جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک وشترمرغ له به‌غدا سه‌ری ده‌خرێته وه ناو ڕمڵهوه!
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
ئەگەر لە هەلبژاردنەکانی 25.7 ی 2009 و 7.3 ی 2010 بڕوانین جیاوازیەکی زۆر گەرورە دەبینین له کورتهێنانی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن. بە بیرورای زۆر لە سیاسەتوانان و گۆران خوازان هۆکاری سستی یان نەرمی بزوتنەوەی گۆرانە یان خۆبەخاوەن نەزانینی ئەو هەموو گەنجە خوێنگەرم و خاوەن هەلوێستەیە کە بوڕکانێک لە ناخی دلیانەوە کڵپه‌ی سه‌ندووه‌و ئیدی چیتر بەرگەی ئەو هەموو نا هەقی و نا مرۆڤایەتی و نا ئازادی و نا دێموکراتی و نەبونی مافی مرۆڤ و خەفە کردنی دەنگی ئافرەتان و ڕه‌و دان به دەسەلاتی تاک ڕەوی و بەتهڵان بردنی سەروەت و سامانی نیشتیمان و رێگرتن لە بەرەو پێشچونی گەنجان و لاوان و کپ کردنەوەی دەنگ و کڕۆکی مرۆڤ‌و به‌هاکانیان و تا کار گه‌یشته سه‌ر دەست درێژی کردنە ناموسی ژنی کوردی که‌رکوکیش............زۆری تریش!!! ناردنی 25 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی گۆڕان بۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان له لایه‌ن خه‌ڵکی ناڕازی له ده‌سه‌ڵات، ئەنجامێکی دلخۆشکەرانەی لێکەوتەوە وده‌نگێکی زیندووی له ناو پەرلەماندا دروست کرد. بەڵام زۆر بەداخەوە بەهۆی بێخەمی و بە دەنگەوە نەچوونی گۆڕان خوازان لە سه‌ر راپێج کردنی هه‌ڵسوڕاوان بۆ ئەمنە سورەکەو دەزگا داپلۆسێنەرەکانی پاراستن و زانیاری زیندانی ئاکرێ، بێ کارکردن و نان بڕین و وەدەرنانی گۆڕان خوازان لە کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی 7.3ی 2010ی لێکه‌وته‌وه. له‌وه‌ش خراپتر تۆراندنی کەسانی بەتوانای گۆڕان خوازان لەلایان خودی گۆڕانەوە (فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌ک نموونه) ئەمانە هەمووی پشت ساردبوونەوی گەلێ دۆست و هه‌وادارانی گۆڕانی لێکەوتەوە، بەڵگەمان کەمبونەوەی کورسیەکانمان بوو لە هەلبژاردنی ئەنجومانی نوێنەرانی عێراق.
پاش ئەو هەموو کەموو کووڕی یە ئێستا گۆڕان خەریکە مل کەچ ده‌کا بۆ مەرامە گڵاوەکانی سەرانی دەسەلات. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێ کەسێ بکەن بە سەرۆک کۆمار کە لەماوەی 4 سالی رابردودا لە شانازی کردن بە برا عەرەب و تۆرانی و فارسهکانیەوە، بە نۆکەری کردن بۆ ئه‌وان، هه‌زاران کاری سووکهڵهو قێزه‌ون بۆ شه‌رم هێنه‌ر بۆ کورد، هیچی ترمان لێ به‌دی نه‌کردووه.
ئەو کەوڵە کۆنە بۆگه‌نه‌ی که تەمەنی زۆری هەر ئەمساڵەو زیاتر بڕ ناکات، یان با زۆرتریش بژی به‌ڵام ئه‌و به‌داخه‌وه به‌و سه‌ر شۆڕی یه نامرێ، که ده‌بوو بمرێ، که ئه گه‌ر هاتبا و نه‌بووبایه‌وه به سه‌رۆک کۆمار ده‌ماندی، که چۆن سه‌ر شۆڕ ده‌بوو له بێ ده‌سه‌ڵات بوونی له به‌رامبه‌ر بارزانی دا. چوونکه ئێستاش که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نی یه‌و خۆی لێ کردووین به فس فس پاڵه‌وان به ناوی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه و، وه‌ک وشترمرغ له به‌غدا سه‌ری خۆی خستۆته ناو ڕمڵ، تا به قه‌ولی خۆی خۆی له مه‌سعودی ڕاوچی بشارێته‌وه، به ڵام بێ خه‌یاڵ له‌وه‌ی که وه‌ک وشترمرغ ته‌نها خۆی فریو داوه‌و، ده‌مێکه بووه به ته‌پکه‌ی داوه‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و جارێکی تریش ببێته‌وه به وشترمرغی به‌غدا، ئیدی له دوای مردنی، چڵکاو خۆرەکانی بەشان و باڵیدا هەڵدەدەن و وەک بابە بارزانی کە رۆژی لە دایک بوون و رۆژی گاگۆڵە کردن و رۆژی پێ‌گرتن و.....هتد و رۆژی مردنی کراوە بە پشووی ڕەسمی. به‌ڵام ئه‌و کات ده‌بێ چه‌ندین پشووی ڕه‌سمی تر بۆ جەلالیش له به‌رچاو بگیرێ له لایه‌ن چڵکاو خۆرهکانیهوه، که لانی که‌م ده‌بێ لە بارزانی کەمتری بۆنه‌که‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان گرنگ نی یه که ئه‌و هه‌موو پشووه ڕه‌سمیه بێکه‌ڵکانه چ زیانێکی گه‌وره‌ی ئابووری له کوردستان گه‌له‌که‌ی ده‌ده‌ن. له کۆتاییدا به سه‌رانی گۆڕان ده‌ڵێم که له کورتهێنانی ده‌نگی تریش له داهاتوو چاوه‌ڕێ بکه‌ن، کاتێ ده‌نگ بۆ ئه‌و پیاوه بێ ئابڕووه ده‌ده‌ن که ببێته‌وه به وشترمورغ له به‌غدا.
عه‌لی غه‌ریب
06. 04. 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست