ئایا عه‌دنان عوسمان پێشمه‌رگه‌یه، وه‌یان جه‌لال و مه‌سعود؟
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
پێشمه‌رگه به‌و که‌سه ئه‌وترێ که له‌به‌ره‌ی گه‌ل بێ وخه‌بات ئه‌کا دژی ئه‌و سته‌م وجه‌ور و نایه‌کسانیه‌ی ده‌سه‌ڵات دژی گه‌ل به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نێ. پێشمه‌رگه به‌و که‌سه ئازا‌و بوێره ئه‌وترێ که‌له ئاست ناهه‌مواریه‌کان و که‌م وکووڕیه‌کان بێ ده‌نگ نابێ ونه‌عره‌ته‌ی به‌سه‌ر دوژمن و ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕدا ئه‌بارێنێ. پێشمه‌رگه ئه‌و ناسنامه پیرۆزه‌یه‌یه که نابێ ئه‌وانه‌ی ڕۆژێ له‌ڕۆژان خوێنیانیان به‌هه‌ده‌ر ڕشتووه‌و ، ته‌نها بۆ مه‌رامه بنه‌ماڵه‌یی وئامانجه‌کانی دوژمن بۆ کێشراو به‌کار هێنراوون. پێشمه‌رگه ئه‌و گیانفیاداکاره‌یه که هیچ کات سڵ له‌که‌س نه‌کاته‌وه‌و به‌هه‌موو ناهه‌قیه‌کدا هه‌ڵشاخێ.
ئه‌وه‌ی دوێنێ وپه‌رله‌مان و لیستی نه‌یاران کردیان، سه‌لماندیان که‌به‌ڕاستی پێشمه‌رگه‌ی گه‌لن و میدالیای شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان پێبه‌خشرا، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان هه‌روه‌ك برا په‌رله‌مانتاره‌کانیان له په‌رله‌مانی تورکیا که چه‌ند ئازایانه به‌گژ تورکه فاشیه‌کاندا ئه‌چنه‌وه‌و لێره‌و له‌وێ باجی ئه‌و کوردایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ، که‌ئه‌مڕۆ بونه‌ته سیمبولی به‌رخودان وکوردایه‌تی.
کاکه عه‌دنان وهاوڕێیانیان نمونه‌ی پێشمه‌رگه‌و مرۆڤی کوردن که‌هه‌موو هیواکانمانیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه. ئه‌وان کۆمه‌ڵی گه‌نجی خوێن گه‌رم و به‌ئه‌مه‌کی گه‌له‌که‌مانن که‌به‌ڕاستی سه‌لماندیان ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی گه‌ل پێی به‌خشیبوون ، هیچ کات لێی په‌شیمان نین. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماکی گۆڕان وگۆڕینی سیستم و گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و نامووسی تاکی کورده، که‌به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دوو مافیاوه لێیمانیان زه‌وت کردوه.
له‌هه‌مان کاتدا ، ئه‌و به‌ناو پێشمه‌رگانه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه دژی کاك عه‌دنان که‌مپین ئه‌که‌ن، ئه‌بێ باش بزانن، که عه‌دنان وهاوڕێیانی پێش هه‌موو شتێ پارێزگاری له‌ئێوه ئه‌که‌ن، پارێزگاری له‌و مووچه که‌مه‌ی ئێوه ئه‌که‌ن که‌وه‌ك خێر پێتان ئه‌درێ، پارێزگاری له‌ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌که‌ن که تا ئێستا هه‌ندێکتان به‌چه‌ند مانگێ مووچه‌یه‌ک وه‌رئه‌گرن ، وه‌یان تا هه‌نووکه زه‌ویتان پێنه‌دراوه. وه‌یان هه‌ندێکتان و خانه‌واده‌کانتان قه‌ره‌بووی خه‌باتان نه‌کراوه‌ته‌وه. وه‌یان هه‌ندێکی ترتان تا ئێستا له‌به‌ر قاپی مه‌سئولیندا گاڵته‌تان پێ ئه‌کرێ وده‌ستی ده‌ستی ئه‌وه‌تان پێ ئه‌که‌ن، که چۆن بۆ چاره‌سه‌ر ئاماده‌نین بتان نێرن بۆ نه‌خۆش خانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، له‌کاتێکدا خۆیان وماڵ و مناڵیان له‌سه‌ر پاره‌ی دزراوی ئه‌م گه‌له، به‌ئێوه‌ی پ.م دێرینیشه‌وه جرت و فڕیان دێیت و هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ووڵاتێك ته‌پ وتۆز ئه‌که‌ن وله خۆشترین ئوتێل ئه‌حه‌وێنه‌وه‌و جوانترین و قه‌شه‌نترین جل وبه‌رگ له‌و پاره‌ی ئێوه به‌هه‌ده‌ر ئه‌ده‌ن ، که خه‌ڵکانی وه‌ك کاك عه‌دنان وئه‌وانی وه‌ك ئه‌ون، شه‌ڕی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن.
باشتر نه‌بوو ئێوه‌ی پ. م دێرین له‌هه‌ڵه‌بجه پرسیار بکه‌ن بۆچی فڕۆکه‌وانه‌که ئازاد کرا و کێ ئازادی کرد؟ باشتر نه‌بوو بپرسن بۆچی ئه‌وه‌ی کیمیاوی بارانی ئه‌و شاره‌ی کرد ،له‌وێ له‌سێداره نه‌درا؟ باشتر نه‌بوو بپرسن ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالی ئه‌و شاره‌و گشت ناوچه‌کانی تریان کردوه ، ئێستا له‌کوێن و چۆن چۆن به سه‌ربه‌ستی ئه‌سووڕێنه‌وه؟ باشتر نه‌بوو بپرسن تا هه‌نووکه قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه بۆ بێ‌ڕێزیان پێ کراوه‌و ئاووڕیان لێ نادرێته‌وه؟ باشتر نه‌بوو بپرسن بۆ تائیستا هه‌ڵه‌بجه چه‌ند شوێنکی گرنگی وه‌ك زانکۆۆ سه‌نته‌ری بازرگانی وچه‌ندین سه‌نته‌ری گه‌نجان و مه‌له‌وانگه‌و یانه‌ی وه‌رزشی و مه‌لعه‌ب وشتی له‌و جۆره‌ی تیا نیه؟
که‌ی ئه‌وانه‌ی پارێزگاری له‌مه‌رقه‌د وحوسه‌ینیه‌و نزرگای عه‌ره‌به‌کان ئه‌که‌ن کاری پێشمه‌رگه‌ن؟ که‌ی ئه‌وانه‌ی پێڵاو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه سۆزانیه‌کان ئه‌ژمێرن و ڕیزیان ئه‌که‌ن کاری پێشمه‌رگه‌ن؟ که‌ی ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی مه‌سئولینن کاری پێشمه‌رگه‌ن؟ که‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ئاست تۆپبارانکردنی گوند‌و لادێکانی سه‌رسنوور له‌لایه‌ن ئێران وتورکیاوه بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، پێشمه‌رگه‌ن؟ که‌ی ئه‌وانه‌ی جاسوسی و کلك ڕاوه‌شاندن بۆ دوژمنان ئه‌که‌ن پێشمه‌رگه‌ن؟ که‌ی ئه‌وانه‌ی هاوڵاتیانی شار ئه‌کوژن و له‌خه‌سته‌خانه‌کاندا توره‌که‌ی ڕه‌ش ئه‌که‌نه سه‌ریان وئه‌یان ڕفێنن ، پێشمه‌رگه‌ن؟ که‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ئاست مووچه‌که‌یی مه‌مره‌ی مژیدا هه‌ڵترووسکاون وهه‌ڵوێستیان نیه. پێشمه‌رگه‌ن؟
جا تکایه وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان نیه‌و ناتانه‌وێ ئه‌و کاره‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و ئه‌وانی تر به‌به‌رز بنرخێنن، ئه‌وا داواتان لێ ئه‌که‌ین له‌وه زیاتر ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه نه‌زڕینن و له‌به‌های به‌رزی که‌می مه‌که‌نه‌وه، بڕوا بکه‌ن به‌و کاره‌تان ته‌نها خۆتان و ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێریین زیاتر له‌که‌دار تر ئه‌که‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست