کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


باژێروان بەقۆڵبەستی ڕەوانەی زیندان کرا

Tuesday, 11/09/2012, 12:00





ڕەنگە هەندێكتان شاگەشکە ببن بەم هەواڵەو هەندێکی ترتان باوەڕ نەکەن. ئاخر ناحەقی هیچ لایەکتان ناگرم لەوەی بەم جۆرە لەو هەواڵە بڕوانن، لەبەرئەوەی تا هەنووکە لای خۆمان کەسێك لەو پلەیەدا نەلەسەر گەندەڵی و لەسەر هیچ جۆرە تاوانێکی تر، نەك هەر لێی نەپرسراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا نەکراوە، بەڵکە لەجیاتی ئەوە ڕەنگە لەزۆربەری کاتدا پلەو پایەکەی بەرزتر کرابێتەوە،کاتێ دەرکەوتبێ لەگەندەڵیەوە تێوەگلابێ.

بەدووری نازانم هەندێکتان هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژێ و پێی وابێ، ئێدی کاتی ئەوە هاتوە لەسایەی ئەم سەرۆکی هەرێم و کابینەی حەوتەمەدا و بۆیەکەمین جار بتوانن کاری لەو شێوەیە بکەن. بەڵام دان بەخۆتاندا بگرن و نەکەونە ئەو هەڵەیەو چاوەڕوانی ئەوە نەبن لەسایەی ئەم دەسەڵاتە مافیاو دزەی پارتی و یەکێتی و دەسکەوتەکانی ١٧ و ٣٠ گەلاوێژی شۆڕشی ئەیلول و گوڵاندا ئەم جۆرە کارانە بەئەنجام بگەیەنرێ، ئەوەتا هیوای لقی چوار دوای ئەو هەموو تاوان و کوردکوشتنە پلەکەی بەرزکرایەو کرا بەئەندام سیاسی و شتی تر.

ڕاستیەکەی ،ئەم هەواڵە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠ سێپتێمپەر، باژێروانی شاری ترینتۆنی سەر بە وولایەتی نیوجێرسی ئەمریکی بەناوی(Tony Mack) و برایەکی لەلایەن FBI وە ڕاپێچی زیندان کران. ناوبراو لەسەر گەندەڵی و بەکارهێنانی پۆستەکەی وەك باژێروان، بڕێکی زۆر لەپارەی وەك بەخشیش وەرگرتوە لەبەرانبەر پرۆژەیەکی دروست کردنی پارکی ئۆتۆمۆبیل. بۆ زیاتر زانیاری لەسەر ئەم هەواڵە کلیك لەسەر ئەم لینکە بکە:

http://www.npr.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە