە ئەگینا سكرتاریەت لەغەیرى ڕفاندن و لێدان و هەڵكوتانە سەر خەڵك و دام و دەزگاكان نەبێ زیاتر چى ترى كردووە ؟ دواجار سكرتاریەت بەچ سیفەتێك دێ ئیدانەى ئەم دەست درێژیە دەكات ؟ ڕێك چیرۆكى كارەساتەكانى دواى 17 ى شوباتم هاتەوە بیر ئەو كاتەش كەجەلال نامەیەكى دووڕٍووانەى بۆ گەنجانى سەراى ئازادى ناردو سكرتاریەت بەیاننامەیەكى بڵاوكردەوە ئەوساش ووتم كوڕینە ئەوسا سەركوتكردن و لێدان و كوشتن دەست پێ دەكا و كۆتایى بەخۆپیشاندانەكان دێنن ئەوەى ئەمجارەشیان ڕێك وابوو ئەوەتا ئێستاش میدیاى ئازادو سەربەخۆ و هەندێك ڕۆشنبیرو نووسەرى لەگوێ گادا خەوتوو هەیە چاوەڕێیى مەڕحەمەتى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتین گوایە ڕوى خۆیان سپى بكەنەوە عومەر فەتاح تەسلیمى دادگا بكرێ و بخرێتە كونجى زیندانەوە بەڵام جەلال بەمە هەموو ئەوانەى ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند كەس ناتوانێ بە عومەر فەتاح بڵێ پشتى چاوت بڕۆیە ئەوا دەیبەم بۆ بەرزترین دامەزراوە لەجیهان كەنەتەوە یەكگرتووەكانە ؟ئێوەش لەمەودوا بڕۆنە ئاسمان و ڕوو لەخوا بكەن ((چونكە لەناو كۆمەڵە و كەمپین و ڕێكخراوەكاندا ئەوە هەیە هەر شتێك نەبێ دەڵێن ئەگەر دەسەڵات وەڵام نەداتەوە دەیبەینە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوە جەلال بردى بۆ ئەوێ ولەوێش بێ منەتى كردن)) .
لەهەمووشى سەیرتر لەتەك كۆسرەت ڕەسوڵى داناوە چونكە كەلەئاسۆس هەردى درا كۆسرەت چوو بۆ ماڵى ئاسۆس هەردى و ووتى هەركەسێك ئەمەى كردبێ لێیى قبوڵ ناكەین ئەگەر لەمەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیش بێ تەسلیمى دەكەین ، جەلال لێرەش مەبەستیەتى ئەوەندەى تر كۆسرەت ناشیرینترو ڕیسواتر بكات بۆئەوەى دوایى لەژوورە داخراوەكان بڵێ ئەوەتا كۆسرەت ڕێگەى نەدا ئەگینا ئێمە تەسلیمان دەكرد .
من خەمى خۆمانم نیە لەكوردستان چونكە ئێمە وەك خەڵكى كوردستان دەمێكە دەستمان لەوانە شووشتووە و زۆربەى زۆرى خەڵك گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەى كە تەنهاوتەنها ڕاپەڕین و قەفەزى زیندان چارەسەریانە بەس خەمى خەڵكى داماوى خوارووى عێراقمە لەوانەیە ئێستا لەهەندێك پارێزگا و قەزا و ناحیە و گوندەكانى خوارەوە عەرەبی داماو و قوڕبەسەر هەبێ بەرامبەر تیڤیەكان دانیشت بێ و خۆشحاڵ بێ و بڵێ ئۆخەى ئەمە وەڤدى عێراق لەنەتەوە یەكگرتووەكان شتێكمان بۆ دەكەن نازانن ئەمانە لەغەیرى نەگبەتى و سەر شۆڕكردن و ڕیسوایى و بردنى سامان و بودجەى عێراق نەبێ زیاتر هیچى تریان لەدەست نایە ، لەوانەیە لەدوو ملیۆن دۆلارەكەى جەلال داواى كردووە بۆ سەفەرەكەى نیو ملیۆن دۆلار بەخشیشى عومەر فەتاح بێ ، بڵێ ئەو ماوەیە نووسەرە خۆشباوەڕەكان عومەر فەتاحیان ئەزیەت داوەو ناویان زۆر هێناوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە