کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەرمەزاریەکی تری سەرکردە کوردەکان

Friday, 19/08/2011, 12:00






لە سەرەتای دەرکەوتنی مۆدێلێکی نوێ لە شۆرش زۆر لە ولاتان یان میللەتان روی خۆیان سپی کردەوە بەوەی کە ناویان لێنا شۆرشی سپی ئە گەر بە گول بەخشینەوە بێت یان بەردەباران و راپەرین ملکەچی چەندسالەیان لە ئاست دیکتاتۆرەکان راست کردەوەو ملیان بە دیکتاتۆرە قەدیمیەکەیان کەچ کردو ئێستا ئەیبینین چۆن راپێچی دادگایان دەکەن ئەمە ناونرا شۆرشی سپی یان بەهاری رۆژ هەلاتی ناوەراست. ئێمەی کورد هەرچەند کە درەنگ هەڵاوی بەهارەکەمان گەییشتێ بەڵام هەرچۆنێک هەیە لێی بێبەش نەبوین ئەوەتا شێرە کورەکانمان لە کوردستانی رۆژ ئاوا هەموو رۆژێک دەرژێنە سەر شەقاموو جادەکان و هەلدەکوتنە سەر داموو دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و خوێن رێژ ئەوەتا لە مانگی شوباتی ئەم ساڵەوە خۆ پێشاندانو نارەزای زۆر بەرامبەر زلە جاش و گەندەڵکارەکانی کوردستانی باشور بەرز بۆتەوە ئەگەرچی ئەو نارەزاییانە بەرامبەر بە حکومەتێکی کوردییە بەڵام لە راستیدا گەندەلکارو خوێن رێژوو دیکتاتۆر هەرکێ بن هاوشێوەن و لە هەرکوێبن، ئەوەتا دەبینین چۆن گەریلا قارەمانەکانی پەکەکە و پەژاک چۆن لوتی رژێمی داگیرکەرو تیرۆریستو خوێن رێژی کۆماری ئسلامی ئێرانیان شکاند لەو هێرشە تیرۆریستیانانەی کە بە بەردەوامی دەی کات بۆ سەر سنورەکانی کوردستانی با شوور بەو بیانووەی کە بۆیان لوواوە و بە گەریلا خەبات گیرەکانی ئازادی دەڵێن تیرۆریست ئەویش بەوەی کە ئامریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر کوێرانەو بێ گوێدانە مافی ئازادی گەلێکی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن بریاری خستنە ناو لیستی تیرۆریستیان بەسەر خەباتگێرەکانی ئازادی گەلی ئێمەدا داوە ئەوانیش(پەکەکە و پەژاک)ن بەس نازانن گەلی ئێمە ئیرادە بەرزترە لە بریارەو لە ناو دڵی خۆماندا سەنگەریان بۆ لێدەدەین چونکە لە راسیتیەکەیدا ئێمەین دژ بە تیرۆریستانی عەرەب و تورکیاو ئێران دەجەنگین، رژێمی ئێرانو خودی سەرۆک کۆمارەکەی ئێستایان بە دەستی خۆی بەژداری تیرۆر کردنی چەندین سەرکردەی دیارو باڵای حزبی دێموکراتی کوردستانی رۆژهەڵاتی کردووە هەربۆیە ئەتوانم بڵێم ئامریکاو هاوپەیمانانی کوێرانە بریاریان بەسەر حزبە شۆرش گێرەکانی ئێمەداداوە بەڵام گەلی ئێمە ئەگەر ئەمجارە لە شۆرشی سپیدا سەرنەکەوێت ئەوا دڵنیام ئەی گۆرێت بۆ شۆرشی سوور یان ئەوەتا کوردەکانی باکور بە خوێنێکی گەرمەوە رویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد لە سەرەتای هاوینی ئەمسالدا لە هەلبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیاو ئەنجامی دلخۆشکەریان بەدەست هێنا و لەپال ئەوەشدا بە خۆپیشاندانو نارەزایی دەربرین دژ بەو سییاسەتە رەگەز پەرستانەیەی تورکیا دەوەستنەوە کە نییازی پارتاو کردنی گەلی کوردی هەیە لەو هەرێمە
بەڵام کرۆکی بابەتەکە ئەوەیە شەرمە زاربن بارزانی و تالەبانی و  دارودەستەو جاشەکانیان کە بە چەندان شێوە کەوتونەتە هاوکاری دوژمنانی کورد لە لایەک بەوەی هاوکاری ئێراندەکەن بۆ دەست نیشانکردنی شوێنەکانی پەژاک بۆ ئەوەی هێرشیان بکەنە سەرو لە لایەکیترەوە بە (جی پی ئێس) دەبنە رەسەدی تۆپخانەکانی ئێران بۆ تۆپبارانکردنی سەنگەرەکانیان یان لە لایەکیترەوە تاڵەبانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆی بۆ ئەو هەموو کۆمەل کوژیو داپلۆسانو خوێنرشتنەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریە دەنێرێت لە کاتێکدا هەموو عالەم شەرمەزاری حکومەتی سوریادەکەن و ریسوای سیاسەتە سەرکوتکەرانەکانی دەکەن. لە لایەکی ترەوە ئەمانە سەرەرای ئەوەی لە شوباتی ئەمسالدا سلێمانیو ناوچەکانی تریان خەلتانی خوێن کرد بە گوللە وەڵامی داواکاری خەلکی نارازی لە سیستەمی گەندەلی هەرێمی کوردستانیان دایەوە هەتا دێت خۆیان رەزاگرانترو شەرمەزارتر دەکەن بەوەی کە تا دەتوانن رێگری لە و شۆرشە سپییە دەکەن کە سەری هەلداوە لە پارچەکانی تری کوردستان یان هاوکاریو هاودەمی رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان دەبن یان پیرۆزباییو دەست خۆشی لە سەرکوتکردنو کۆمەل کوژی رژێمە داگیرکەرەکانی وەک تورکیاو ئێرانو سوریا دەکەن سەرەرای ئەمەش خۆیان یەکێکن لە سەرکوت کەرەکانی ئازادی، بەلام تەنها دڵخۆشی ئەوەیە کە دیکتاتۆرەکان عادەتێکیان هەیە مل بۆ گەل نادەن وەهۆش خۆیان نایەنەوە تا ئەو رۆژەی گەل هەلدەکوتێتە سەر دامو دەزگاکانیانو بە سزای گەلیان دەگەیێنن وڵاتیان لە چەپەڵی و گەندەڵی و نادادپەروەری رەشەکوژی لێ پاک دەکەنەوە
من لێرەوە هۆشیاری دەدەمە دەسەلاتی کوردی کە سیمای کوردو حکومەتە پێنەگەیشتووەکەی ناشیرنتر نەکەنو پێگەی خۆیان خۆش بکەن لە ناوچەکەدا ئەگەر نا ئەوا ئێمەو ئەوا چاوی مێژوو کوێرناکرێ و ئێوەش بەراراماڵی ئەم شۆرشە سپییە دەکەون و پەتی سێدارەی گەل رەحم بە کەستان ناکات

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە