هەندێك لە گەندەڵیەكانى بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى گەرمیان
Wednesday, 05/09/2012, 12:00
دیارە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان یەكێكە لەو بەرێوەبەرایەتیانەى سنوورى گەرمیان كە بەش بە حاڵى خۆى گەندەڵیەكى باش وگەندەڵكارانى زۆر چاكى تێدایە. وە بۆ ماوەیەكى زۆر چەندین بابەتمان بڵاوكردەوەو وچەندین كەندڵى وناوى چەندین كەندەڵكارمان بۆ كۆمەڵگاى گەرمیان ئاشكرا كرد. بەڵام زۆر بە داخەوە تا ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەك لەو بابەتانە نەكراوە. وە ماوەى ڕاوەستانمان لە نووسین وبڵاوكردنەوەى گەندەڵیەكان بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە كە ئێمە چاوەڕوانى لێپرسینەوە بووین لەو گەندەڵچیانەى كە ناویانمان ئاشكراكرد بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان. بۆیە هەوڵێكى زۆر ئەدەین بۆ بڵاوكردنەوەى چەندین گەندەڵى تازەو چەندین گەندەڵى كە لە ساڵانى پێشووتر كرابوو.
لە یەكێك لەو بابەتانەى كە بڵاومان كردبووەوه باسى ئەوەمان كردبوو كە بەرێوەبەرى گشتى خزموكەسوكارى خۆى دامەزراندووە, كە ئەوە هەموو فەرمانبەران وخەڵكى گەرمیان دەیزانن. بەڵام جەنابى بەرێوەبەرى گشتى وە لە چەند چاوپێكەوتنێكدا باسى لەوە كردووە كە ئەو بابەتە دوورە لە راستەوەو هێچ شتى وانییە, وە ئەو خزمانەى كە دامەزراون وەكو خەڵكى دیكە داواكاریان بەرزكردبووەو دامەزرێندران. بەڵام ئێمە دووپاتى ئەكەینەوە كە بەرێزى بەرێوەبەرى گشتى شەكرى شكاند, تەنها لە ساڵى 2009 ناوى 8 كەسى بۆ دامەزراندن بەرز كردەوە بۆ ئیدارەى گەرمیان بە مەبەستى دامەزراندن, وئەو 8 كەسە پێك هاتبوون لە خزموكەسوكارى خۆى وجێكرەكەى وبەرێوەبەرى ئیدارەوە جەند لێپرسراوێكى زۆر نزیكى خۆى. ئایا مەعقوولە ئەو 8 كەسە پێكەوە ناویان دەرچێت بەبێ واسیتەو واستەكارى لە كاتێكدا زۆربەیان كەوكارى بەرپرسە باڵادەستەكانى كشتوكاڵى گەرمیانن!!!. تەنانەت بەرێوبەرى گشتى دوو خوشكەزاى خۆى دامەزراند كە هەردووكیان پسپۆریان هیج پەیوەندیەكى بە كشتوكاڵەوە نییە. هەروەها جێگرەكەى برایەكى خۆى دامەزراند بە ناوى (جووتیار) كە تەنها ناوى هەیە وكەسى تر نازانى ئایا ئەو برادەرە لە ج قوشبنێكدا دەوام دەكات؟!. لە لایەكى 3 كەس دامەزاون كە خزم وكەوسكارى دوو فەرمانبەرى ئیدارەو خۆیەتین لەو بەرێوەبەرایەتیە. بەڵام زیرەكى بەرێوەبەرى گشتى لەوەدایە كە ئەمانەى دامەزرێنران بۆ ئەوەى ئاشكرانەبن كە خزموكەسوكارى جەنابیانن هەستا بە گواستنەوەیان بۆ هۆبەكانى دەرەوەى بنكەى بەرێوەبەرایەتى گشتى.
لە لایەكى ترەوە بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى كەلار كە سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیانە, ماوەیەكە چەندین كارى لاوازو گەندەڵى تێدا ئەنجام ئەدرێت بە بێ هیچ لێپرسینەوەیەك. هەروەها ئەو بەرێوەبەرایەتییە وەكو (شوعبەى خامیسەى) كاتى رژێمى بەعسى گۆربەگۆرى لێهاتووە. چونكە هەندێ لە فەرمانبەران تەنانەت لە دیوارەكانیش دەترسن, لە بەر ئەوەى بەرێوەبەرە گەندەڵەكەى كە ناوى (غەریب)ە چەند سیخورێكى داناوە لە نێو ئەو بەرێوەبەرایەتیە كە ئیشوكاریان ئەوەیە موراقبەى فەرمانبەران بكەن وقسەكانیان بگوازنەوە بۆ بەرێوەبەرە گەندەڵەكە. ئەو بەرێوەبەرە گەندەڵە ئەوەندە كەسایەتى لاوازە "(ببوورن) بێ كەسایەتییە" بۆى نییە هیچ بریارێك بدات, وهەموو بریارەكان لە لایەن دوو كەسى دیكەوە دەردەچن, وە تەنها ئیش وكارى ئەو ئەوەیە وەكو منداڵ بڵى (باشە بە سەرچاو). لە بەر ئەوەى ئەم بەرێوەبەرە گەندەڵە ڕابردوویەكى ناپاكى هەیە, بۆیە ناتوانێت بەرانبەر هیچ فەرمانبەرێك بە ئاشكرا بوەستێت, چونكە هەموو لایەك دەزانن كە ئەو كەسێكى گەندەڵە وچەندین كاری خراپى وگەندەڵى ئەنجامداوە لە دزى وئاودیوكردنى خواردەمەنى ئیكسپایەر بۆ وڵاتەكەى كە ئەو كات لە كەرەنتینەى كشتوكاڵى ئیشى دەكرد لە مەرزى پەروێزخان. بۆیە داواكارین لە لایەنە پەیوەندى دارەكانى كەرمیان كە لێپرسینەوە دەست پێ بكات. وە لە چەند رۆژێكى داهاتوودا باسى گەندەڵیەكانى رابردوو ئێستاى بەشى خزمەتگوزارى كشتوكاڵى دەكەین كە بەشێكى هەیە بە ناوى (بازاركردن) وە ئیش وكارەكانیان ئەوەیە یارمەتى جووتیار بدەن بەرهەمەكانیان ببەن بۆ عەلوەى كەلار. دیارە دەیان ملیۆن دینار دیارى نەماوەو بە شێوەیەكى تێرو تەسەلى باسى دەكەین وبە شایەتى چەند شایەت حاڵێكەوە كە هەموویان جووتیارن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست