بۆ ڕای گشتی، پێش ئەوەی بمانكوژن
Saturday, 26/02/2011, 12:00
لەپێشترداو بەردەوام بەڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێت بەردەوام هەڕەشەی بێدەنگ بوونیان لێكردوم، بەڵام لەئێوارەی ئەمڕۆوە بەژمارە تەلەفونی ئاشكراو دیاری ئاسیا سێل هەڕەشەكان چۆتە قۆناغێكەوە كە ئەگەر بەردەوام بین لەقسەكردن و نوسین ئەوە دەمانكوژن، لەگەڵ باوەڕبونی تەواوم بەقەدەری خوای گەورە، بەرپرسیارێتی پاراستنی ژیانی خۆم و هەموو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەخەمە ئەستۆی دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم شارە تاكو كەسانی دژ بە ئازادی نەتوانن ڕەوتی ڕوداوەكان بەرەو شوێنێكی خراپر بەرن، جگە لەوە دەست لەوتنی ڕاستی و بەرگری لەهاڵاتیانی شارو وڵاتەكەم و سەرخستنی داوا ڕەواكانیان هەڵناگرم.
وەك پیشەی هەمیشەییان ئەوانەی كەلەگەڵ دەنگی ئازادو ناڕازیدا گرفتیان هەبووە، شێوازی جۆراوجۆریان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی ئەو دەنگە ئازادە كپ بكەن، لەپاش ڕوداوە خوێناویەكانی 17ی شوباتی سلێمانی لەگەڵ گەنجانی توڕەو ناڕازی هاوڕا بووم و خۆم بەپشتیوان و داكۆكیكارزانیوە لەو كەسانەی دەیانەوێ ئەم كوردستانە ئازادی و یەكسانی و خۆشگوزەرانی تێدا پەیڕەو بكرێ و گەندەڵكارانی تێدا ڕاپێچی دادگا بكرێ و شەفافیەت هەبێ و داهاتی وڵات بۆ خزمەتی خەڵك بەكاربهێنرێ و خزمەتگوزراری وەك پێویست بێت... بەڵام بەداخەوە كەسانێك كە دیارە لەگەڵ ئەم بۆچون و ئاراستەی ئێمەدا گرفتی هەیەو پێی خۆشە دۆخی هەرێمی كوردستان لەوە زیاتر ئاڵۆزبكرێ كەوتونەتە هەڕەشە كردن بەوەی ئەگەر وەك سەگ بەردەوام بین لە وەڕین ئەوە دەمانكوژن!
بۆیە لێرەوە داوا لەخەمخۆرانی شاری سلێمانی دەكەم كە ڕێگە لەو دەستە تێكدەرە بگرێ كەدەیەوێ لەم ئاڵۆزی و پەشێویەداو لەم كاتەدا كەهەزاران چەك لەسەر شەقامەكانە تەسفیە حسابی پێشوو لەگەڵ نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان و چالاكوانانی مەدەنی هەندێ لەسیاسیەكاندا بكات، وەك ڕەفیق سابیر لەپەرلەمانی كوردستان وتی ئێستە كوردستان ئەمنیەتی تێدا نیەو لەژیانی خۆمان ئەمین نین بەوەی كە دەمانكوژن یان دەمانڕفێنن!!
26/11/2011 سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست