بەبۆنەی ٨ مارسەوە: ئاخر ژنان ناتوانن بەپێوە میز بکەن
Sunday, 09/03/2014, 12:00
2510 بینراوە
کاتێک "مهاباد قەرەداخی" داوای نۆبڵی ئاشتی بۆ مەسعود بارزانی کرد ، فواد حسێن هەواڵەکەی پێدا ، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک ، مەسعود بارزانی بە د. فوادحسێن ی ووت بەو ژنە ساحیرە بڵێت داواکەی بگەڕێنێتەوە ، نەک قبوڵی بکەن و ببێت بەڕاستی . فواد حسێنیش بە چاوە زەقەکانێوە لە سەرۆکی دەڕوانێ و دەپرسی بۆچی قوربان؟
مەسعود دەنەڕێنێت بەسەریدا: دەبێ من ژنەکەم بەرم بۆ ئەو ووڵاتە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە ، ئەودەم لە فیسسسسسس بوکدا وێنەی ژنەکەم بڵاو بکرێتەوەو دەبم بە گاڵتە جاڕی هەموو لایەک، من دایکم کە مرد، لەبەر ئەوەی ژن بوو، لاشەکەیمان نەبردە لای بارزانی باوکم، ئیتر چۆن بە زیندویی ئەو کارە دەکەین لەگەڵ ژنی خۆماندا شان بەشان لای خۆمەوە دایبنێم!؟
ئەو هەموو ڕێخراوە ژنە هەیە لەنیشتمانە ژنکوژەکەی ئێمەد، کەچی تازە بەتازە بازاڕی خەتەنەکردنی ژنان برەوی هەیە، وەک پیرێژنە ساحیرەکەی گەڕەکی ئێمە ووتبووی ، من جگە لەموچەی خانەنشینی ڕۆژانە چەند کچ خەتەنە دەکەم .
سۆسیال دیموکراتەکەی لەمەڕ ئێمە ئێستاش کێشەی کۆمەڵایەتێکان بەسوڵحی عەشایەری چارەسەر دەکەن، ئەوەتانێ فڕکان فڕکانە لەسەر وەرگرتنی پۆستی مەکتەبی کۆمەڵایەتی. ئیتر سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی تریس داوای دەورەیەک دەکەنەوە کە لە هەمرێمی کوردستاندا بۆیان بکرێتەوە و ئەوانیش فێربن لەڕێگەی عەشایەرییەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، چونکە یاساکانیان خەریکە ژەنگ هەڵدەهێنێت و خەڵکی بەقسەیان ناکەن.
بیرمە جارێکیان وەک ئەمڕۆ ٨ مارس بوو ئێمە کۆمەڵێک پێشمەرگە بووین چوینە ئۆردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، یان حیزبی کۆمەنیستی ئێران، ئەوان ئاهەنگی ٨مارسیان پیرۆز دەکرد و یاپراخێکی زۆریان کردبوو، چەند خانمێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاوە هاتبوون کەسوکاری پێشمەرگەکانی کۆمەڵەبوون ، لە مالومە لای دۆڵەی لەبەینی ماڵومەو چۆخماخدا بوو، کە ئۆردوگاکەیان لەوێ بوو. دوایی مەراسیمەکە من لەگەڵ کادێرێکی گەورەی کۆمەڵەی ڕەنجدەراندا کەوتمە گفتوگۆ کە بەرەو گاپیڵۆن دەڕۆیشتین ئێوارەیەکی زووبوو هەمان ڕۆژ ووتم: بریا ئێمەش دەمانتوانی خانمان بێنینە ناو شۆڕش و دەمانکردنە پێشمەرگە ، ووتم سەیرکە ئێمە گەر وابکەین دەتوانین نیوەی کۆمەڵگاکەمان تێکەڵ بەشۆڕش بکەین، کەچی ئەو کادێرە پێشکەوتوەی کۆمەڵە ووتی: " ئاخر ژنان ناتوانن بەپێوە میز بکەن "نازانم ئەو بەڕێزە کەوتە کوێ؟ بەڵام زۆرم خەمە ئەویش بەگردی زەرگەتەدا هەڵزنابێ، ئیستا بیەوێت بیگۆڕێت ؟
تۆ سەیری ئەوانە بکە لە باشوری کوردستاندا سیاسەت دەکەن، بزانە کەسێکیان تێدایە کچەکەی یان ژنەکەی بێنێتە ناو کایەی سیاسەتەوە؟ تەنانەت گەنجەکانیش، کە هەموو هەڵگری پاسپۆرتی ووڵاتانی بیانیشن وەک ئەمەریکا و ووڵاتانی ئەوروپا.
