دوو هه‌واڵی گرنگ له سایتی " هاولاتی'یه‌وه..
Sunday, 08/02/2009, 12:00
3412 بینراوە
هاولاتی
له‌سه‌ر به‌شی خۆی له بودجه‌ی هه‌رێم هاوڵاتییه‌ك داوا له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی تۆمارده‌كات
تایبه‌ت به هاوڵاتی
به‌مه‌به‌ستی پێدان‌و دیاریكردنی پشكی خۆی له‌و 17%یه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم كه له‌به‌غداوه دێت، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی هه‌ولێر له‌دادگا داوا له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی تۆمارده‌كات، به‌ڵام داواكه‌ی به ده‌موچاوی داده‌ده‌ن‌و ده‌یكه‌نه ده‌ره‌وه.
سه‌لیم حه‌سه‌ن داود له‌دایكبووی 1940ی هه‌ولێره‌و ده‌رچووی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییه‌و ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینه، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی ماوه‌ی دوو مانگه له‌دادگای هه‌ولێر داوام له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت تۆماركردووه، تا پشكی من له‌و 17%یه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌به‌غدا وه‌ریده‌گرن ئاشكرابكات‌و بمده‌نێ، منیش هاوڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته‌م‌و مافی خۆمه ئه‌و داوایه بكه‌م، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی كه‌سانی وه‌كو منه‌وه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن‌و بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌ش هیچ كاسبیه‌كیان نه‌كردووه تا ئه‌و پاره‌یه‌یان بدرێتێ.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی ئه‌وكه‌سه وه‌كو هاوڵاتییه‌ك مافی خۆیه‌تی داوا تۆماربكات‌و له‌ده‌رگای دادگا بدات، به‌ڵام ده‌بێ خاوه‌نی داواكه به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی پێبێت، بۆیه پێموایه ئه‌و داوایه بێ ناوه‌ڕۆكه.
سه‌لیم حه‌سه‌ن وتیشی من هاوڵاتییه‌كی ئه‌و شاره‌م‌و مافی خۆمه داوای مافه‌كانم بكه‌م، به‌ڵام كاتێ سه‌ردانی دادگام كرد دادوه‌ر موزه‌فه‌ر فه‌تاح ده‌ریكردم، سكاڵاكه‌شیان به‌ده‌موچاومدا دا‌و له‌وكاته‌وه تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داومه‌ته‌وه.
ئه‌و هاوڵاتییه وتیشی داوا له‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ده‌كه‌م كه مافی من چییه بمده‌نێ هه‌تا ئه‌گه‌ر فلسێكیش بێت هه‌ر ده‌مه‌وێ، ئه‌گه‌ر داواكه‌ی منیش جێبه‌جێ بكرێت هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌زانێت مافی چییه.
له‌سه‌ر ئه‌و داوایه پارێزه‌رێك كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه وتی سه‌ره‌تا كه مام سه‌لیم چووه‌ته دادگا به‌مه‌به‌ستی ئیش له‌سه‌ركردنی داواكه‌یان لێوه‌رگرتبوو، له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی واژۆشیان له‌سه‌ركرد، به‌ڵام دواتر كه ته‌ماشای ناوه‌كه‌یان كرد نووسرابوو نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی مه‌له‌فه‌كه‌یان داخست.
دادوه‌ر موزه‌فه‌ر فه‌تاح دادوه‌ری داگای به‌رایی هه‌ولێر وتی ئێمه به‌هه‌زاره‌ها داوامان له‌لایه ناوه‌كان زۆرن‌و له‌بیرمان ده‌چێ بۆیه ده‌بێ خاوه‌نی داواكه سه‌ردانمان بكات، ئێستا ناتوانم وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه چونكه له‌بیرم نییه داوای له‌وجۆره هه‌بێت.
وریا حه‌مه‌كه‌ریم پارێزه‌ری یاسایی ئه‌و هه‌وڵاتییه، داوای لێبوردنی كرد به‌وه‌ی كه ناتوانێ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بدات.
عه‌بدولڕه‌حمان حاجی زێباری وه‌كو پارێزه‌رێك، له‌سه‌ر ئه‌و داوایه وتی ئه‌و هاوڵاتییه مافی خۆیه‌تی داوا تۆماربكات، به‌ڵام مافه‌كه‌ی ناكه‌وێ چونكه حكومه‌ت به جه‌ماعی كارده‌كات نه‌ك به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌س.
عه‌بدولڕه‌حمان حاجی زێباری وتیشی حكومه‌ت بودجه‌ی خۆی داوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كان چۆن ده‌بێ له‌به‌ر كه‌سێك حكومه‌ت بچێ دینار به دینار له‌وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ربگرێت تابیداته ئه‌و پیاوه، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێ ئه‌و هاوڵاتییه له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كانی وه‌كو شه‌قام‌و نه‌خۆشخانه بێبه‌ش بێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ختیار حه‌مه‌سه‌عید راوێژكاری یاسایی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، وتی تۆماركردنی داوا مافێكی یاسایی‌و ده‌ستوریی هه‌ر هاوڵاتییه‌كه، جا ئه‌و داوایه له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك بێ‌و هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كی هه‌بێ، دادگاش به‌پێی یاسا ده‌بێت ئه‌و داوایه وه‌ربگرێ‌و بڕیاری قبووڵكردنی بدات.
وتیشی هه‌ركاتێك داوایه‌ك وه‌رگیرا، ده‌بێت به‌هه‌ر بارێكدا بێت بڕیاری تیادا ده‌ربچێت، وه‌رگرتنی ئه‌و داوایه‌و دواتر پشتگوێخستنی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، یاسایی نییه.
------------------------------------------------------
نزیكه‌ی چوار هه‌زار مه‌تر زه‌وی ده‌درێته كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی
به‌پێی بڕیاری ژماره (494)ی رۆژی 11ی ئابی ساڵی 2005ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (ئیداره‌ی سلێمانی)، كه له تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵدا له‌لاپه‌ڕه (1)ی ژماره (33)ی وه‌قایعی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوو پارچه زه‌وی له كه‌رتی ده‌باشان ته‌ملیككراون له‌سه‌ر دوو كوڕی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.
له بڕیاری ژماره (494)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه بڕیاره‌كه پشت ئه‌ستوره به ئه‌حكامی بڕیاری ژماره (180)ی ساڵی 2002، كه تایبه‌ته به‌ته‌ملیككردنی دووپارچه زه‌وی به‌ناوی كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه، هاتووه بڕیارماندا به ته‌ملیككردنی زه‌وی ژماره 139/145 كه‌رتی (1)ی ده‌باشان، كه رووبه‌ره‌كه‌ی دووهه‌زارو شه‌ست‌و حه‌وت‌و پۆینت هه‌ژده مه‌تر دووجایه له‌سه‌ر (ده‌رباز عه‌بدوڵا ره‌سول عه‌لی)، هه‌روه‌ها ته‌ملیككردنی زه‌وی ژماره (76/139) كه‌رتی (1)ی ده‌باشان، كه رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زارو هه‌شتسه‌دو نه‌وه‌دو دوو مه‌تر دووجایه له‌سه‌ر (شاڵاو عه‌بدوڵا ره‌سوڵ عه‌لی).
هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه تێیدا ئاماژه دراوه به‌وه‌ی هه‌ردوو (وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، داد) ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه نرخی ئه‌و پارچه زه‌وییانه به‌نرخی ناوه‌ندی ده‌بێت‌و ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بۆ ناوچه‌ی به‌هه‌شتی شار دانراوه.