کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆبوونه‌وه‌ نهێنیه‌كانى میدیاى ئه‌هلى و سه‌ركرده‌كانى یه‌كیتى و پارتى ڕۆژنامه‌نووسان نیگه‌ران ده‌كات

Friday, 15/06/2012, 12:00








به‌ڕێوبه‌رى ژوورى ئۆپۆزسیۆن له‌ پاڵتاك:
دانیشتنی ژێربە ژێر لەگەڵ دەسەڵاتدا لەشان وشەوکەتی ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی جدی و سەر بە بەرەی گەل یەک ناگرێتەوە


لێپرسراوى به‌شى هه‌واڵ له‌KNN : ئه‌وه‌ى له‌و كۆبونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان و به‌رزانیدا بینیم ئه‌وه‌نده‌ى موجامه‌له‌ى بارزانى كرا نیو هێنده‌ باسى گرفته‌كانى رۆژنامه‌نوسان و كارى رۆژنامه‌وانى نه‌كرا

توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى: سه‌رنووسه‌رێك كاتیك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان دووره‌ هه‌ست به‌ ئارامی بكات بویه‌ ئه‌وه‌ی به‌هزری دا بیت ده‌رببڕی, له‌وانه‌یه‌ له‌ نزیك سه‌ركرده‌كان هه‌ست به‌م جوره‌ ئارامییه‌ نه‌كات.. بویه‌ ڕاكانی خوی به‌رامبه‌ریان ده‌رنابڕیت

ئاماده‌كردنى :ناسح عبدالرحیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
پرسى په‌یوه‌ندى نێوان ڕۆژنامه‌نووسانى میدیاى ئه‌هلى و به‌رپرسانى باڵاى ده‌سه‌ڵات و كۆبوونه‌وه‌كانى نێوانیان چاودێران و ڕۆژنامه‌نووسانى سه‌ربه‌خۆى نێو كایه‌ جیاجیاكانى ئه‌مڕۆى ڕاگه‌یاندنى كوردى خسته‌ گومانه‌وه‌ كه‌ ده‌وترێت میدیاى ئه‌هلى و سه‌ركرده‌ى حیزبه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى داخراو نهێنى بۆ؟ ده‌پرسین سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان چ نیه‌تێكیان هه‌یه‌ له‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌؟ئه‌ى سه‌رنووسه‌رانى میدیاى ئه‌هلى و چ پێویستیه‌كیان به‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ هه‌یه‌؟ڕۆژنامه‌نووسان و چاودێرانى دوونیاى ڕۆژنامه‌نووسى ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ چى ده‌ڵێن ؟ گۆڤارى ڕێگه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین گۆڤارى ئه‌هلى ته‌قه‌ له‌و ده‌رگایه‌ ده‌دات ده‌پرسین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌نوسه‌رانى میدیاى ئه‌هلى و تاڵه‌بانى له‌ دوكان و كۆكردنه‌وه‌ى زۆرێك له‌ سه‌رنوسه‌رانى میدیاكانى كوردستان له‌سه‌رى ڕه‌ش و گوێگرتن له‌ به‌رزانى بۆ؟ یه‌كیتى و پارتى بۆ كۆنترۆڵكردنى شه‌قامى كوردستان به‌رنامه‌یان هه‌بووه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئه‌هلى له‌خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه‌ و بیده‌نگیان بكه‌ن له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا له‌ڕێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ خۆ نزیككردنه‌وه‌ى له‌ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن توانیان تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌م خۆ نزیك كردنه‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئاستى ڕاى خه‌ڵك نیگه‌رانى دروست كرد له‌به‌رامبه‌ر هیزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌دواى هه‌نگاوى یه‌كه‌م یه‌كیتى و پارتى به‌رنامه‌یان دانا بۆ خۆنزیك كردنه‌وه‌ له‌ میدیاى ئه‌هلى و ئازاد و له‌ڕێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نهینى و ژێربه‌ژێره‌وه‌ به‌بێ ئاگادارى ڕۆژنامه‌نووسان.ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ نهینیانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كیتى و پارتى بووته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى زۆریك له‌ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئارام ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى ژوورى ئۆپۆزسیۆن له‌ پاڵتاك و نوسه‌ر له‌ سایتى كوردستان پۆست و هه‌ردى ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى به‌شى هه‌واڵ له‌ كه‌ناڵى knn دواند هه‌روه‌ها جه‌زا حه‌مه‌ ساڵحى توێزه‌رو توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تىو لێپرسراوى سه‌ندیكاى كۆمه‌ڵناسان له‌ سلێمانى له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ده‌كه‌ن.


سه‌رنوسه‌رانى میدیاى ئه‌هلى جه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانى یه‌كیتى و پارتى كۆبوونه‌ته‌وه‌ وه‌ك چاودێریكى بوارى رۆژنامه‌نووسى ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى؟ ئایا هیچ كه‌سێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ناوى ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاى ئه‌هلیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ى نهینى له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كاندا ئه‌نجام بدات؟
ئارام ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى ژووى ئۆپۆزسیۆن له‌ باڵتاك نوسه‌ر له‌ سایتى كوردستانپۆست ده‌ڵێت: من بۆخۆم شاهیدی بوونی هیچ میدیایەکی ئەهلی نیم لە کوردستان، تەفسیری میدیا ئەهلی پاساوێکی بێسەر و بەرە، خۆ شاردنەوەیە لەژێر دەمامکێکدا، کە هەڵسوڕاوە سەرەکیەکان،یان یاریزانە ئەسڵیەکان،بۆ شارنەوەی قەیدو بەندە کانیان لەگەڵ دەسەڵات،یان ئۆپۆزسیۆن،یان وردە پارتەکانی تر هەیانە،واتە ناونان و دانانی چوارچێوەیەک بۆ کۆمەڵێ ڕۆژنامەنووس،تا ئەم بەرەوبەری پردێک دابنێن و لە بەینی"خەڵک ودەسەڵات و پارتەکاندا"هاتوچۆ بکەن، ئەمەش بۆ تەزوویرکردنێکە بۆ شاردنەوەی"خود" لە ژێر دێوجامەی ئەهلیدا،بۆ مێژوو،تا بڵێن ئێمە خەڵکین و لەبەرامبەر دەسەڵاتدا باجی گەورەو گرانمان داوەو،زیندان کراوین وپەلامار دراوین وهەریەکەمان چەندین جار لەبەردەم دادگادا ڕاوەستاووین،زۆر جاریش غەرامەکان حیزبی نەیاری حیزبێکی تر،لە سێبەرو تاریکیدا داویەتی،هیچ نوسەرێک،ڕۆژامەنوسێکی بە ناو "ئەهلی" نەیتوانییوە بۆ قسەکردن دژی دەسەڵات،لە چوارچێوەی" پاڕانەوە" یان لە باشترین حاڵدا" تەکلیف"دەرچوبێت،باشترین توڕەبوون دژی لایەنێکی دەسەڵات ،لایەنێکی تری دەسەڵات لە پشتی بووە،یان دژە هەردوو پارتی دەسەڵات،لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی خۆ بە عەلمانی زان،یان ئیسلامی سیاسی لە پشت بووە.

هه‌ردى ئه‌حمه‌د لێپرسراوى به‌شى هه‌وڵ له‌ كه‌ناڵىKNN: بیگومان سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانى ئه‌هلى و رۆژنامه‌نوسان به‌گشتى ئاساییه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان(چى حكومى یان حزبى) گفتوگۆو چاوپێكه‌وتنیان هه‌بێت، به‌مه‌رجیك چاوپێكه‌وتن و كۆبونه‌وه‌كان له‌پێناوى به‌هیزكردنى سه‌رچاوه‌كانى زانیارى و گواستنه‌وه‌ى زانیارى و هه‌واڵ بیت بۆ هاولاتیان و رای گشتى .
هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌كان به‌نهێنى نه‌بن و بۆ به‌لاڕیدابردنى میدیاى ئه‌هلى نه‌بێت به‌وه‌ى كه‌ده‌سه‌لات یان به‌رپرسانى یه‌كیتى و پارتى ده‌یانه‌ویت، چونكه‌ به‌ڕاى من چه‌ند میدیاى ئه‌هلى و رۆژنامه‌نوسان توانیویانه‌ له‌و ریگه‌یه‌وه‌ زانیارى و هه‌واڵیان ده‌ستكه‌وتبیت، كه‌میك له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ كه‌متر به‌شێك له‌رۆژنامه‌نوسانى ئه‌هلى و رۆژنامه‌نوسان كه‌وتونه‌ته‌ داوى ململانێكانى نێوان حزبه‌كان و سلبیتر له‌وه‌ش ململانێى نیوان گروپ و ده‌سته‌كانى ناو حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بوونى كۆبوونه‌وه‌ى داخراو نهێنى له‌دونیاى ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌ره‌وه‌دا له‌ نێوان سه‌ركرده‌ سیاسه‌كان سه‌رنوسه‌رانى میدیاى ئه‌هلى و ئازادا
ئارام ئه‌حمه‌د
پێى وایه‌ "دانیشتنی ژێربە ژێر لەگەڵ دەسەڵاتدا" لەشان وشەوکەتی ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی جدی وسەربە بەرەی گەل یەک ناگرێتەوە،دانیشتنی "نهێنی" بۆیە "نهێنییە" تا ڕاستییەکان لە خەڵک بشارێتەوە،ئەمەش کارێکی جاسووسی،یان مخابەراتییە و، دانیشتن لە تاریکیدا و دوور لە چاوی خەڵک، تەنها ئەم خوێندنەوەی لە مێشکی ئینسانە ئاقڵەکاندا هەیە، مەنتقیش هەر ئەوەمان پێدەڵێت، دەکرێت سەرانی دوو دەزگای مخابەراتی،دوو سەرۆک پارت،لە پێناوی قازانجەکانی خۆیاندا کۆببنەوە،جا یان هامئاهەنگ دەبن یان دژ،لە هەردوحاڵەتکەدا،پۆزەتیڤ یان نەگەتیڤ،شاردنەوەی ئەسڵی مەسەلەکەیە لە خەڵک و،خودی بابەتەکەیش گرەوکردنە لەسەر ژیانی خەڵک وپەیوەندی ڕاستەوخۆیی بەسەر ژیانی ئەوانەوە هەیە،لەسەر ژیان وئەمنیەتی ئەوان ،تەئیسیری خۆی دادەنێت.

هه‌ردى ئه‌حمه‌دى ڕۆژنامه‌نوسیش پێى وایه‌ "سایكۆلوژیاو بیركردنه‌وه‌ى تاك هه‌میشه‌ له‌بابه‌تى نهێنى و ژێربه‌ژێر نیگه‌ران ده‌بێت و گومان زیاتر دروست ده‌كات، كه‌ به‌ڕاى من ناكرێت بابه‌تى نهێنى له‌نیوان رۆژنامه‌نوس و به‌رپرسدا هه‌بیت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بوو به‌ماناى له‌ده‌ستدانى خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى كارى میدیایی و رۆژنامه‌نوسیی و گۆڕینى په‌یوه‌ندیه‌كانه‌ بۆكارى شه‌خسى و سیاسى و له‌خراپترین دۆخیشدا بۆ كارى سیخوڕى و به‌رژه‌وه‌ندخوازى ."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئایا ڕۆژنامه‌ى ئه‌هلى پێویستى به‌ كۆبوونه‌وه‌ى داخراو هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانى یه‌كیتى و پارتى.
ئارام ئه‌حمه‌د پێى وایه‌ " ڕۆژنامەنووس، پۆلیسی نهێنی نییە تا لە " تاریکیدا" لەگەڵ دەسەلات کۆببێتەوە، بۆیە لە هزری منداو بە پێی کاری ڕۆژنامەنووسی و نوسەرانی جدی لە دنیای دەرەوەی کوردستانیش،ئەوە دەچێیتە خانەی کاری پۆلیسی وجاسوسییەوە و،کەسێتی ڕۆژنامەنووس،یان نووسەر دەخاتە ژێر پرسیارەوە،ڕاستگۆیی خۆی لەدەست دەداو پێویستە هەموو کەس بە چاوی گومانەوە سەیری بکات و، ناکرێت باوەڕ بەوانە بکرێت،ئەگەر ئەوانە پەرێزیان خاوێنەوە سەر بە خەڵکن و نوسەرو ڕۆژنامەنووسی "ئەهلین" بۆچی دانیشتەنکان لە ئەهلەکەیان دەشارنەوە؟ هەتا ئەگەر دوای دانیشتنەکانیش بێنە دەرەوەو بڵێن وامان ووتوەو ئەم قسانەمان کردوە،دیسان ئەوە گاڵتە کردنە بە خۆیان ولەوکاتەدا لەو سیاسییە یان پۆلیس وجاسووسانە دەچن،کە لە کۆبونەوەکاندا گرێبەستی مەرگی خەلک وشەڕو تاڵانکاری دەکەن ودێنە دەرەوە و دەڵێن،هەموو شتێک باش ڕۆیشت،دانیشتەکان سەرکەوتو بوو،سەرکردەی سیاسی تەنها لەگەڵ جاسوسەکانی بە نهێنی و لە تاریکیدا کۆدەبێتەوە،نەک لەگەڵ نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و هونەمەندا و ڕێبوارانی تری ژانرەکانی تری ئەدەب، نووسەر پەیامنێری گەلەکەی خۆیەتی،،بچێتە هەر جێگایەک،تەنها پەیامی گەلەکەیی پێیەو،هیچ شتێکی نهێنی نییە تا بە نهێنی لەگەڵ دەسەڵاتداران کۆببێتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ پێویست بوون یان پێویست نه‌بوونى كۆبوونه‌وه‌ى نهینى
لێپرسراوى به‌شى هه‌وڵ له‌ كه‌ناڵى KNN پێى وایه‌"ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ى داخراوى میدیاكارو به‌تایبه‌ت میدیاى ئه‌هلى له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كاندا ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا ریگه‌پێدراوه‌، كه‌په‌یوه‌ندى به‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ هه‌بێت، كه‌به‌ڕاى من ئه‌مه‌ش له‌كوردستان كاتى نه‌هاتوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ریمى كوردستانى خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ كارو كرده‌وه‌ى سیاسیه‌كانى ده‌سه‌لاته‌ كاتێك به‌رپرسانى ده‌سه‌لات به‌شێكن له‌په‌ره‌پیدان و ئیدامه‌دانى دۆخێكى ناله‌بار.بۆ رۆژنامه‌نوس و میدیاكار گرنگه‌ بزانیت، كه‌زۆرینه‌ى سیاسیه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى و ئه‌خلاقى و دلسۆزى بۆ حزب له‌برى نه‌ته‌وه‌، شتێكیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ ناوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بێت، واته‌ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ردوو حزبه‌كه‌ ده‌یكه‌ن و ده‌یانه‌وێت میدیاى ئه‌هلى بكه‌نه‌ به‌شیك له‌جێبه‌جێكردنى مه‌رامه‌كانیان، ته‌نها هه‌وڵدانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ حزبیه‌ وه‌ك خۆى و له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بمێنێته‌وه‌.

باس نه‌كردنى دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سورنووسه‌رانى میدیاكان له‌گه‌ڵ به‌رزانیدا گلله‌یه‌كى زۆرى ڕۆژناهیچ ڕۆرژنامه‌نوسێكى لیكه‌وته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌سعود به‌رزانیدا باسى له‌ تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان و به‌تیرۆرناساندنى سه‌رده‌شت عوسمانى نه‌كردووه‌ بیده‌نگى ڕۆژنامه‌نووسان له‌و كۆبوونه‌ چ هۆكارێكى هه‌یه‌ ؟
ئارام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:بمبەخشە ئەوپرسیارەی بەڕیزتان زیاتر لە نوکتە دەچێت، نووسەران وڕۆژنامە نوسانێک بە ناوی"ئەهلییەوە" بەنهێنی لەگەڵ دەسەلاتداران و سەردەشت کوژاندا کۆببنەوە، چۆن دەوێرن خۆیان لەقەرەی ئەو پرسایرە بدەن وباسی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بکەن؟،ئەمە محاڵە،ئەو پرسیارە لەسەرۆک دزان و منداڵ کوژان،نوسەرو ڕۆژنامەنووسی ئازاو ئازاد دەیکات،نەک کۆیلەو دەستەنەوخوارو لە خوارەوە دانیشتووی، مێزی پیاوکوژان،ئەوانە مادام بە نهێنی کۆدەبنەوە واتە پەیامەکەی خۆیان دۆڕاندووە،لەسەر سکەی کارەکەی خۆیان نەماوون، دەرۆزە دەکەن و بازاڕی نهێنی بازیان لەگەڵ دەسەڵات گەرمە،کەواتە لە باشترین حاڵدا پۆلیسێکی زەلیلی دەسەڵاتن، نەک کەسانێکی ئازا و ئازاد، لێرەوەیە هەرگیز کۆیلە ناتوانێت لەبەردەم خاوەنەکەیدا،نە باسی کۆیلەیەتی خۆیی بکات،نە ناڕەزایەتی دەرببڕێت، بۆ تیرۆرکردنی خەڵکانێکی تر، کە بە تووندی کۆیلەیەتییان ڕەدکردۆتەوەو،لەو پێناوەشدا گیان و ژیانی خۆیان داناوە،ئەمانە تا سەردەشت تیرۆر نەکرابوو، وەک کەسێکی جوێن فرۆش ناوەزەدەیان دەکرد،هەرکەسێک شەهامەتی ئەوەی هەبێت دوو قسەی تووند دژی ئەم دەسەڵاتە ماڤیایە بکات،ئەمانە بە دەم پیس وجوێن فرۆش و کۆمەڵی ناو ناتۆرەی تر ناوی دەبەن،واتە سەربە هەمان مەکینەی دەسەڵات،بۆ دەم بەستن و سوکایەتی کردن، بە نوسەران وڕۆژنامەنووسە جدییە ئازاو ئازادەکان.
هه‌ردى ئه‌حمه‌د پێى وایه‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌كاتى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كاندا ده‌كه‌ونه‌ ژیر كاریگه‌رى سیاسیه‌كانه‌وه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌كۆبونه‌وه‌ى رۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ بارزانیدا، نه‌ك هه‌ر باسى تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان، به‌داخه‌وه‌ رێك و هاوكات له‌كاتى كۆبونه‌وه‌كه‌دا (رۆژنامه‌نوس شیروان شیروانى) سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى باشور له‌دهۆك ده‌ستگیركرابوو واته‌ له‌زینداندا بوو له‌ئاكرێ، به‌داخه‌وه‌ نه‌ باسى سه‌رده‌شت و نه‌باسى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ زیندانیكراوه‌و ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ش نه‌كرا، كه‌به‌رده‌وام له‌ژیر فشارو هه‌ره‌شه‌ى سیاسى و یاساییدان .ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌خه‌وشه‌كانى كه‌سێتى رۆژنامه‌نوس و میدیاكارانى كورد هه‌میشه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێركاریگه‌رى پانتایی و روبه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بینیم ئه‌وه‌نده‌ى موجامه‌له‌ى بارزانى كرا نیو هێنده‌ باسى گرفته‌كانى رۆژنامه‌نوسان و كارى رۆژنامه‌وانى نه‌كرا .

قسه‌نه‌كردن له‌ ڕووى سه‌ركرده‌كاندا یه‌كێكه‌ له‌ لاوازیه‌كانى ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیرانى كورد
جه‌زا حه‌مه‌ ساله‌ح توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و لێپرسراوى سه‌ندیكاى كۆمه‌ڵناسانى سلێمانى پێى وایه‌"تاكی كورد وه‌ك هه‌ر تاكیكی تر مروفه‌ وحالى به‌هیزی ولاوازی هه‌یه‌. بویه‌ ئه‌كه‌ر سه‌رنووسه‌ریك كاتیك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان دووره‌ هه‌ست به‌ ئارامی بكات بویه‌ ئه‌وه‌ی به‌هزری دا بیت ده‌رببری, له‌وانه‌یه‌ له‌ نزیك سه‌ركرده‌كان هه‌ست به‌م جوره‌ ئارامییه‌ نه‌كات.. بویه‌ راكانی خوی به‌رامبه‌ریان ده‌رنابریت.. له‌وانه‌شه‌ هوكاری كه‌سی تر هه‌بیت.
ئه‌و توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ سه‌باره‌ت به‌ زاڵبوونى كاره‌كته‌رى سیاسی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیراندا پێى وایه‌: شتیكی ئاساییه‌ كه‌ روشنامه‌نوس یان روشنبیر كاره‌كته‌ری سیاسی به‌سه‌ردا زال بیت, به‌لام نه‌ك ده‌ماركیری سیاسی. جونكه‌ ئه‌م جوره‌ ده‌ماركیرییه‌ ده‌بیته‌ له‌مبه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر هینانه‌دی كاری روشنامه‌نوسی كه‌ بیویستی به‌ بیلایه‌نی هه‌یه‌ یان كاری روشنبیری كه‌ بیویستی به‌ روشنی بیر هه‌یه‌. بی كومان بلایه‌ن نه‌بوونی روشنامه‌نووس وروشن نه‌بوونی بیری روشنبیر مسداقیه‌تیان لای خه‌لك ناهیلیت ونابنه‌ جیی متمانه‌یان. له‌ كوتاییدا له‌ خه‌لك دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌ك به‌دیلیش خه‌لك به‌ دوای روشنامه‌نووس وروشنبیری تردا ده‌كه‌ریت..


ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ ژماره‌ 51ى گۆڤارى ڕێگا مه‌گه‌زین بڵاوبووه‌ته‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە