ساتێك لە گەڵ رۆحى تۆ مامۆستا ((عومەرى عەلى ئەمین)) گیا ن
Sunday, 08/02/2009, 12:00
1964 بینراوە
ئازیزەكەم هونەرمەندە گەورەكە!
لە مەرگى تۆدا چەند ە ها جار بە كوڵ گریام ، گریا نێك بۆ باوكێكى جەرگ سووتاو خاوەنى شەهید ێكى قارەمان ،،،،،،،،،، گریانێك بۆ تۆى مامۆستاى ماندوونەناسى هونە ر و شانۆ ،،،،،،،،،،،،،،، گریا نێك بۆ چل ساڵى ها و ر ێیە تیەكى تەمەنى منداڵى و گەورەییم ،،،،،،،،،،،،، گریانێك بۆ دە ساڵى نەخۆشێكى بە ئا را م و خۆ راگردوواى هەمو و ئە ما نە وەك كچێك زۆر بە كوڵ بۆ با وكى گریام .
مامۆستا گە ورەكەم هەمو و تە مەنت بەخشندە بوویت لە هەموو هەڵوێستە سیاسیەكاندا پر بوویت لە رۆحى نیشتمان پەروەرى ،، لەدنیاى هونەرى شێوە كاریدا هونەرمەند ێكى فڵچە بە دەستى عاشق بە سروشتى كوردستان بوویت ،،لە پە روەردە و خوێندن دا نموونەى مامۆستایەكى لێهاتوو و بە ئەمەك بوویت ،، لە پانتایى شانۆدا نووسەرێكى بەردەوام و خاوەن تیۆرێكى بەپێزو ئەكتەرێكى لێهاتوو بوویت ،، لە ها ورێیە تیەشدا مرۆفێكى بەرزى ناو كۆمەڵ بوویت ،
ئەوە چى بو و لە م سەرە تاى سا ڵەدا بە بێ ما ڵئاوا یى كە تۆ پر بوویت لە ووشە كەچى نەت توا نى بە تەنها یەك ووشەش خو ا حا فیزیمان لێبكەیت؟؟
كامەیە ئەو یا سا و پەندە ى كە دەڵێت : مرۆفە پیرەكان كاتێك بە یكجا رى كۆچ دەكەن ئیدى گریانیان ناوێ ؟! بە ڵام من ناتوانم پا بەندى ئەو پەندە بم چونكە تۆ لە مەرگیشدا شتى زۆر جوانت فیّر كردم،، فێرت كردم بگە مە ئەو راستیەى كە بڵێم : مرۆفە گەورەكان لە دواى خۆیان زۆرترین خەم جێدەهێڵن ،،كە مرۆفێكى گەورە دەمرێت ،، بە شێكى دنیا دەگۆررێت ،،
مرۆفە تەمەن درێژەكان لە دواى مەرگیان زۆرترین فرمێسكیان بۆ دەرێژرێت .. چونكە ئەو زاتا نە مێژوون ،، پرن لە یادەوەرى ،، پرن لە سەرگوزوشتەى دانسقەو جوان.. لیًواو لێون لە پەند و دنیا بینى ،، مامۆستا گەورەكە م ئەوەندە یادەوەریە كانت زۆرن بۆ ساتێك ، رۆحى تۆ ، روخسارى تۆ ،دەست وقەڵەمى تۆ ،، نووسینەكانى تۆ ،،
،، ناتوانم لە یادبكەم ،، لە یەكەم ساتى هاورێیەتیماندا لەسەر شانۆكەمان تۆ بە دەستەكانى خۆت چاوەكانى منت كردەوەو پرت كردن لە فرمێسكى ترس لە جوانى شانۆو گەورەیى جەماوەر :: كەچى پاش چل ساڵ لە هاورێیەتى و پێشمەرگایەتى بۆ دوا جا ر لەسەر پێخە فێكى ترسناك لەژوورێكى نەخۆشخانەدا چوون وێنەى فرمێسكە كا نى مناڵیم كە پربوو لە ترس چاوە پر لە نوورەكانتم بۆ هەتا هەتایى بە دەستە كانى خۆم داخست،، ئەو هاوكێشە تاڵە چى بوو بابە گیان ، ئاوا لە دوو زەمەنى جیاوازدا گریان و ترس و كردنەوەو داخستنى چاوەكان یەكسان بوونەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
، تۆ بەو هەموو نەرمى و ئارامیەى خۆتەوە كە هەموو كات دەم بە پێكەنین بوویت چۆن توانیت بە بێ پێكەنین بە جێمان بێڵیت و ؟؟
