کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنه‌وه‌ی شه‌قامی تورکیا بۆ(گروپی ئاشتی) له‌ نێوان واقع و یۆتۆپیادا...

Saturday, 31/10/2009, 12:00


ئاشکرایه‌ که‌ده‌یان ساڵه‌ دۆزی کورد له‌ تورکیادا،هه‌نگاوه‌کانی ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیانی ڕۆژله‌دوای ڕۆژ به‌ره‌وگرژی و ئاڵۆزی ڕێیان کردوه‌،ده‌یان دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی ودیپلۆماسی نێوان (ئه‌نقه‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان-یه‌کێتی ئه‌وروپا-هه‌ریه‌ک له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ مافی ڤیتۆیان هه‌یه‌)و به‌تایبه‌تیش کۆبونه‌وه‌ و سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌ دیپلۆماسیه‌کانی نێوان(ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن)هه‌ستیارترین دۆز پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی کوردبوه‌ له‌ تورکیادا.

ئه‌وه‌ی که‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌و تائه‌مڕۆش جێگه‌ی باسوخواسی زۆرێک له‌ میدیاکانی جیهان و تورکیایه‌،ناردنی گروپی ئاشتی بوو که‌له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌سه‌ر بڕیاری عه‌بدوڵائۆجه لان له‌که‌مپی مه‌خموره‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا به‌رێکران ، گروپی ئاشتی که‌ پێکهاتبون له‌(50) گه‌ریلا و ئه‌ندامانی (P.K.K) دووجۆر خوێندنه‌وه‌ی له‌شه‌قامی تورکیادا دروستکرد:
له‌لایه‌ک به‌شێک له‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی (A.K.P)که‌ ‌‌‌حوکمڕانی ده‌وله‌ت ده‌که‌ن و خاوه‌نی 337کورسی په‌ڕله‌مانن تێڕوانینێکی ئاساییان هه‌بوو به‌رامبه‌رناردنی گروپی ئاشتی وته‌نانه‌ت له‌کاتی به‌ڕێکردنیشیان له‌ مه‌خموره‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن هه‌زاران هاوڵاتی کورده‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێکران پێیان وابوو ئه‌مه‌جگه‌ له‌دروستکردنی ئاژاوه‌ زیاتر هیچیدیکه‌ی لێناڕسکێت،ئه‌مه‌جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ردۆگان گروپی سێیه‌می ئاشتی دواخست بۆ کاتێکی نادیار که‌وابڕیاربوو چه‌ند ئه‌ندامو لایه‌نگرێکیدیکه‌ی(P.K.K) ڵه‌شاری ئاسته‌نبوڵ به‌ئاهه‌نگ گێڕان پێشوازی بکرێن،ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌ومیانه‌یه‌وه‌ ئه‌ردۆگان له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند په‌نابه‌رانی که‌مپی مه‌خموور مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان نیه‌ بۆخاکی تورکیا.

به‌ڵام له‌لایه‌کیتره‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ته‌واوی شاره‌ کوردنشینه‌کانداپشتگیری گروپی ئاشتی کرا،هاوکات ئه‌حمه‌دتورک سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات (D.T.P)ڵه‌ ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد(ئیدی لێره‌ به‌دواوه‌ نۆره‌ی هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌).

ئه‌گه‌رچی هه‌رله‌و میانه‌یه‌وه‌ ده‌نیزبایکاڵ سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کۆماری (C.H.P) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند پێوه‌سته‌ (P.K.K) ته‌سفیه‌بکرێت، به‌ڵام به‌شێکی زۆری لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤیان هه‌بوو له‌هه‌مبه‌رگروپی ئاشتی چونکه‌ هه‌رده‌م لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه‌میانڕه‌وتربون به‌راورد به‌ پارته‌که‌ی ده‌وله‌ت باخچه‌لی(M.H.P)كه‌هه‌رده‌م پێیان وابوه‌ مافێک نیه‌ له‌ده‌وڵه‌تدا بدرێت به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌کورده‌و هه‌رده‌م سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستیان په‌یڕه‌وکردوه‌.

دواجارده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌رچی ناردنی گروپی ئاشتی دووفاقیه‌کی له‌ناوپارتولایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تورکیادا دروستکرد،هه‌ندێک به‌ پڕۆژه‌یه‌کی واقعیو هاندێکیش وه‌ک یۆتۆپیا لێیان ڕوانی، وه‌لێ ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕای شه‌قامی تورکیا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری کێشه سیاسیه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌و به‌تایبه‌تیش کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی کورد له‌و ووڵاته‌دا، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ پێشتریش ئه‌وه‌بوو زیاتر له‌280هونه‌رمه‌ندی تورک که‌چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداریان تێدابوو یاداشتێکی ناڕه‌زاییان ده‌رکرد له‌هه‌مبه‌ر ڕه‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی ئه‌و ووڵاته‌دا.

گۆران دوکانی / ئه‌نقه‌ره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە