جاشقه‌ڵه‌مه‌كانى دوو بنه‌ماڵه مافیاكه له‌ناو كۆڕه‌كانى دكتۆر كه‌مال میراوده‌لیدا
Tuesday, 21/07/2009, 12:00
هه‌روه‌ك له‌لاى زۆربه‌مان ئاشكرایه كه به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال میراوده‌لى یه‌كێكه له‌كاندیه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕكابه‌رێكى به‌هێزى سه‌رۆكه مافیاكه بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتیه.دكتۆر كه‌مال به‌هۆى نه‌بوونى هیچ بڵندگۆیه‌كى ڕاگه‌یاندنه‌وه وه‌كو ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو خۆى به جه‌ماوه‌رى كوردستان بناسێنێت كه ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ زووڵم و زۆردارى بنه‌ماڵه مافیاكه‌ى بارزانى خوێن مژ ده‌گه‌ڕێته‌وه.چونكه زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌كان حه‌ز به‌چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دكتۆردا ئه‌كه‌ن به‌ڵام به هۆى جه‌به‌ڕوتى بنه‌ماڵه‌وه نا‌وێرن و ترسیان له قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه. بۆیه ته‌نها له‌ڕێگه‌ى سه‌ردان و گه‌شته‌كانیه‌وه بۆ ناوچه‌كان توانیویه‌تى كارنامه‌و چالاكیه‌كانى خۆى بۆ خه‌ڵكى ڕوون بكاته‌وه.له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا رۆژى 19/7/2009 سه‌ردانى شارۆچكه‌ى خورماڵى كرد كه‌سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدان و چالاكى لاوان ئه‌و كۆڕه‌یان بۆ گرتبوو (لێره‌دا جێگه‌ى خۆیه‌تى سوپاسێكى تایبه‌تى ئه‌و ڕێكخراوه به‌رێزه بكه‌ین كه به‌ئیعترافى دكتوۆر كه‌مال زیاتر له حه‌وت كۆڕیان به‌مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى بۆ سازكردووه)
سه‌ره‌تا دكتۆر كارنامه‌ى خۆى بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه ڕوون كرده‌وه و پاشان ووتارێكیشى بۆ ئاماده‌بوان دا پاشان ئاماده‌بوانیش سه‌رنج و ڕاو پێشنیاره‌كانیان ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزیان كرد‌و ئه‌ویش وه‌ڵامى یانه‌وه
ئه‌وه‌ى جیگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له‌زۆربه‌ى كۆڕه‌كانى به‌رێزیاندا كۆمه‌ڵێك جاشقه‌ڵه‌مى هه‌ردوو بنه‌ماڵه مافیاكه كۆمه‌ڵێك پرسیاریان له‌به‌ركردووه كه‌للایه‌ن كۆمیته‌و ناوچه‌وه بۆیان نوسراوه‌ته‌وه بۆ ئیحراجكردن و شێواندنى كه‌شى ناو هۆڵه‌كه له‌به‌ڕێز دكتۆرى ده‌كه‌ن بۆنموونه
ئایا ڕاسته ده‌ڵێن به‌ڕێزتان تا ئیسته سى ژنتان ته‌ڵاق داوه ئه‌گه‌ر وایه ئیتر چۆن ده‌ڵێن مافى ژنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین
ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ت له‌كوێ بوو كه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت سه‌رفى ده‌كه‌ى
ئێمه ئه‌م هه‌موو خه‌باته‌مان كردووه به‌ڕێزتان تائیسته ئیوه له‌كوێ بوون
ئیوه له‌ناوه‌ندى ساڵه‌كانى هه‌شتادا له‌لایه‌ن نوسه‌رانى شاخه‌وه داواتان لێكراوه كه‌نامه‌یه‌ك بۆ پشتگیرى شۆڕشى كوردى بنوسن به‌ڵام ئێوه ئه‌و كاره‌تان نه‌كردووه.
سه‌رۆك به‌رزانى هه‌میشه له‌ناو میلله‌تدا بووه پێشمه‌رگه بووه به‌ڵام ئێوه هه‌موو ته‌مه‌نتان له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بووه
به ئیعترافى دكتۆر كه‌مال ئه‌م كۆمه‌ڵه پرسیارانه له‌كۆڕه‌كانى قه‌ڵادزه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌شدا لێى كراون به‌بێ جیاوازى.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى نۆى شاره‌زوورى یه‌كێتى ده‌ڵێت له‌ناوه‌ڕاستى ساڵه‌كانى هه‌شتادا داوامان له به‌ڕێز دكتۆر كردووه كه ئه‌وكات له‌به‌غداد بوو كه نامه‌یه‌ك بۆ پشتگیرى شۆڕشى كوردى بنوسێت به‌ڵام ئه‌و ئه‌وكاره‌ى نه‌كردووه .ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین درۆیه چونه‌كه به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال له‌ساڵى 1981 عیراقى به‌جێهێشتووه.
ڕه‌خنه‌یه‌كى دیكه كه ئه‌م جاشقه‌ڵمانه هه‌میشه ئاڕاستى دكتۆرى ده‌كه‌ن باسى ئاماده‌گى به‌ڕێزیان ده‌كن له‌ناو كوردستان و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن كه ئه‌م مێژووى نیه و ته‌نها سه‌رۆكه مافیاكه‌یان مێژووى هه‌یه وه‌كوو بڵێى هه‌ركه‌سێك مێژووى شاخى هه‌بێت شه‌رعیه‌تى پڕكردنى بانك سركردایه‌تیكردنى تارۆژى قیامه‌تى حیزبى هه‌یه‌و بۆى هه‌یه كه هه‌ممو سه‌رى ڕه‌ش له‌سه‌ر خۆى تاپۆ بكات و كوڕه شیره‌خۆره‌كه‌ى به‌بڕیارى تایبه‌تى خۆى بكات به به‌ر پرسى ده‌زگاى پاراستن و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پیره پیاوه بێغیره‌ته‌كانى ناو مه‌كته‌به سیاسى چۆكى بۆ دا بده‌ن.
پاشان جاشقه‌ڵمێكى دیكه هه‌ستایه‌وه هه‌مان قسه‌كه‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نى نۆى شاره‌زوورى كرد دكتۆریش ووتى ئه‌مه یه‌كه‌م جارمه ئه‌م قسه‌یه ئه‌بیستم ته‌حددات ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ى ناوى ئه‌و نوسه‌رانه‌م پێبڵێ كه‌داوایان لێكردووم ئه‌ویش ووتى وائه‌لێن من ناویان نازانم دكتۆریش ووتى واباشتره دانیشیت ئه‌گه‌ر جارێكى تر قسه‌ت كرد به‌به‌ڵگه‌وه قسه بكه كوڕم.
ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌م جاشقه‌ڵه‌مانه شانازى پێوه ئه‌كه‌ن مه‌سه‌ڵه‌ى مێژووه كه‌به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو مێژووى بنه‌ماڵدا خۆیان بزر كردووه سه‌راپاى مێژووى بنه‌ماڵه‌یان لا پیرۆز بووه و مێژووش وه‌كو شه‌رعیه‌تى ته‌واو ته‌ماشا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌بێته سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌ى بڵێى ئه‌وه مێژووى دكتوۆره كه 31 ئاب و 66 و كوشتى 10 هه‌زار گه‌نجى شه‌رى ناو خۆ‌و قه‌یره‌كردنى ئه‌و هه‌موو كچه و بێسه‌رو شوێنكردنى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بێده‌ره‌تانه‌ى تائێستاش له‌ناو زیندانه‌كاندان تێدایه.
به‌ڵام ئه‌زموونى هه‌موو دنیا پێمان ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ى زۆر بیر له مێژوو بكاته‌وه داهاتوو وه‌كو پێڵاو له‌پێى ئه‌كات
هه‌روه‌كو دكتۆر فه‌رهاد پیر باڵ له یه‌كێك له‌شیعره‌كانیدا ئه‌ڵێت
---------------------------------------------------------
ئه‌گه‌ر خه‌ونت دیت له‌ناوخه‌ڵكدا
به‌دیار نه‌سبى قاره‌مانێكى مێژووى میلله‌ته‌كه‌ته‌وه ڕاوه‌ستاوى چه‌پڵه‌ى بۆ لێده‌ده‌ى
ماناى وایه تۆ تاهه‌تاهه‌تایه سه‌رى خۆت له‌ناو مێژوودا بزر كردووه
هوتافاتى خه‌ڵك له‌ناو موناسه‌به‌ت و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا
هیچ نیه جگه له ده‌ستپه‌ڕ لێدانیكى بێ‌مانا زیاتر به‌سه‌ر شكۆمه‌ندیه بێسووده‌كانى ڕابردوودا
به‌سه‌ر ڕابردووا مه‌گرى ,سه‌ركه‌وتنه‌كانى ڕابردوت مه‌لاوێنه‌وه
گوو به‌ڕاپه‌ڕین و هه‌موو شۆڕشه‌كانى ڕابردووى كورد
گوو به مێژوو
مێژوویه‌كى نوێ دروست بكه شۆڕشێكى نوێ دروست بكه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست