ده‌سته‌ی ژنانی چالاكی راپه‌رین مه‌راسیمێكی شایه‌سته به 8 مارس ئه‌نجام ده‌دات
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
1739 بینراوە
به به‌شداری تیپی مۆزیكی كیژانی رانیه‌و له مه‌راسیمێكی جوان‌و چالاكیه‌كی ناوازه‌دا, ده‌سته‌ی ژنانی چالاكی راپه‌رین رۆژی 8 مارس به‌رز‌و پیرۆز ده‌كات. ئه‌مه‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 8\3\2009 كاتژمێر 2,30 دوای نیوه‌رۆ له هۆڵی پێنجی ئازار, به ئاماده‌بونی رێژه‌یه‌كی زۆری ژنان‌و نوێنه‌ری داموده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی, مه‌راسێمێكی تایبه‌ت به رۆژی 8 مارس به‌رێوه چوو, كه تێیدا سه‌ره‌تا له لایه‌ن خاتوو(مریم ێمد) سه‌رپه‌رشتیاری (ده‌سته‌ی ژنانی چالاكی راپه‌رین) وتارێك خوێندرایه‌وه, پاشان به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی ناوبرار له لایه‌ن (خاتوو نیگار) بۆ 8 مارس خوێندرایه‌وه. دواتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی گۆرانی‌و مۆزیك له لایه‌ن (تیپی مۆزیكی كیژانی رانیه) پێشكه‌شكرا كه‌مایه‌ی سه‌رنج‌و ده‌ستخۆشی ئاماده‌بوان بوو. له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ئاڵتونی‌و بروانامه‌ی رێزلێنان به هه‌شت ژنی ناوچه‌كه به‌خشرا, كه هه‌ریه‌كه‌یان له بوارێكدا خزمه‌تیان كردوه, ئه‌مانیش بریتی بووون له (حوسنی عه‌بدی حسین ناسراو به (سه‌ید حوسنی) , مێر حه‌مه‌د وتمان ناسراو به (پوره مێر) , ئاشتی حه‌مه سدیق قادر, ئامینه حاجی حسنه ئاغا, نه‌جیبه ئه‌حمه‌د ێالح ناسراو به (ست نه‌جیبه), گوزی فتح الله عبدالله ناسراو (سستر گورجی), قه‌دریه حمه‌د قادر ناسراو (مامۆستا خه‌بات),ئامینه حاجی عه‌بدالرحمن قادر) جێی ئاماژه‌یه سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كان له لایه‌ن ستافی ده‌سته‌ی ژنانی چالاكی راپه‌رین پێشكه‌شكران.
پێویسته بگوترێت ده‌سته‌ی ناوبراو یه‌كێكه له چالاكترین ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه له‌بواری چالاكی ژناندا كار ده‌كات‌و تا ئێستا چه‌ندین چالاكی فراوانی له زۆربه‌ی بواره‌كان ئه‌نجام داوه‌و بۆته بزاوتێكی مه‌ده‌نی چالاك له ده‌ڤه‌ری راپه‌رین.