برۆیت بۆ سە فەرێك ،كە گەلیّك جا ر بە پێكەنینەوە بە مناڵەكانمانت دەووت : ((بە تەمام سە فەرێكى دوور بكە م )) ئەوانیش تێنە دەگە یشتن و جار جار بیریان دەخستیتەوە و دەیان ووت : بابە عومەر كەى سە فەرەكەت دەكەیت ؟ تۆى رۆح سپیش بە پێكەنینەوە دەت ووت : ((جارێ كاتى نەها تووە)) ئەى بۆ ئەم جارەش هەروات پێنەوتین ، بۆ ئەوەندە بە پەلە قەڵەمەكەت لەسەر رووداوەكانى (مە م و زین) وەستان و لە دوا دێریدا كە لە سەر زارى میر زینە دین نووسیوتە و تادەگاتە دێرەكانى كۆتایى ((ئەم میراتیەم و ئەم دەسەڵاتەم لێپیرۆز نەبێت ئەگەر چەند شە و چەند رۆژێك ئەم كۆشكەى خۆى بۆ نە كەمە زیا فەت و زیا فەتكا رى و ئاهەنگ و شایى زەماوەند ، )) لە دواى فاریزەكەوە ئیدى هیچى ترت نەنووسى دیاربوو دەت زانى ئەوە كۆشكەكەى میر زینەدین نیە كە شایى و زەماوەندى تیا دەگێررێت ، ئەوە ئاهەنگەكەى تۆى گەورەبوو بوو ئەى مامۆستا بێگەردەكە كە شا یى و زەماوەندو زیا فەتى بۆ كۆچى تۆ تیا دەگێررا !!!!!!!! نیوەى لا پەرەكە بە سپیەتى ماوەتەوە ،، كتێبەكەى مەمى ئالان و مەم وزین ى ئەحمەدى خانى لەسەر مێزەكەتەو چاوەرێت دەكەن ،،،،
قە لەَمەكەت بە تاسەوە ئارەزووى گووشینى دەستە ماندووەكانت دەكات،،،،
، تۆ ئەوەندە سەودا سەرو عاشقى (مەم و زین)) بوویت بە هەموو شێوەكانى نووسین یاریت لە گەڵ ئە و عەشقەدا كردووە ، بە نووسینى شانۆیى و بە دراماى تەلەفزیۆن و بە دراماى رادیۆ گەورەترین شەرەفم پێبە خشرا كە لەو زنجیرە درامایەى بە دەست و خامەى ئێوە بۆ رادیۆ ئامادە كرابوو دەورى _ زین_ ببینم و لە دوا ویستگەشدا كردتە چیرۆك و ئازارى دڵە گەورەكەت رێگەى نەدایت لە دواى ئەو فاریزەیەوە رستەكە تەواو كەیت ..دیاربوو پەلەت بوو باوكە میهرەبانەكەم پەلەت بوو بگەیتە شارى مرۆفە سپیەكان ،، وەك باڵندەیەك بە جوانترین شێوەى مەرگێگى سپى رۆحە سپیەكەت فرى بۆ ئەو شارە سپیە ى (( گردى سەروەران) بۆ لاى شەهیدانى نەمرى ووڵاتەكەت بۆ لاى (شەهیدئاوات)) بەبەرگى سپى و خەندەوە هەموو هاورێ تێكۆشەرەكانى ئاگادار دەكاتەو دەڵێت : ((با بە جوانترین شێوە ئەم ئێوارەیە پێشوازى لە هونەرمەند و نووسەرو نیشتمان پەروەرێكى گەورە بكەین ،، ئەوەتا باوكم ماندووەوە هەموو هەگبەى نووسینەكانى بۆ هێناوین تا پێكەوە لە ژووانى دراوسێ و هاورێ ى هونەرمەند ى((قادر دیلا ن)) و شاعیرى گەورە (زێوەر و بەختیا ر زێوەر) دا هەموویان پێكەوە شەوانە لەو شارە سپیەدا بە قەڵەمێكى نەسرەوتى (ما مە لى) پیاوە رۆح سپیەكەى شانۆى كوردى و بە دەنگى پر لە سۆزى دیلانى هونەرمەند و بە وەزن و قافیەى شیعرەكانى زێوەر كە هەموویان لە و گردەدا و بەپاڵى یەكەوە هەوا رى هەتا هەتاییان هەڵداوە ، لە گەڵ تۆدا گەرەكێكیان رازاندۆتەوە بە ووشەى كوردى كۆرى شەوانى سپى بگێرن))،،چیتر دڵنیابە باوكە گیان لەو شارەدا نە ئازار و نە خە م و نە پەژارەو نە بئَ ئارامى و نە بێ ویژدانى نابینن و نابیستن،، ئەوە شارێكە خۆتان تیایدا باڵا دەستن و هەرخۆشتان خاوەنى بریا رن هەر خۆشتان مو ریدن ..
باوكە گیان من چەندە بنووسم ناتوانم ببمە دێرێك لەو ووشانەى كە لە شانۆدا فێرت كردم ،، بە زۆر شانۆت لە لا خۆشەویست كردم تا بوومە عاشقێكى سەر شێتى ئەو دنیایە ،،كە چى ئێستا هەتیوێكم و لە پانتایى شانۆدا زۆر بە تەنیا بەجێ ماوم و پر بە دەنگ هاوار ئەكەم بۆ هاورێكەم مامۆستاكەم ،،دەترسێم بت رەنجێنم گەر بە دەستێ جلى رەشى قەترانیەوە ، بە فرم ێسك و بە لێوێكى لەرزۆكەوە بە دڵێكى بە كوڵەوە پەردەى شانۆكەم دابدەمەوەو بە هێواشى دەرگاكەى پێوە دەم ،، دەترسم زۆر دەترسم نیگەران بیت و لێم برەنجێیت ،،،،،، ئەى باوكە میهرەبانەكەم