کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەفەرێك بۆ ئازادیى سیاسیى؟

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1783 بینراوە


ئازادى سیاسى لە زمانەوانیدا بە ماناى تەواوى دەربرینى بێ كۆسپ و سەربەست و بێ مەرج و بەبێ دیارى كردنى ئەودەستەڵاتەى یاخود ئەو كەسەى كە دەیەوێ بۆ ئازادى تاك سنورێك بكێشێ باخود بێ فشار، واتە نەبونى هیچ پاڵە پەستۆیەك بەهەر هۆكارێك بێت بۆ ئەوەى ئازادى سیاسى بۆ دەسەبەربكرێت یاخود ركێف نەبون بۆبەرامبەرى خۆت كە ماناى ئازادى تۆ بخاتە ژێر ركێفى خۆیەوە ، بۆیە بە درێژایى ژیانى ئەو كەسانەى ئەو كەسانەى كە بەدواى كێشەى سیاسى ویڵن ناتوانن تەنها پێناسەیەك بۆ ئازادى سیاسى (شمولى) واتە گشتگیرى بۆ هەموو ئەو لایەنانە بكرێت تەنها بەپێ ى بۆچونى ئەو كەسانەى كە تا ئێستا ئازادى سیاسى بەوە وەسف دەكەن كەوا ئاوێتەى یەكترى بكەن و پوختەیەكى هاوبەشى لێدەردەچێت .
بۆیە بەپێ ى دێرۆكى فەلسەفى و راڤە كردنى پێناسەى ئازادى سیاسى پێك هاتبێت یاخود بریتى بێت لەسەربەستى بون و نەترساندنى مرۆڤ لە رادەربرین و جموجۆڵیدا ،بە مانایەكى تر چێژوەرگرتن و دابین كردنى مافەكانى مرۆڤ لە رێگاى ئازادى سیاسیەوە ، ئازادى سیاسى بابەتى هەمیشەیى و بەردەوامى سەرجەم گەلان و دەسەڵاتە سیاسەكانە كە هەمیشە گەل لە پێناو گەیشتن بەمافە ئازادییە سیاسیەكان ئامادەى تێكۆشان و خەبات كردنە گەر بەقوربانى دانى روبارێك لە خوێنیش بێت ئەوا لارى نى یە ، چونكە گەیشتن بە ئازادى سیاسى ماناى قووڵ بۆتاكى كۆمەڵگا دەردەخات، هەر لە پێك هێنانى ژیانى ئاسایى تاوەكو پێك هێنانى دەسەڵات بە هەبونى ئەو ئازادیە تاك چێژ لە ژیان دەكات ، ئەگەر باك گراوندێك بۆ مێژوو بكەین هەر لە سەرەتاى ژیانى ئازادى و تاك و ئازادى سیاسى شۆرش و قوربانیدان لە پێناو دا سەرى هەڵداوە كە دەكرێ ناوى بنێین (ئازادى سیاسى ماناى ئارامى كۆمەڵگایە) كەواتە گرنگى ئازادى لە ژیاندا چەند زەرورەتێكە كە كۆمەڵگە وابەستەیەتى ، گەرئیستێك بكەین لەسەر گرنگى ئازادى سیاسى و یاخود گشتى ماهیەت و هەبونى مروۆڤ دەردەخات گەر ئازادى نەبوو كەواتە وا بزانە گەردوون لە خاڵى بونى مرۆڤ دەخولێتەوە ، گرنگى هەبونى ئازادى سیاسى، سیماى دەوڵەتى قانون و سیا سەتن رێگایەكە بۆ هەنگاو بۆ كۆمەڵگەى مەدەنى دەهاوێژن ، گەر ئازادى تەواو بە كۆمەڵگا دراوە ئەبێت چاوەرێ ى گۆرانى كۆمەڵگە بین بۆكرانەوەى بەرووى شارستانیەت و كۆمەڵگەى پێشكەوتوودا ،لەلایەكى ترەوە بەهۆى هەبونى چەندین بیرو بۆچونى جیا بۆ راڤەكردنى ژیانى تاك پێویستە ئازادى سیاسى بەر لەهەموو شتێك هەبێت،چونكە كۆمەڵگا دەكات ئەنجومەنێكى گەورە و لەو ئەنجومەنەدا بەپێ ى ئایدیاى كەسەكان و جیاوازى خۆیان دیالۆگ بكەن ، هەروەها بونى ئازادیە سیاسیەكان راى گشتى دەوروژێنێ لە ئیرادەى جەماوەر دەسەبەر دەبێت ، گەر روونتر بلێن هەرچەندە هێشتا بەتەواوى نەگەیشتوینە ئازادى سیاسى بەڵام بەپێ ى ئەم ئەزمونە ى خۆمان توانیومانە لە رێگەى هەبونى ئەم ئازادیە كە هێشتا كارى جدى دەوێ بگاتە لوتكە ، توانرا لەرێگەى داخوازیەكانى خەڵك بەرامبەر بە گەندەلیەكانى حزب و حكومەت راى گشتى بوروژێنرێت و خەڵك بەهۆى ئازادى سیاسیەو ە برژێنە سەر جادەو خواستى خۆیان دەرببڕن ، لەلایەكى ترەوە ئازادیە سیسایەكان ئەبن بە واقیعى كۆمەڵگا ڕێگاى هەموو چین و توێژەكانى كۆمەڵگا ڕۆڵى خۆیان بگێرن گۆران دروست بكەن ، گەر روونتر بلێین تۆیّژى گەنج بەهۆى واقیعى كۆمەڵایەتى خراپ ئێستا لە گۆرەپانى كوردستان قۆڵى لێ هەڵكێشاوە من بە بۆچونى خۆم گەنجە بێ لایەنەكان بەهۆى مۆنۆپۆل كردنى ئازادى تاك و سیاسى توانیویانە دەنگى خۆیان بگەینە ئاستى دەسەڵاتى حزبى و حكومى ئەمەیان تایبەت مەندى خۆى هەیە دەربارەى كۆمەڵگا ، گەر ئازادى سیاسى نەبوایە ئێمەى گەنج نەمان دەتوانى ببینە هۆى ئەوەى كە هەمیشە لەلایەن دەسەڵات باس بكرێین ، بەدواى خواستەكانمان وێڵ بن ، كەواتە ئازادى سیاسى گرنگى خۆى هەیە ئەكرێ ئەوەى هەیە فراوانتر بكرێ ،نەك بەرنامە دابرێژرێت بۆ دەمكوت كردنى ، بەڵام پرسیارى جەوهەرى ئەوەیە ئایا ئازادیمان چۆن دەوێ ؟ ئایا ئازادى بەخششێكە لەلایەن حزبەوە لە هەموو وتارەكانى پێمان بلێت بەڵێ ئازادیمان پێ بەخشیون ، گەر ئەوە رووبدات ئەمە پێچەوانەی بیرى ئازادى هەڵسوكەوت دەكەین چونكە ئازداى وئازادیەكان بەخششێكى گەردونین بۆهەموو تاكێك دراوە هیچ حزب و لایەنێك مافى ئەوەیان نى یە كەوا خۆیان بە داهێنەرى ئازادى دابنێن بەڵكو ئەكرێ بلێین ئەتوانن لەرێگەى خەباتەوە بڕوا بون بە ئازادى تێكۆشاوین ، دەكرێ بگەینە ئەو راستیەى كە بەبێ هەبونى دەوڵەتى قانونى و دەستورى زەمانەتى ئازادى سیاسى ووڵات هەیە كە لە رێگەى دەسەڵاتى دیكتاتۆرى خۆى برواى بەهەبونى ئازادى سیاسى هەبێت ، كەواتە لێرەدا پێویستە بیر لە بەدى هاتنى دەسەڵاتى سیاسى بەشێوازێكى سەردەمیانە بكرێتە وە بۆ ئەوەى دەسەڵات بتوانن لایەنى ئە منیەتى كۆمەڵگە بەرجەستە بكات بۆئەوەى تاك چێژ لەئازادى وەربگرێت ، چونكە بەپێ ى یاساى ژیان مرۆڤ یاخود تاك لە لەم كۆمە ڵگایە بەهۆى هەبونى ئازادى سیاسى لە ماهیەت و دەسەڵاتى مرۆڤ كەم دەكاتەوە ، رەنگە كۆمەڵگاش بەرەو هەڵدێر ببات ، بۆیە ئازادیەكان بە پەیرەو پرۆگرامى پلانى پەروەردیى بۆ دروست كردنى كۆمەڵگایەكى پەروەردەكراو ، بەباش دەزانرێ تاوەكو سەرجەم پێك هاتەكانى كۆمەڵ هەست بە ئازادى سیاسى بكات ، لە كۆتایدا بۆ ئەوەى خوێنەر بزانێت كە بە خێرایى بەسەر ئازا دیەكان ڕەت بووم خوێندنەوەیەكى سەرەتایى بوو بۆ ئەم چەمكە گرنگە ، بەڵام ئازادیەكان كێشەیەكى جیهانین پابەند نى یە بە هیچ ستونێكى دیارى كراو ، یاخود زەمەنێكى دیارى كراو یا مەرجەعیەتێك بۆ كۆمەڵگا بۆیە بە دەست هێنانى ئازادى پێناسەیان زۆرە هەر كەسە و لە روانگەى ئایدۆلۆژیاو بەرژەوەندى خۆى لێك دەداتەوە .
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)