چاکە ئێمە چەند نمونەیەک بێنینەوە، لێشمان تێکەڵ نەبێت مانای وا نییە سیاسەتکردن وەک دوکانداری وابێت باوک یان مێرد هەرچی بوو دەبێت ژن یان منداڵەکانی هەمان ڕێچکە بگرنە بەر.
کۆسرەت ڕەسوڵ : هەمیشە سەر و سمێڵی خۆی لە بۆیاخ ناوە، کە چی بۆ تاکە جارێک ژنەکەی، یان کچەکەی ناگێڕێت یان لە ڕۆژێکی وەک ٨ مارسدا کە ڕۆژێکی جیهانی ژنانە، بەڵام کوڕ لەدوای کوڕ بۆمان نمایش دەکات و دەهێنێتە ناو کایەی سیاسەتەوە، دەشزانین کچەکەشی دەنگیمان بیستوە بەڵام ڕەنگی تا ئێستا لەنادیاردایە دەخوازێت ئەم کچە تەمبەڵەشی ببێت بە وەزیری تەندروستی.
بەرهەم ساڵح لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بە جلی شینەوە وەک گۆڕانخوازێک ڕوو لە سندوقی دەنگدان دەکات، کەچی کچەکەی کەسمان نازانین شکڵی چۆنە ؟
مەلابەختیار: هەتا لەگەڵ ڕوناکدا بوو لەو شاخە دەردەکەوت لەگەڵ پاکیزەی ژنی فەرەیدوون عەبدول قادر، بەڵام ئەم ژنەی داگیری کردوە لە خەڵک بۆ چاوەزاریش دەری ناخات، چونکە ترسی ئەوەی هەیە لێی داگیر بکەنەوە.
عەلی باپیر: ئەمیرە خەو خۆشەکە لە خەوەکانیدا ترێ دەخاتە بەردەمی پێغەمبەر و باسی ژنە ڕەحمەتێکەیمان بۆ دەکات، کە ترێ داناوە بۆ پێغەمبەر، بەڵام ژنە تازەکەی ناهێنێتە ناو خەوەکانێوە، وەک چۆن پیشانی خەڵکی تریشی نادات و نایگێڕێ و ناشیبات بۆ جەماعەت و نوێژی جومعان و لەشەوی لەیلەت و قەدریشدا هەر لەماڵەوە جێی دەهێڵێت.
قادر عەزیزی ئایندە کە هیچ ئایندەکەیکی نەداوە بە ژن و کەس نازانێت کچی هەیە یان نا، پێشی عەیبە باسی کچی لەلا بکەیت! هەر خەریکی سەرو سمێڵ بۆیاخکردنەوەیە، کەچی بۆ تاکە جارێک و بۆ خاتری مادەی ١٤٠ یش ە پارەیەکی زۆری لێخوارد، ژنەکەی لەگەڵ خۆی نەبرد بۆ کەرکوک، بۆیە نەیتوانی بەو مادەیە کەرکوک بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆی.
حەمە فەرەج و سەڵاح بەهادینیش: هەر باس ناکرێت، بۆ چاوەزاریش خێزانەکانیان نابەنە کۆڕ و کۆمەڵەکانەوە، با هێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالەکانیش بێت، ئەودەمەی لە وەرگەڕانەکەشدا بەرەو لای ئەردۆغان چوو. هەر ڕێگری کرد لە بردنی ژنەکەیدا بۆ ئەستەمبوڵ ، پێی ووتبوو چۆن دەتبەم بۆ ووڵاتێک قوڵیان ڕووتە.
نەوشیروان مستەفا: هەر بەوەیا دەگات لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا وێنەی بڵاوبێتەوە کەچی بۆ تاکە جارێک چییە کچەکەی نابات، تەنانەت بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانیش ، ڕەنگە هێشتا مافی دەنگدانی نەبێت.
سەیر لەوەدایە، کە کوڕانی ئەم بەرپرسانە ڕێچکەی باوانیان بەر نەداوە و خێزان و خوشکەکانیان لە نادیاردا دەگێڕن. ئەوانیش وەک باوکیان ژنەکانیان نەک پیشان نادەن، بەڵکو کردویانن بە ژنی ماڵ و لە هیچ جێگایەکەوە دیار نین. بەڵام دەسەڵات دەیان ژنی رەزاگرانی وەک سۆزانی خاڵە شەهابمان بۆ نمایش دەکات، کە لەناو پەرلەماندا، دەست هەڵدەبڕێ بۆ بە یاساکردنی هێنانی دوو ژن.