ده‌رسێکی علومی سیاسه‌ت بۆ کورد
Monday, 14/11/2011, 12:00
سیاسه‌ت که مه‌فهومێکی دیارده‌ی کۆمه‌ڵگایه، چییه و چۆن ده‌کرێت!!، ، جا تێگه‌یشتن له‌وه کارێکی ئاسان نییه. ئینسانیش که گیانه‌وه‌رێکی پۆلی مه‌مکداره‌کانه، زیاتر هه‌ست و غه‌ریزه‌کانی ئاراسته‌ی ده‌کات وه‌ک له ئه‌قڵداری و مه‌عقولی و بیرکردنه‌وه‌ی مه‌نتیقی. جیاوازی له نێوان سیاسه‌تکردن و سیاسه‌تی حیزب و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، هه‌رکه‌سێک هات سیاسهتیکرد مانای ئه‌وه نییه که له سیاسه‌ت ده‌زانێت یا سیاسه‌تده‌کات، یا که حیزبایه‌تی کرد مانای ئه‌وه نییه له سیاسه‌ت ده‌زانێت به‌ڵکو ئه‌وه به‌شداریکرنی ژیانی سیاسییه. ههرچێش سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتدارێتییه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، به‌ڵام سیاسه‌ت به حوکمی وه‌زیفه‌ی ده‌سه‌ڵات دروستده‌کات، له ئینساندا ده‌سه‌ڵاتداری له ناخدا غه‌ریزه‌یه‌کی په‌له‌قاژێی دژ به مردنه و پێویستی کۆنترۆڵکردنی ده‌وری خۆیه.
سیاسه‌ت له به‌رده‌می(میکرۆفۆنی مێدیاکان)دا ناکرێت، سیاسه‌ت له ژووری داخراودا ده‌کرێت و ئه‌وه‌ی بۆ میکرۆفۆنی مێدیا ده‌گووترێت کاتێک راسته که بڵێت (We reached an agreement) هه‌رئه‌وه‌نده به‌س نییه، ده‌بێت بزانرێت که چی له‌و (agreement) نووسراوه. بێگومان ئه‌وه‌ش ناخرێته به‌رده‌ست مێدیا و پێی ده‌ڵێن (State secret) . بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چی له‌و (agreement) ه هاتووه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکرێت چی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع ده‌کرێت و چی رووده‌دات ئه‌مجا ناوه‌رۆکی رێکه‌وتنه‌که وورده ووردهئاشکرا ده‌بێت، مانای کردار مه‌رجه.
هه‌موو که‌س ده‌زانێت ، له‌م رۆژانه که سه‌رۆکی هه‌رێم له تورکیا بوو و گه‌ڕایه‌وه، له مێدیاکاندا چاوپێکه‌وتنه‌کانی به کوردی خرایه به‌رده‌ست. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمان نه‌بوو وه‌ک عاده‌ت و خوو خۆی به (زه‌عیم)ی هه‌موو کورد له هه‌موو جیهاندا له قهڵمدا به چوونی بۆ تورکیا و ئاماژه‌کردن به کوردی سووریا، گووتی ئه‌وه‌ی له سووریا رووده‌دا په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه هه‌یه(هه‌رێمه خه‌یاڵییه‌که). ئه‌مه راستی و واقیعیه‌تی تێدا نییه ته‌نها سه‌رنج گوێزانه‌وه‌ی خه‌ڵکه بۆ شتێکی تر، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک واقیعی بێت ده‌زانیت کوردی سوریا هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی سوریا نییه و ژماره‌یان زۆر که‌مه له‌چاو ژماره‌ی دانیشتوانی سوریا و ناتوانن کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر هاوکێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی!!، له سوریا کورد هیچ شاری نییه و زۆری ره‌گه‌زنامه‌ی سوری نییه و له جه‌نگی جیهانی له تورکیا رایانکردوه بۆ سوریا و ته‌ماشا بکرێت هه‌موو شاره گه‌وره‌کان عه‌ره‌بن، ته‌نها دوو شارۆچکه‌ی وه‌ک قامیشلی و حه‌سه‌که هه‌یه که ئه‌ویش وه‌ک (رانیه یا زاخۆ) وایه و هه‌مووی کورد نییه و ئاسوری به شاری خۆی ده‌زانێت!!!.
دوو رووداو ی مێژوویی له بهراووردا: یه‌که‌م ، له‌م رۆژانه هه‌موو که‌س وێنه‌ی سه‌رۆکی پارتی که سه‌رۆکی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌ی تورکیا (داود ئۆغلو) له‌به‌رده‌م میکرۆفۆندا بینی، که بۆ کێشه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیار و ستراتیژی بوو. نهحهپهسێیت و سهرنهسوڕمێت!!، ئه‌و دوو شه‌خسه له یه‌ک ئاستدا نین !!، دوو شه‌خسی جیاواز و دوو ئینسانی جیاوازن ، به‌ڵام ئاستی ئاستی مه‌عریفه‌تیان له‌یه‌ک ئاستدا نییه!!، به‌ڵام هه‌ردووکیان ئینسانی ئاقڵ و زیره‌کن، زیره‌کی و ئاقڵی په‌یوه‌ندی به مه‌عریفه‌ت و زانیارییه‌وه نییه. مه‌عریفه‌ت و زانیاری ئاستی گۆشه‌ی دیگای زهنی و ده‌رککردن به‌رز و فراوان ده‌کات. داود ئۆغلو پرۆفیسۆری زانستی سیاسه‌ته له زانکۆی تورکیا و چه‌ند کتێبێکی له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسه‌ت و ستراتیژی سیاسه‌ت نووسیوه که ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له غه‌رب دروستکردوه و وهرگێڕداروه بۆ زمانی ئه‌وروپی و له‌به‌ر گرنگی له مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی ستراتیژی سیاسی دیراسه‌ی ده‌که‌ن، خاوه‌نی مه‌بده‌ئی (Zero-problem, Zero- conflict) له سیاسه‌تدا که غه‌رب زۆر پێی موعجیبه و پێی سه‌رسوڕماون. داود ئۆغلو داڕێژه‌ر و موهه‌ندیسی سیاسه‌تێکی نۆێیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوده‌تایه‌کی ستراتیژی سیاسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دروستکرد و گۆڕی، گرنگییه‌کی تری بۆ رۆڵی تورکیا په‌یداکرد له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی جیهانی و ناوچه‌یی که له‌دوای رمانی سوڤیه‌ت رۆلی تۆرکیا نه‌ما که تانۆ وه‌ک قه‌ڵغان به‌کاریده‌هێنا دژی سۆڤیه‌ت!! به‌ڵام سه‌رۆکی پارتی و هه‌رێم سیاسه‌تی له باوکییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و له حیزبایتییهوه سیاسه‌تی کردوه. رووداوی دووه‌م که مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، مه‌لا مسته‌فا(خوا لێیخۆشبێت) که باوکی سه‌رۆکی ئێستای پارتی و هه‌رێمه له شۆڕشی ئهیلوول به هه‌مان شێوه له پێناوی ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی کورد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای ئه‌وکاته (هێنری کیسینجه‌ر)ی له تاران له ئێران بینی، ئه‌مریکا له گه‌رمه‌ی زۆرانبازی و شه‌ڕی سارد له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت بوون، که بزوتنه‌وه‌ی کورد هه‌ره‌سی هێنا پاشان مه‌لا مسته‌فا نامه‌یه‌کی بۆ ئه‌مریکا ناردبوو که ناوه‌رۆکه‌که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نییه لێره‌دا باسبکرێت، چونکه دووره له تێگه‌یشتن له مه‌فهومی سیاسه‌ت و سیاسه‌تکردن. ئه‌و دوو شه‌خسه له‌یه‌ک ئاستدا نه‌بوون، به هه‌مان شێوه هێنری کیسینجه‌ر پڕۆفیسۆری زانستی سیاسه‌ت بوو له زانکۆی (Harvard) له نیۆیۆرک له ئه‌مریکا و له زه‌مانی خۆی موهه‌ندیسی سیاسه‌تی جیهانی بوو. به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا له ره‌ئیس عه‌شیره‌تییه‌وه فێری سیاست بوو بوو. ئه‌وه‌نده‌ش شاره‌زایم له زانستی نه‌فسی ئینسان هه‌یه که وه‌ک کورد ده‌بێژێت: که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه، رێزم بۆ ئه‌مه‌ش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له واقیعی ئینسان نه ده‌گۆڕیت و نه پێشان ده‌دات!!!.
زه‌مانه سه‌یره!!، (کۆندۆلێزا رایس) که‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو، هه‌روه‌ها دکتۆرای له زانستی سیاسه‌ت هه‌یه و دکتۆراکه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت بوو و ناکۆکی سۆڤیه‌ت و ئه‌مریکا. ئه‌مریکا وڵاتێکی ئیپڕاتۆر و خاوه‌ن هێزه که سومعه و شه‌هامه‌تی خۆی نزم ناکاته‌وه که وه‌زیری بۆ شتێكی که‌م نرخ بنێرێت و له جیاتی به دیبلۆماتی ده‌یکات. له‌دوای داگیرکردنی عێراق کۆندۆلێزا رایس هات بۆ هه‌ولێر و سه‌رۆکی پارتی و هه‌رێمی بینی. هه‌رچه‌نده سه‌ردانێکی ره‌سمی و دیبلۆماسی نه‌بوو به‌ڵکو شه‌خسی بوو بۆ کارێکی ستراتیژی گرنگ و چاره‌نوسساز بۆ به‌کارهێنانی هه‌موو داوه‌کان. جارێکی تر نایبیت که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له پیرمام سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌تان بکات چونکه پێویستیان پێ نه‌ما!!!، جارێکی‌تریش نایبینیت سه‌رۆکی پارتی و هه‌رێمه‌که‌تان بانگبکرێت بۆ کۆشکی سپی له واشینتۆن!!، ده‌وریان ته‌واوبوو، گه‌ر بچێت له ئوتێل دایده‌به‌زێنن و دیبلۆماتێک یا پیاوێکی (سی، ئای، ئه‌ی) ده‌نێرن بۆلای!!!!!. به‌دیهی به‌ڵگه نه‌ویست:::: مام جه‌لال له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا دوو جار چوو بۆ ئه‌مریکا و به پێچه‌وانه‌ی جاران بانگ نه‌کرا بۆ کۆشکی سپی، چونکه ده‌زانن رۆڵی تاڵه‌بانی ته‌واو بووه و له کۆتایی ساڵ له عێراق ده‌کشێنه‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆری پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به یه‌کێتی له (سی، ئای، ئه‌ی)ه وه رێک ده‌خرا بۆ کزکردنی رۆڵیان له سیاسه‌تی کوردی و زاڵكردنی سه‌رانی پارتی له مه‌یدانی سیاسه‌تی کوردی‌دا چونکه کۆنترۆڵکردنیان ئاسانتره. بۆچی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م رۆژانه‌دا نه‌چوو ؟؟؟ بۆ کۆنگره‌ی دیموکراتی له ئیتالیا(دیموکراتی فشه) !!!!. خۆ حه‌ز ده‌کات له‌گه‌ڵ پیاوانی وڵاتان وێنه‌ی خۆی له مێدیاکانی کوردی بڵاوبکاته‌وه که له‌وه‌و پێش چه‌ندجارێک چووبوو، ئه‌مه‌ش هۆکهیهتی که پاش ماوه‌ی ئه‌زمونی چه‌ند ساڵێک هه‌ستده‌کرێت که ده‌ستیان بڕیون!!!!! و چوون سوودی نییه، ئه‌و کۆنگره‌یه پیاوانی لۆژی P2 ئیتالی و ماسۆنی غه‌ربه بۆ گه‌رمکردنی ناره‌سمی سیاسه‌تی گشتی(Global) . وڵاتی به‌رلسکۆنی و دیموکراتی چی!!! بهرلوسکۆنی سه‌رۆکی حکومه‌تی ئیتالی خۆی ده‌یگووت: له‌م وڵاته‌دا دیموکراتی نییه، ئه‌م وڵاته چه‌ند حاکمێکی شیوعی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات!!!.
ئه‌مریکا یه‌که‌م دۆستی کورده!!::
ئینسان ده‌بێت به عه‌قڵ و چاوی خۆی دنیا ببینێت!!!، نابێت له قسه‌ی مێدیاکان و قسه‌ی خه‌ڵک دنیا ببینێت!! سیاسه‌تی حکومه‌تی وڵاتێک له پڕوپاگه‌نده‌ی ناو مێدیاکاندا ناکرێت، سیاسه‌تی حکومه‌تێک له کرده‌وه و بڕیاره‌کاندایه. وه‌کو ده‌ڵێن نیوه‌ی کاری بردنه‌وی جه‌نگ به پڕوپاگه‌نده‌یه. له کاتی داگیرکردنی عێراق تا ئێستاش پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی به لێشاو و زۆر له مێدیای کوردی بۆ دروستکردنی کوردستانێکی خه‌یاڵی گه‌وره بڵاده‌کرێته‌وه و کۆڕ و کۆمه‌ڵی بۆ دروستکرا به تایبه‌تی بۆ رووخانی ئێران و سورریا!!!، به‌ڵام له عێراق له کاتی که‌وتنی سه‌دام کورده‌کان شاری که‌رکوکیان گرت و شاره‌که له ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردا بوو. که‌چی ئه‌مریکا کورده‌کانی له شاری که‌رکوک ده‌رکرد و خستییه‌وه سه‌ر حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق!!!! که ئه‌و کاته هه‌ر حکومه‌ت له عێرقدا نه‌بو و ئه‌مریکا حوکمی ده‌کرد!!!!. هه‌ندێک گه‌مه‌ی لیژنه و میژنهی یاری منداڵانی بۆ دروستکردن. هیچ رێکه‌وتن و یاسایه‌کیش له عێرقدا وجودی نه‌بوو که ده‌بێت ته‌نها ئه‌و سێ پارێزگایه سه‌ربه‌خۆیی و حوکمیزاتی(فیدراڵی) هه‌بێت و ده‌یگرێته‌وه و یاساکه که‌رکوک نه‌گرێته‌وه!!!. به‌ڵكو حساباتێکی گۆتره بوو و نیشانه‌ی مه‌رامی سیاسه‌ت بوو. که عه‌قلی هه‌موو که‌س لێی تیناگات. له‌م رۆژانه له پرۆگرامێک له‌سه‌ر رووخانی رژێمی سۆڤیه‌ت راوێژکارێکی سیاسی ئه‌مریکی گووتی: له غه‌رب باوه‌ڕیان به نییه‌تی گۆرباچێڤ هه‌بوو که پاکه و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا رێکه‌وت و کۆتایی به شه‌ڕی سارد هێنا که یارمه‌تی بده‌ن له ئیسلاحکردنی رژێمه‌که، گووتی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یکرد که متمانه و باوه‌ڕی به ئه‌مریکا کرد، له‌ژێره‌وه یارمه‌تی (یهلسین)یان دا.
په‌ندێکی کوردی جوان هه‌یه ده‌بێژێت(ئه‌مه سنعه‌ته، مزگه‌ری نییه و قوون هه‌ڵسوڕان) ، جا ئازیزم سیاسه‌تیش سنعه‌ته!!!. مزگه‌ری پیشه‌یه‌کی کۆنه له ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ پیشه‌ی عه‌ره‌بانه‌ی لایلی تاکسی نه‌ماوه، به پێوه مه‌نجه‌ڵی مسیان سپی ده‌کرده‌وه و هه‌ردوو قاچیان تێده‌کرد و خۆیان هه‌ڵده‌سوڕان.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگووترێت که له سه‌ره‌تادا بۆچوونی سیاسی و شیکردنه‌وه سیاسییه‌کانی مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد زۆر ئاقڵانه و سیاسیانه بوو، به‌ڵام به‌ربه‌ره‌کانی و عینادی نه‌ک پارتی به‌ڵکو ماڵی مه‌لا مسته‌فا وایکرد و ئیجبارکرد که تاڵه‌بانی نه‌توانێت رێچکه‌ی موماره‌سه‌ی سیاسه‌تی بخاته تهتبیقکردن و ئیجباربوو له‌گه‌ڵ واقیعی سیاسی بیگونجێنێت، ئه‌مه‌ش له‌پاش رووداوه‌کانی 1991 و راپه‌ڕینه‌وه باش ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت پاش رووخانی سه‌دام ناچاربوو سیاسه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌رانی پارتی چووت بکات که یارمه‌تی و پاڵپشتی ده‌ره‌کیان هه‌بوو، له‌و گه‌مه گه‌وره‌یه‌دا تاڵه‌بانی له هه‌وڵی پچڕینی به‌شی خۆی بوو و عه‌زل نه‌بێت و وازی له رێچکه و بۆچوونی سیاسی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد هێنا و ته‌سلیم به ئیراده‌ی سیاسه‌تی پارتی بوو که ئه‌نجامی سیاسه‌تی پارتی ئێستا له لێژیدایه. جارێکیان تاڵه‌بانی گووتی: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌م ئه‌وه‌بوو له مه‌لا مسته‌فا جیابوومه‌وه(((من نازانم خۆی چه‌ند باوه‌ڕی به‌و قسه‌یه‌ی خۆی هه‌یه!!، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌بوو که نه‌یتوانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و فیکری له مه‌یدانی سیاسیه‌تی کوردی دروستبکات و عقولی کوردی له ده‌ور کۆبکاته‌وه)))، ئه‌مه‌ش له ترسی له‌ده‌ستدانی سوڵته‌ی شه‌خسی خۆی بووه!! هه‌موو بێ تواناکانی له خۆی کۆکردبوه‌وه و تواناداره‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک تهسفیهکرد. که ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی فاشیلییه له سه‌رکردایه‌تیکردندا که به ئینگلیزی پێی ده‌ڵین (False leadership) . به‌ڵام ماڵ و منداڵ و تایه‌فه‌که‌ی خۆی کرد به ملیۆنێر به دۆلار. جا زۆری خه‌ڵکیش هه‌ر بۆ ئه‌وه سیاسه‌تده‌کات!!!.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر پرسیاردا!::
ده‌توانرێت چاوه‌ڕێی چی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکرێت!!!!، ئه‌مه قابیلی لێ ووردبوونه‌وه‌یه. بزوتنه‌وه‌کی سیاسی لێله و خاوه‌نی هه‌ویه‌تی سیاسی نین و تا ئێستا خۆیان ساغ نه‌کردوه‌ته‌وه که‌سی جیاواز جیاوای تێدایه. بزوتنه‌وه‌که بناغه‌که‌ی کۆمپانیایه‌که به 10 ملیۆن دۆلاره‌وه ده‌ستی پێکردوه و چه‌ند کۆمپانیایه‌کی بازرگانیان هه‌یه. ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ش ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر قازانجی ئه‌و کۆمپانیایانه‌یه و به‌وه ده‌ژین که ئیشی تریان نییه. ناچێته ئه‌قڵ که هه‌ڵوێستێکی سیاسی وه‌ربگرن به زیانی کۆمپانیاکانیان بێت، ئه‌مه پێی ده‌ڵێن ((Interest Conflict). به‌ڵام وازیان لێبهێنن، شه‌خسیان تێدایه که له سیاسه‌ت تێگه‌یشتووه، وه‌ک (عوسمان بانیمیرانی) که جارێکیان له چاوپێکه‌تنێکدا گووتی: ئێمه ده‌مانه‌ێت شا و شوان پێکه‌وه نان بخۆن، ئه‌مه مانای وایه ئه‌و که‌سه بوعدی سیاسه‌تی هه‌یه و له سیاسه‌ت تێگه‌یشتووه.
ئێستالهسهر ئاستی جیهانی، گه‌مه گه‌وره‌که ده‌ستی پێکردوه، ئێستا ده‌یانه‌وێت شه‌ڕه‌که به ده‌ستی دوو بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت وڵاته عه‌ربییه‌کان به کۆمه‌ڵ بکه‌ن به‌گژ ئێران‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ریکن باوکیان سعودیه بکه‌ن به خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی له ئاینده‌دا، کاره‌که به کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشور سپێردراوه تا لێپرسروای له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن. خه‌ریکن شه‌ری شیعه و سونه دروست بکه‌ن. له‌م سیاسه‌ته‌دا دوو چۆله‌که به به‌ردێک ده‌پێکن.!!. جا چاوه‌ڕی بکه‌ن چۆن ئه‌م گه‌مه‌یه له چه‌ند ساڵی داهاتوو قوڵده‌بێته‌وه.
ئه‌م نووسینه رسته‌ی تێدایه که کۆدی موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت ده‌کاته‌وه، که‌سێک زرنگ بێت ده‌توانێت ئه‌و رستانه بدۆزێته‌وه.
من کێشه‌ی نه‌فسی هه‌وییه‌تی شه‌خسی خۆمم نییه تا په‌نابه‌رم بۆ ناسینالیزمی و نامه‌عقولی و رادیکالی تا ههوییهتێک بۆ خۆم دروستبکه‌م، من ده‌زانم کێم، منی عێراقی، منی کوردی ئێران زه‌مین هه‌رچییه‌کم هه‌یه له زمان و له فه‌رهه‌نگ و له عه‌قلیه‌ت و له ده‌ستوری کۆمه‌ڵگا پاشماوه‌ی ساسانیه‌کانه و ئێساتش هاوڵاتی وڵاتێکم که شانازی پێوه ده‌که‌م و مه‌منوونی خۆم پێشان ده‌ده‌م که من له ناو خۆیان قبوڵده‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بێ ههوییهته و باوه‌ڕ ناکات ته‌ماشای ئه‌م دێره فارسی و کوردیانه له رووی (وشه و رێزمان) بکه‌ن:
منبع تحقیق من کتاب بود به نام (هزار روز).
سه‌رچاوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی من کتێبێک بوو به ناوی (هه‌زار رۆژ).
تو روی زمین خودای من تۆ هستی
له‌سه‌ر رووی زه‌مین خوای من تۆیت.
که‌چی کوردێک له بهریاتانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمه خه‌یاڵیه‌که ئیقامه‌ی چه‌ند مانگێکی پێده‌ن، که‌چی که ئه‌و کورده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا ئه‌و وڵاته ئیقامه‌ی پێ نادا به‌ڵکو وڵاتی ئازیزی خۆیه‌تی و به‌خێربێته‌وه. له هه‌رێمه وههمیهکه به ئیرشاداتی ئه‌مریکا ئیدارهکانیانی به‌ڕێوه‌ده‌برد و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتی خۆی ده‌کرد. کورد که‌ی میلله‌ته!! و هێشتا زۆری ماوه. حه‌سه‌ن زیره‌ک له پێش گۆرانییه‌کی له ساڵانی شه‌ته‌کان ده‌بێژێت ((بۆیه هیوام به کورد نییه.........))) هونه‌رمه‌ند حاسه‌ی حه‌وته‌می هه‌یه.
چۆن کوردیان به دۆلار فرۆشت و چۆن دۆلار چاوکوێری کردن. کێ به‌رپرسیاره؟؟؟.
من که‌سێک نیم که کتێبێک بخوێنمه‌وه و بیکه‌م به وتارێک و به ناوی خۆمه‌وه بڵاوی بکه‌مه‌وه، بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر سیاسه‌ت ئه‌م چه‌ند کتێبه بۆ خوێندنه‌وه هه‌یه .:
- Acomparative introduction to Political Science -، Robert and Doreen Jacksson، 1997.
- States and Morals- ، T.D. Weldon ، 1946 ، Oxford .
- Global Issus an introduction - ، John Seiz, 1998 .
- The Globalisation of World Politics- 2001 ، Oxford .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست