کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ووتەبێژی پارتی دەیەوێت کۆمەڵگای کوردی بکاتە ڕەعیەتی بارزانی

Monday, 06/05/2013, 12:00





هەڵوێستی توندی ئۆپۆزیسیۆن و ڕاڕایی یەکێتی لەسەر دۆسیەی کاندید کردنەوەی بارزانی یاخود تێپەڕاندنی دەستور سەرانی پارتی توشی هێستریا کردووە . بنەماڵەی بارزانی و کۆیلەکانی ئەوە ندە دەترسن کەوا یەکێتی لە پەیمانی ستراتیژی بکشێتەوە خەریکە سەرانی پارتی کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن هەریەکەو بەجۆرێك لێدوانی جۆراو جۆرو هەڕەشە ئامێز دەدەن.
 لە تازەترین لێدواندا ووتەبێژی پارتی دەڵێت سەرانی یەکێتی سیاسەتێکی ڕون و ئاشکرایان نیەوکاتێك بەرامبەرەکەت سیاسەتێکی ڕوونی نەبوو ناچار دەبیت ڕێگەی تر بگریتە بەر.
یان دەڵێت هەندێک لایەنی سیاسی ناو هەرێم دیارە کە مەبەستی لە ئۆپۆزیسۆنە دەیانەوێت کەوا بارودۆخ وئاسایش وناوخۆی هەرێم تێك بدەن و پێگەی سەرۆکی هەرێم بشکێنن.
دەمەوێت هەڵوێستەیەکی کورت لەسەر لێدوانەکانی جعفر ئیمنکی بدەم. ئاخر میللەتێك تۆزقاڵێك کەرامەتی نەتەوەیی و نیشتمانی هەبێت بارزانی بەسەرۆکی خۆی دەزانێت من ڕۆژەنە دەیان جار هەست بە شەرم و خەجاڵەتی دەکەم کەوا لەگەڵ بارزانیدا هاو نەتەوەو هاو زمانم ئاخر ویژدانتان هەبێت بارزانی کوا کەسایەتی و پێگەی هەیە ئەگەر ئێوە بڵێن بارزانی پارەو هێزی چەکداری هەیە دەڵێم ڕاست دەکەن ئەگینا بارزانی نەوەك خەڵکی کوردستان بەڵکو لەبەر خیانەت و جاشایەتی و نۆکارایەتی بۆ داگیرکەران تەنانەت کەسە خاوەن ویژدانەکانی بنەماڵەی خۆیشی خۆیان لێ ی بێ بەری کردووە. من لەمێژە ووتومە پارتی ئەوەندە بڕاوی بە دیموکراتی و سندوقی دەنگدان هەیە کەخۆی تیایدا براوە بێت ئەگینا نەوەك ٣١ ئاب بەڵکو دەیان ٣١ی ئاب ئەنجام دەدات تەنها بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێنێتەوە هیچ دوور نیە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و لەساتەوەختی هەڵبژاردنەکاندا سوپای تورك بهێنێتە دەوروبەری هەولێر بۆ چاوترساندنی خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی ئەگەر ئەنجامەکان پێچەوانەی خواستەکانی ئەوان بوون ئەمجارە ٣٠ ئەیلول ئەنجام دەدەن .سەرانی پارتی کێچ کەوتۆتە کەوڵیان و ناهەقیشیان ناگرم چونکە پارتی وەکو گۆڕان بەرگەی ئۆپۆزیسیۆن بوون ناگرێت تەنها بۆ ڕۆژێك هێزی چەکدارو دەزگا ئەمنیەکانی لێ بسێنرێت ئاشبەتاڵ دەکات چونکە پێگەی جەماوەری ئەو هێزە چاکدارەکانی هەمووی لە پاشماوەی جاش و موستەشارو ئەمن و ئیستخباراتی رژێمی بەعسن و هەمیشە لەگەڵ حیزبی فەرمانڕاەوان جاش و موستەشار ناتوانێت تەنها بۆ ساتێکیش ئۆپۆزیسیۆن بن ،هەر بۆیە پارتی خۆی دەردی خۆی دەزانێت بۆیە نایەوێت بەهەر نرخێك بێت دەسەڵات تەسلیم بە هیچ هێزو لایەنێکی تر بکات. جەعفەر ئیمنیکی دەیەوێت هەموو کۆمەڵگای کوردی بکاتە مێگەل و مەسعود بارزانیش بکاتە شوانی ئەو لەوە تێ ناگات کەوا دەکرێت لەقۆناغێکی دیاری کراودا جەماوەر بە پارەو بەرژەوەندی گەمژە بکات بەڵام ناتوانێت بۆ هەمیشە ئەو کارە بکات بۆیە لەکۆتاییدا بەسەرانی پارتی دەڵێم تەنانەت ئەگەر سەرانی یەکێتیش لەبەر پارەو بەرژەوەندی ڕێککەوتن و هاوپەیمانیتان لەگەڵ ئەنجام بدەن بۆ کاندید کردنەوەی بارزانی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ئەوا من دڵنیاتان دەکەمەوە لەسەدا نەوەدی جەماوەری یەکێتی و کادیرەکانی دەنگ بۆ حیزبەکەی خۆیشیان نادەن. دواتر من پێتان دەڵێم هەر پیلانێکی هاوشێوەی ٣١ی ئابتان بەدەستەوەیە تا زووە بڕۆن ئەنجامی بدەن چونکە دڵنیام هاوپەیمانێتی یەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش تەنها سینارۆیەکە بۆ هێوور کردنەوەی ئێوە ئەگینا لەڕاستیدا ئێوە هیچ چارەسەرێکی ترتان نیە جگە لەوەی یان ملکەچی ئیرادەی جەماوەری کوردستان ببن یاخود جارێکی ترخیانەتی هاوشێوەی ٣١ی ئاب ئەنجام بدەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە