کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رائيديكی پۆليس له‌ هه‌ولير تووشی نەخۆشییەکی خراپ بووه‌

Tuesday, 03/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری پۆليسی هه‌ولێر
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی فرياكه‌وتنی پۆليسی هه‌ولێره‌وه‌، له‌ رۆژی ٢٦/١٢/٢٠١١ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ريوه‌به‌ری پۆليسی هه‌ولير به‌ هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ كوردستانپۆسته‌وه‌ بلاو كراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ديارده‌و گه‌نده‌لی و ديارده‌ی له‌شفرۆشی و نيربازيه‌كانی ناو پۆليسی هه‌ولير، له‌ كۆبووه‌كه‌دا به‌ توندی هيرشی كردۆته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و پۆليس كه‌ بوونه‌ته‌ په‌يامنيری كوردستانپۆست و هه‌موو زانياريه‌كان بۆ كوردستانپۆست ده‌نيرن و، به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ وامان ليهاتووه‌ واز له‌ كاره‌كانمان بهينن.
دوای ئه‌وه‌ رائيد تاريق ئه‌فه‌سری حه‌راكاتی پۆليسی هه‌ولێر هيرشی كردۆته‌ سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌فسه‌را كه‌ تۆمه‌تيان بۆ هه‌لبه‌ستووه‌، به‌لام هه‌ر له‌ويدا نه‌قيب مه‌حمود و حاجی كاروان و رائيد فه‌خره‌دين له‌ نيوان خوياندا ئه‌وه‌يان باسكردووه‌ كه‌ كاتێ ئه‌و باسه‌ كراوه‌ته‌وه‌ رائيد تاريق كۆبونه‌وه‌كه‌ی جيهيشتووه‌و، رۆژی دواتر چه‌ند كارمه‌نديك نامه‌يەكيان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ بێ ماتمانه‌ی و بيی سومعه‌يی پۆليس و سليكی ناوخۆ به‌ هۆی ديارده‌ی نيربازی كه‌ له‌ناو پۆليس و ده‌زگاكان له‌ په‌ره‌سه‌ندندايه‌و داوی ليژنه‌يه‌كی پزيشكيان كردووه‌ بۆ ئه‌نجام دانی پشكنين بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی نەخۆشی خراپیان ليده‌كرێت له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ هه‌ولێردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە