جامانەی سوور هیچ پیرۆزیەكی نیە
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ڕۆژی 18ى شوبات لە بەرامبەر شاشەی كوردستان تی ڤی دانیشتبووم و سەیری ئەو دەزگایەی پارتیم دەكرد بە مەبەستی زانینی هەلوێستی ڕسمی ئەو پارتە بەرامبەر كوشتن و بریندار كردنی ئەو گەنجانەی كە دیواری ملكەچ بوون و توقاندنیان شكاندن و وتیان بەسە ئیتر ئێمە ئەوندە ملكەچ و بێ هەلوێست نین و چیتر قبوول ناكەین بە ناوی ئێمە سەروەت و سامان كۆبكەنەوە ، چاوەرێم دەكرد پارتی دەركردن و بەدەستەوەدانی تاوانباران بۆ عەدالەت ڕابگەیێنێت هەر نەبێ بۆ سومعەتە لاوازەكەی خۆی كە هیچ ئابروو چوونێكی تر قبوول ناكات ، هاوكات ئەو ڕۆژە سالیادی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیان و لاوان بوو ، بەم بۆنەیەوە كابرایەكی جامانە سوور لە بلێَ وتارێكی دەخوێندەوە بەلام لە جیاتی داوای لێبوردن لە خەلكی سلێمانی بكات زوور بێ شەرمانە و بە زمانێكی لە خۆباییبوونەوە كەوتە هەرەشە نەك بەس لەو گەنجانە بەلكو لە حكومەتیش كە نەیتوانیوە جامانەی سوور بپارێزی ، كاتێك وتی ئێمە لەو كەسانە خۆش دەبین ئەنفالمان بكەن و لەو كەسانە خۆش دەبین بمانكوژن و و و و بەلام قەد لەو كەسانە خۆش نابین كە جامانەی سووریان سوتاندوە و تەنانەت لە حكومەتیش قبول ناكەین لەو تاوانە بێ دەنگ بێ كە ئاماژەیە بۆ ئەو گەنجەی لە كاتی خۆپیشاندان جامانەی سووری سوتاند ، سەیری ئەو لە خۆبایی بونە بكەن و هیچ حساب نەكردنە بكەن بۆ گەل و حكومەت ، ئەو حكومەتەی كە خۆیان دایان ناوە و خۆیان بەڕێوەی دەبەن و هیچ حسابێكیشی بۆ ناكەن وەك ئەوەی تەنها دیكۆرێك بێت بۆ ئەوەی بلێن حكومەتمان هەیە و خەلكی پێ ڕازی بكەن ، ئەم كابرایە باسی پیرۆزی جامانەی سووری دەكرد و چۆن ئەم جامانەیە ڕەمزی خەبات و بەرخودانە ، نازانێ كە لای خەلك بۆتە ڕەمزی گەندەلی و خیانەت و بێ قانونی لە ولات ، چونكە لە هەرشوێنێك جامانە سوورێك ببینی چاوەڕێ دەكەی وەنەوشە یان باشترین ئۆتۆمبێلی پێبێ و باسی كرین یان فرۆشتنی باشترین عەقارات بكات كە بە گەندەلی دەستی كەوتوە ، وە چەند جامانە سورێك دەبینی شەرمەزارییەكانی بنەمالەت بیر دێنێتەوە لە خیانەت كردنی لە قازی محەمەد و خیانەتی لە گەلی كورد لە 1975 و سەركووت كردنی ڕاپەڕینی برا كوردەكانی ڕۆژهەلات و 31ى ئاب و هیتریش زۆرن ، و هەركاتێك جامانە سورێك دەبینی پێشبینی دەكەی كە یاسا بشكێنێ و حساب بۆ حكومەت نەكا وەك ئەو برادەرەی باسی دەكەین ، ئیتر من بەو كەسە دەلێم ئەوەی قیمەتی جامانەی سوور كەم دەكاتەوە خاوەنەكانیانە ، و من بەو كەسە دەلێم جامانەی سوور هیچ پیرۆزیەكی لای من نیە و تەنها جامانەی ڕەش لای من پیرۆز جونكە ئەو جامانەیە زۆربەی هەرە زۆری گەلەكەم لە سەری دەكا ، لە گەل ڕێزم بۆ جامانەی سوور كە تەنها بارزانیەكان و براكوردە ئێزدیەكان لە سەری دەكەن و لە كۆتایی دەلێم تەنها ئەم جامانە سوورە خالی هاوبەشمانە لەگەل عەرەبەكان بۆیە باشتر وایە برا برازانیەكانیش واز لەم جامانەیە بێنێن ، ئەو قسانە مانای شۆڤێنیەت نادا بەلكو تەنها بۆ پاراستنی ناسنامەی گەلەكەمانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست