بومەلەرزە لەمەكتەب سیاسى یەكێتى دەدات
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
جلال ئامۆزاكەى خۆى دهر كرد، ئەگەریی دهرکردنی ژمارەیەكى تریش لەئارادایە! هەرئێستا ئەندامێكى مەكتەب سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەجلال على حمە ساڵحى ئامۆزاى خۆى كەلێپرسراوى مەڵبەندى 14ى كۆیە بوو تڕۆى كردووە تەلەفۆنى بۆ كردووە و دواى ئەوەى چەندین جنێوى ناشیرینى پێداوە پێى ووتووە بەپەلە بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە،كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كەبڕیارى ناردنەوەى لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى و ڕانیە و دوكان و دەربەندیخان و چەمچەماڵ و كفرى و كەلاریش هەیە لەوەڵامى پرسیارێكدا كەكوردستان پۆست ئاراستەى ئەندامەكەى مەكتەب سیاسى یەكێتى كرد ناوبراو ووتى لەئێستادا جلال بارى دەروونى و تەندروستى نالەبارە و تاچەند ڕۆژێكى تر هیچ كۆبونەوەیەك ئەنجام نادات ئەگەر بارى تەندروستى بەرەو باشى چوو ئەوكات جگەلەلێپرسراوى ئەو مەڵبەندانە چەندین قایمقام و سەرۆك شارەوانى دەنێرێتە ماڵەوە و ئەگەرى ئەوەش هەیە زۆربەیان ڕووبەڕووى زیندان بكاتەوە،
هەرلەو چوارچێوەیەدا كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كەفەرماندەیەكى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەناو عەوڵا بۆر هەڕەشەى لەچەندین بەرپرسى یەكێتى كردووە كەگومانى ئەوەیان لێدەكرێت دەنگیان بۆ لیستى گۆڕان دابێت،لەوانە محمد حاجى ئیبراهیم بەڕێوەبەرى پێشوترى ناحیەى بێتواتە و قادر بەكر قادر بەڕێوەبەرى ئێستاى ناحیەى بێتواتە بەپێى سەرچاوەكانى كوردستان پۆست عەوڵا بۆر هەڕەشەى سوتاندنى لێكردوونە بەڵام تائێستا هیچ لایەك لەمانە هەڵوێستیان نەبووە،
كوردستان پۆست لەمەكتەب سیاسى پارتیەوە زانیویەتى كەتەواوى بەرپرسانى حیزبى بەگەورەو بچوكەوە مۆڵەتیان پێدراوە كەهێرش بكەنە سەر لیستى گۆڕان و چوارحیزبەكە و دكتۆر كمال میراودەلى،بۆ ئەم مەبەستەش مەكتەبى ڕاگەیاندنى پارتى هەریەكە لەكەناڵى كوردستان تى ڤى و زاگرۆس تى ڤى ڕاسپاردووە بۆ سازكردنى بەرنامەى ڕاستەوخۆ و تەسجیل كراو بەمەبەستى سوكردنى چوارحیزبەكە و لیستى گۆڕان و دكتۆر كمال میراودەلى،
لەو میانەیەشدا شەوى ڕابردوو هەریەكە لەكەناڵى كوردستان تى ڤى و زاگرۆس تى ڤى یەكەمین ئەڵقەیان لەم بەرنامانە پێشكەش كرد بەمیواندارى سەلام بەروارى و ئازاى كوڕى حەسیب،
سەبارەت بەو دەنگۆیانەى كەباس لەوە دەكەن كەجلال واز لەیەكێتى دەهێنێت و بەرەو توركیا دەچێت،
سەرچاوەیەكى بەرپرس لەمەكتەب ڕێكخستنى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند بارزانى داواى لەتاڵابانى كردووە مەیدانەكە چۆڵ نەكات و ئەگەرى هیچ ترسێكى هەیە من ئامادەم بەرگرى لێبكەم بەهەموو توانایەكەوە ئامادەم بەرگریت لێبكەم ئەم هەڵوێستەى بارزانى بۆتە هۆى ئەوەى جلال لەبڕیارەكەى پاشگەزببێتەوە تادۆڕانێكى تر،
لەكۆتایى لێدوانەكەیدا ئەندامەكەى مەكتەب سیاسى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەئێستا بەهۆى ئەو بومەلەرزەیەى لەیەكێتى داوە لەتوانامان دانیە هیچ بڕیارێك بدەین و هیچ كۆبونەوەیەكیش بكەین،لەداهاتوویەكى نزیكدا كوردستان پۆست هەواڵى سەرنج ڕاكێشتان بۆ بڵاودەكاتەوە،،،چاوەڕوانبن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست