مه‌سعودبارزانی ، جه‌عفه‌ر ئيبراهيم ی له وته‌بێژی مه‌كته‌بی سياسی لاداوه
Thursday, 22/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ٢ سلێمانیله چه‌ند ڕۆژی رابردوو سه‌رچاوه‌يه‌ك له زاری رزگاری ئه‌ژی گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سلێمانی پارتی، ئه‌وه‌ی دركاند، کە به‌هۆی كيشه‌ی ئاشكرابوونی ته‌واویی نهينی و ئه‌رشيڤی رێكخستنی پارتیيه‌وه، مه‌سعود بارزانی به بريارێك ئاگاداری مه‌كته‌بی سياسی پارتی كردۆته‌وه، كه نابێت بۆ له‌مه‌ودوا جه‌عفه‌ر ئيبراهيم ناسراو به جه‌عفه‌ر ئيمنكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی و به‌رپررسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستن وه‌ك وته بێژ هيچ لێدوانێك بۆ كه‌ناڵه‌كان بدات.
رزگاری ئه‌ژی گۆران به‌و سيفه‌ته‌ی كه خۆی به كوتله‌ی جه‌عفه‌ر ئيمينكی زانيوه ئه‌و راستيه‌ی ئاشكرا كردووه، كه مه‌سعود بارزانی زۆر نيگه‌رانه به ليدوانه‌كانی جه‌عفه‌ر ئيمنكی كه له ماوه‌كانی رابردوو له ١٠ رۆژدا ٤ لێدوانی دژ به‌يه‌كی بۆ كه‌نأله‌كانی راگه‌ياند داوه.
ئه‌وه‌شی باسكردووه كه جه‌عفه‌ر ئيمنيكی سه‌ر به كوتله‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی و فازيل ميرانیيه و دژ به باڵه‌كه‌ی پاراستنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست