کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەغیابى حكومەت و وەزارەتى تەندروستى ، لەهەولێر پەلامارى سەگ ، لەڕانیەش پاشەڕۆ

Sunday, 26/08/2012, 12:00




بەهۆى نەبوونى پیلان و بەدواداچوون ، لەغیابى دەسەڵات و حكومەت و وەزارەتى تەندروستى لەهەولێر پەلامارى سەگ و لەڕانیەش پاشەڕۆى پیسى نەخۆشخانەكان بەرۆكى منداڵە چاوگەش و بێنازەكانى گرتووە ، بڵاوبوونەوەى هەواڵى گیان لەدەستدانى چەند منداڵێك لەهەولێر بەهۆى پەلاماردانیان لەلایەن سەگى هارەوە هەمووانى تووشى شۆك كرد لەكاتێكدا لەناو جەرگەى هەولێر ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى تەندروستى و دەیان بەڕێوبەرایەتى و لایەنى پەیوەندیدارى ترى تایبەت بەم كارەساتەى لێیە ئەمە ژیانى ژینگەى شارو ئەو منداڵە چاوگەشە جوانانە بێت ، نابێت ئێمە لەشارۆچكەیەكى وەك ڕانیە كەسەدان كیلۆمەتر لەئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى تەندروستى دوورە گلەیى بكەین كەسەدان منداڵ تووشى نەخۆشى و هەڵگرى ڤایرۆس بوون بەهۆى بڵاوبونەوەى پاشەڕۆى پیسى نەخۆشخانەكانى ڕانیە ، ئەمە دیسانەوە پێمان دەڵێ هەموو ئەوەى لەڕاگەیاندنەكانەوە باسى دەكەن جگە لەدرۆیەكى گەورەى شاخدار نەبێت هیچى تر نیە ، جگەلەچەواشەكردنى خەڵك نەبێت هیچى تر نیە ، بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى هەیە مەزندە دەكرێ زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لەڕانیە هەڵگرى ڤایرۆسى پیسى پاشماوەى سەنتەرى گورچیلەى ڕانیەبن كەهیچ پیلان و بەدواداچوونێك نیە لەلایەن بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەوە بۆ لەناو بردنى ئەم پاشەڕۆیە ، چوار ساڵە ئەم پاشەڕۆیە بەناو ڕانیەدا بڵاو دەكرێتەوە ئێستا لەڕێگەى چەند كارمەندێكى دڵسۆزو خەڵكى خەمخۆرەوە ئەم بابەتە زیندوو كراوەتەوەو خەڵك و لایەنى پەیوەندیدارى لێ ئاگادار كراوەتەوە دوایى ئەوەى پاشماوەكانى ئەم سەنتەرە بەدەست منداڵى گەڕەكانى ڕانیەوە بینراوە واتا وەزارەتێكى وەك تەندروستى و بەڕێوبەرایەتیەكى گەورەى وەك تەندروستى ڕانیە هیچ پیلان و ئامارو زانیارى و بەدواچوونێكیان نەبووە لەسەر ئەم پاشەرۆیە خەڵك وەزارەتى تەندروستى بەئاگا هێناوەتەوە لەجیاتى ئەوەى ئەوان هۆشدارى تەندروستى بدەن بەخەڵك . لەچەند شەوى ڕابردوو كەناڵى كەى ئێن ئێن لەڕێگەى پەیامنێرەكەیانەوە لەڕانیە بەبەڵگەیى ڤیدیۆیى كارەساتەكانى پاشەڕۆى نەخۆشخانەكانى ڕانیەو سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیەیى نیشانى هەموو لایەكدا كەشایەنى باسە پێشتر چەند جارێك لێرە لەكوردستانپۆست ئەم بابەتە وورووژێنراو باسكرا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە