مافە گشتى یەكانى مرۆڤ
Wednesday, 12/08/2009, 12:00
مرۆڤ هەر لە دوایى دروست بوونى زەوى پاش چەندەها ساڵ ئەویش هاتۆتە كایەوە لە گەڵ هاتنەكایەشى دا بە هۆى بەر دەوام بوونى لە ژیان ولە ئەنجامى دێژە پێدانى ململانێ هەمەچەشنەكان بە سروشتى وناسروشتێ كانەوە بۆتە هۆى كاردانەوەى هەمەجۆر لە مەیدانى گۆرانكاریدا.كۆمەڵێك گۆرانكارى بە سەر خۆى و دەوروبەرى دا هاتووە لە گەڵ هەر گۆرانكارێكیشدا كە بەر جەستە بووە هۆش و ئەقڵى مرۆڤیش گۆرانى بەسەر هاتووە لە ئەنجامى تەواوى گۆرانكارى یە سروشتى و مرۆڤى دا قۆناغەكانى گەشەى ژیانى مرۆڤیش گۆرانكارى زیاتر و جوانترى بە خۆوە بینیوە.هەر بۆیە لە هەر قۆناغ و سەردەمێكدا بە جۆرێك تێروانین بۆ ئاكار و مافەكانى مرۆڤ كراوە.
خودى هەڵسوكەوتى مرۆڤەكان و دەروازەى كۆمەڵگاشى بە پێى گەشەو كرانەوە و نوێبوونەوەى ئەقڵى مرۆڤەكان خۆیان ئەكتیڤ و بەرجەستەكراوە بەرەو گۆران برد.ئەگەر سەریرى پروتوگۆراس بكەین , كە فەیلەسوڤێكى ئاكار ناسى یە,رژێمە كۆمەڵاتیەكان و ئاكار بە تێكرا بە دەست كردى مرۆڤ دەزانێ و مرۆڤ بەسەر چاوە دادەنێ, واتا ئاكار دەخاتە قاوخێكى رێژە بەندەوە. هەروەكو لە ووتە بە ناو بانگەكانى دەردەكەوێت كە دەڵێ (مرۆڤ پێوەرى هەموو شتێكە) كە هیچ گرینگى ئەو تۆ بە ئایین و بیروباوەر نەداوە,بگرە كۆمەڵیش بەسەر چاوە نازانێت , تەنها مرۆڤ خۆى بەتەنیا سەرچاوەى هەمووشتێكە . ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مرۆڤەكان
چەندە بە ئاگایى و هۆشیارییان بە هیزە خۆیان لە كرۆكى ڕەوشتى یاسائینسانییەكاندا دەبیننەوە ,لە كاتى دەركەوتنى هەر كێشەیەك یان هەر رووداوێكدا بە چ شێوازێك دەگەرێتەوە بۆ فەرهەنگى ئینسانى.بە واقیحى بوونى خۆى وەك مرۆڤ بسەلمێنێت بێگومان ئەمەش بەئاكار و رەوشتى ئینسانى بەر جەستە دەبێت.بەلاى (سوقرات)ە وە مرۆڤ بەردەوام هەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە خۆشى (السحادە), تاكە ڕیگاش بۆ ئەومەبەستە فەزیلە ,ئەگەر مرۆڤ دەرك بەم ڕێگایە بكا,ئەوا بە هیچ شێوەیەك خۆى گیرۆدەى خراپە و پەژارە ناكا.بێگومان چەسپاندنى مافەكانى مرۆڤ لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى تر بەپێى یاساكانى دەوڵەت و ڕژێمەكەى فرهەنگ و ئاستى ووشیارى كۆمەڵایەتى و سیاسى و ڕۆشنبیرى و داب ونەریت و كەلتوورو هەتا شێوازى مەزهەب و دینى ئەو ووڵاتە دەگۆڕێت .لە راستى دا هەموو مرۆڤێك لە هەر شوێنێك كە لە دایك دەبێت و دێتە بوون چ مێ بێت یاخود نێر جیاوازى نى یە .ئەوەى كە جیاوازى دروست دەكات بەشێك لە فەرهەنگ و كەلتور و دین ومەزهەب و بیروباوەركان ویاساكۆنە پارێزەكانە كە تا رۆژانى ئەمرۆشمان بە شێوە ى جۆراوجۆر دژایەتى ئینسانى بوونى كۆیلە وژن و مرۆڤە هەژارەكان دەكەن ,مافى مرۆڤ بوونیان بەرەوا نابینن.
مرۆڤەكان چ نێر چ مێ كە دێنە بوون لە سەر زەمین بۆ گوزەر كردنى ژیان ,مافى خۆیەتى لە ژیانێَكى ئارام و خۆش بەخت دا بژیت و دووربێت لە هەر سوكایەتى پێكردنێك و هەر جۆرە چەوسانەوەیەك دووربێت لە هەموو توند و تیژێك. پێویستە بگوترێت كۆمەڵێك یاساى گشتى مرۆڤایەتى هەیە بۆ هەموو ئینسانێك كە هەر بیرو باوەر ومەزهەب و دین و خاوەن فەلسەفە وفەرهەنگ و كەلتوور و نەتەوە و ڕەگەز و چین و توێژێك و....هتد .بێت ,شایستە و ڕەوایە كە بە مافى گشتى مرۆڤایەتى ناو دەبرێت ئەمانیش ئەمانەن كە هەقى خۆیەتى مرۆڤ بیهێنیتەدى یاخود بۆى بێتە دى كە مافەكانێتى !:
1-بەردەوام بوون لە ژیان هەر لە قۆناغى كۆرپەلەیى یەوە بۆ منداڵى و گەنجى و لاویى وهەتا پیربوون و.....هتد. مافى سادەى سەرەتایى ژیانە .بۆ هەر مرۆڤێك بەبێ جیاوازى نەتەوەیى و چینایەتى و ڕەگەزیى و كەلتووریى و.....و...هتد .
2-مافى هەموو مرۆڤێكە كە نەچەوسێتەوە واتە شێوازى كۆیلەیەتى و یەخسیرى و بێگارییەك لە هەر بەرگێك دا بێت و بە هەر بیانووێكەوە بێت نابێت هەبێت ئەگەر هەش بێت پێویستە كار بۆ نەمانى هەمیشەیى بكرێت .بەجۆرێك كە باها ئینسانییەكان و نرخى ئینسانى بەرز رابگیرێت و ئینسانى بوون فەرامۆش نەكرێت چونكە لەگەڵ هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ نە هێشتنى هەر كێشە و گرفتێكزەرورە بیرو هۆشمان بەئاگابێت .
3- مرۆڤ بە ئازادى لە دایك دەبێت پێویستە بە ئازادى ژیان بگوزەرێنێت و چالاكى داهێنەرانەى خۆى بە ئازادى بكات .كە تواناى گەشەدانى هزرو فیكر خۆى بە عەمەلى پەرەپێبدات و وەگەڕى بخات . ئەمەش چ بۆ ژن یاخود پیاو جیاوازى نى یە لە داهێناندا .
ئەوەى كە جیاوازى دروست دەكات خودى كەلتوورو فەرهەنگ و یاسا دواكەوتوەكانى كۆمەڵگان كە خودى لە مێژووى مەیدانى
ململانێى مرۆڤەكان دێتە كایەوە ,بە ئاراستەیەكى دژە مرۆڤ بوون كە لە بەرهەمى تێكشكانەكانە وە سەرهەڵدەدات و پاشان
جەق دەبەستێت لە كۆمەڵگادا , گۆرانەكانى كۆمەڵ سەخت دەكات .
4- هەموو مرۆڤێك بەبێ لە بەر چاوگرتنى دەورى ئەو لە هەنگاوى هێنانەدى دا بۆى هەیە لەو نیحمەتە ماددى و مەعنەوى یانە
بە هەرمەند بێت .كەلە كۆمەڵگادا هەیە بەبێ جیاوازى ڕەگەز و چین و نەتەوەو ....و....هتد.
5- هەموو مرۆڤەكان مافى بە هرە مەندبوون لە كاتى پشوو,رابواردنى كاتى خۆش بە سەر بردن وبە ئارامى و ئاسایشى هەیە .
بە بێ هیچ دەستێواردنێك و تەدەخول كردنێكى شەخسى یا هەر جۆرە تەدەخولێكى تر .
6- هەموو مرۆڤێك مافى هەیە كەلە شوێنێكى گونجاو لە پێویستییەكانى ژیانێكى سەردەمانە بە هرەمەند بێت.....7و....8و...هتد.
ئەم مافانەى لە هەر جێگایەك و گۆشە و كەنارێكدا لەجیهاندا مافى خۆیەتى كە هەى بێت لە كۆمەڵگاكەى دا .
عبدالرحمن رسول
07501144907 2/8/
13/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست