کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی و ڕاوە دەنگ لە پێناوی دەسکەوتنی کورسی و دۆلاردا

Wednesday, 10/03/2010, 12:00


بەرپرسانی ئەم دوحیزبە دەسەڵاتدارەی کورد هەمیشە و هەزاران جار لە لێدوانەکانیاند منەتی ئەوەیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا ئەکرد کە ئەوان هاوپەیمانیان پێك هێناوە بەڵام خەڵك و هەندێ لایەنی گێرەشێوێنی کورد دەیانەوێ ئەو هاوپەیمانێتیە و ئەو دەسکەوتانەی گوایە ئەوان بەدیان هێناوە لەبار بەرن. هەرچەند هەمومان ئەمانزانی ئەوان ڕێکەوتنی بەناو ستراتیجیان تەنها بۆ ئەوە بو دەسەڵاتیان لەکیس نەچێت چونکە لەدەستدانی دەسەڵات واتە لەدەستدانی ئەو بودجەو سامانە زەبەلاحەی کە 19 ساڵە قۆرخیان کردوەو خەڵکی کوردستانی لێ مەحروم ئەکەن ئەگەرچیش هەتا ئێستا بەفیعلی هەندێ لەوەزارەتەکان یەکیان نەگرتۆتەوەو ئەو ڕێکەوتنە تەنها بۆ ئەوەبو بودجەکە برابەش بێت ئەگینا لەهیچ ڕویەکەوە ئەو ڕێکەوتنە ڕێکەوتن ناگەیەنێ. بەڵام لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارە تەواوی ئەو دەمامکانە دەرکەوت کە ئەوان نەك هاوپەیمان نین بەڵکو سەرەڕای ئەوەی بە جوتە 19 ساڵە بە فرتو فێڵ و درۆی شاخدار خەڵکی کوردستانیان تەفرەداوە لەپەنای هاو پەیمانیەدا خەریکی تەزویرو فرتوفێڵکردنن لە خودی خۆشیان لە هەڵبژاردنی 25 ـ 7 دا یەکێتی نیشتمانی ئەگەر خۆی بە پارتیەوە هەڵنەواسیایە و سەرەڕای ئەو خۆ هەڵواسینەش تەزویری بەلێشاویان نەکردایە بێگومان هاتبوە سەر سفر ئەو تەزویرە بەلێشاوەی لیستی بەناو هاوپه‌یمانی کردی وای کرد هەردوکیان بە حیزبە بچوکەکانی ترەوە ژمارەی 57 کورسی پەڕلەمانی کوردستان بهێنن . بەڵام ئەمجارەیان پارتی لە زۆربەی شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەستیکرد بە تەزویر کردن تەنها لە مەسڵحەتی کاندیدەکانی خۆی نەك وەك هاوپەیمانی بۆیە یەکێتی کەزانی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی ناتوانێ تەزویر بکات هەمو قورسایی تەزویرکردنی خستە سەر شاری کەرکوك و ژمارەیەکی زۆری دەنگ تەزویر کرد پارتیش لەبەر تەزویرکردن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی نەپەڕژایە ئەوەی وەك یەکێتی لە کەرکوک تەزویرێکی باش بکات. بۆیە زۆرینەی دەنگەکانی کەرکوك یەکێتی بەتەزویر بردی بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان یەکێتی لە کەرکوك4 کورسی بردوە . بەڵام لە هەولێر سەرەڕای ئەوەی پارتی بەتەنیا کاری بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی خۆی ئەکرد بەڵام لایەنی یەکێتی باڵی کوسرەت و باڵی جەلال تاڵەبانی خەریکی پێشبڕکێی تەزویر بون لەدژی یەکتری و هەرلایەو بەقازنجی سەرخستنی کاندیدەکانی خۆیان تەزویریان ئەکرد ئەوەندەشیان کاندید هەبو دەنگەکانیان پەرش و بڵاو بۆەو ئەنجام نەك کورسیەك کورسیەشکاوێکیشیان بەدەست نەهێنا.ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی که‌ له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حوکمه‌ت و هێرۆی ژنی تاڵه‌بانی و باقی به‌ر پرسه‌کانی تریان که‌وتبونه‌ په‌له‌ قاژه‌و په‌یتا په‌یتا به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندیان ئه‌کرد به‌ کاندیده‌کانی لیستی گۆڕانه‌وه‌ و وه‌عدی ده‌یان شتیان پیئه‌دان که‌ ته‌نها بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو یه‌کێتی چیان بوێ بوۆیان بکه‌ن به‌تایبه‌ت کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی گۆڕانیان به‌ته‌له‌فون هه‌راسان کردبو داوایان لێئه‌کرد که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو یه‌کێتی به‌ڵام هیچ کام له‌و کاندیدانه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵوێستی خۆیان په‌شیمان نه‌بونه‌وه‌ دوای سه‌روتو سامان نه‌که‌وتن بۆیه‌ بۆیه‌ له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنیش یه‌کێتی ئه‌وه‌نده‌ی تر جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ستدا له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌که‌ی و له‌ناو خودی خۆشیدا توشی شکستێکی گه‌وره‌ بوه‌ به‌ڵام سه‌یره‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ تا ئێستاش به‌ بۆنه‌ی شکسته‌کانیه‌وه‌ ئاهه‌نگ ئه‌گێڕێ پێده‌چێت تێك چوبێ. له‌و لاوه‌ش زۆربەی زۆری کورسیەکان پارتی بردی لە سلێمانیش لیستی هاوپەیمانی کە له‌ (13) حیزب پێكهاتووه‌، (304,862) ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌، دیارە پارتی لە سلێمانیش خۆی بە خاوەنی زۆربەی زۆری دەنگەکان ئەزانێ و زەحمەتە کورسی بداتە یەکێتی دەی ئەگەر ئەوان هاوپەیمانێتیان تەنها و تاك لایەنە بۆ خودی گیرفانیان نەبوە با لەکەرکوك یەکێتی لەو 4 کورسیە 2 کورسی بداتە یەکێتی و پارتیش لەسلێمانی کورسیەك یان دو کورسی بداتە یەکێتی . بەڵام پێئەچێت لەبەر ئەوەی لیستی هاوپەیمانی کە پێکاهاتوە لە 13 حیزب هەندێ لە حیزبە بچوکەکان لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە غەدرێکی باشیان لێبکرێت چونکە کورسیەکان ئەوەندە نین تا دابەش بکرێت بەسەر 13 حیزبدا لەوانەیە نەك کورسی بەڵکو تەنەکەشیان پێ ڕەوا نەبینن تا لەپەڕلەمانی عیراق دا لەسەری دابنیشن. ئەگەر بەوردی لەم سەرکەوتنە لەناکاوەی لیستی گۆڕان بڕوانین بەڕاستی خۆی لە خۆیدا مومە لەرزەیەك بو گۆڕانی بەسەر سیاستەدا هێنا بەتایبەتی لە کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە