کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


مەڵبەندی كەلارو بەڕیوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان مەسعودبارزانی بەدرۆ دەخەنەوە

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

2626 بینراوە


پاش ئەوەی مەسعود بارزانی بە ناو سەروەكی هەرێمی كوردستان لە ناو هۆڵی پەرلەمان وتی: كەس بۆی نیە هەڕەشەی نان بڕین لە كەس بكات و فەسڵیان بكات، كەچی ئەوەتا ڕەفیق حیزبیەكانی مەڵبەندی كەلاری یەكێتی هەمووڕۆژێك 5 فەرمانبەر لە دائیرەیەك بانگ دەكەن بۆ مەڵبەند هەڕشەیان لێدەكەن كە دەنگ بەلیستی گۆران نەدەن، هەر ئێستا فەرمانبەرێك كە لە بەر نان بڕین نەیویست ناوی ئاشكرا بكەین وتی: مەڵبەندی كەلاری یەكیێتی هەر ڕۆژی 5 فەرمانبەر بانگ دەكەن بۆ مەڵبەندی هەڕشەی ئەویان لێدەكەن دەنگ بەلیستی گۆڕان نەدەن،ئەوەشی دەنگیان پێبدات نان بڕاوی دەكەن، لە لایەكی ترەوە بەڕیوەبەری تازەی هاتوچۆی گەرمیان هەمان هەره‌ِشەی ئاراستەی پۆلیسەكانی هاتوچۆی گەرمیان كردووە، ئیمە دەپرسین ئایە ئەمە بەدرۆخستنەوەی قسەكانی مەسعود بارزانی نیە؟ ئایە ئەمەی ڕەفیق حیزبیەكانی یەكێتی دەیكەن هەمان ڕفتاری حەسەن جاف نیە كە لە سەردەمی بەعسدا هەڕەشه‌ی لە خەڵك دەكرد ببن بە بەعسی؟ ئایە كادری حیزبە سوسیال دیموكراتەكانی جیهان ئەوانیش هەمان ڕەفتاری حیزبە سوسیال دیموكراتەكەی یەكێتییە هەڕەشەی نان بڕین لە خەڵك دەكەن؟ هیوادارم هەر لەئێستا هەوادارانی لیستی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات دەكەم پەیوەندی بە حیزبە سوسیال دیموكراتەكانی جیهانەوە بكەن ئەم هەڕەشەكردنانەیان پێ ڕابگەینن، هەموو ئەو هەڕەشانەش كە ئەم بەعسیانە دەیكەن نیشانەی ئەوەیە كە خەڵك ئەم سەروچاوانەی ناویت كە 18 ساڵە خوێنی میللەت دەمژن.
ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە لەلای ئیمەی خاوەنی شەهیدان كە ئەم دەسڵاتە نگریسەی یەكێتی و پارتی تەمەنی درێژیان 25/ 7/ 2009 و دوای ئەو بەروارە بەدەنگی ئەو میللەتەی كە بەعسی ڕسواكرد ئەمانیش ڕسوادەكرێن و كفنەكەی سەدام دەكەنە بەرگی ئەندمانی حیزبەكانیان و جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیەوە.
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)