کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


جارێ ڕزگارمان نەبووە لە دەست هیرۆ وشانازی برایم ئەحمەد ئینجا نۆبەی هە ڵۆی برایانە

Thursday, 30/04/2009, 12:00


خەڵكی كوردستان باش لەوە بە ئاگایە كە خێڵكەی برایم ئەحمەد چۆن چۆنی كوردستانیان كردووە بە موڵكی خۆیان و بە مامۆستایەكیشی بەڕەوا نەبین كە 35 ساڵە خزمەتی هەیە تەنها ئەرزێكی 100 متریی وەربگرێت كە مافی ڕەوای خۆیەتی، كەچی ئەو بنەماڵە لایەك سلێمانیان داگیركردووە.
ئەمەوێت شتێك بگێڕمەوە كە پیاوێكی بە ئزموون و بە تەمەن بۆی گێڕامەوە، ئەو كابرا بە تەمەنە پێی وتم ئەزانیت برایم ئەحمەد فایلی هەیە، وتم چۆن؟ لە وڵامدا باسی كابرایكی تكریتی بۆ كردم كە برادەری بووە ئەویش بۆ ئەمی گێڕاوەتەوە، بەم شێوەیە درێژەی بەقسەكانیداو باسی لەوە كرد ڕۆژێك كابرایەكی تكریتی دەچێتە لای بەرزان تكریتی پێی دەڵێت: ئەری ئێوە چۆن باوەڕتان بەم برایم ئەحمەدە هەیە هاتووچۆتان دەكات، بەرزان تكریتیش بە ترسێكەوە دەڵێت: كورە باسی برایم ئەحمەد نەكەیت دوای سەید ڕەئیس زمانت دەبڕێت، كابراش دەڵێت چۆن، بەرزان لە وڵامدا دەڵێت كورە سەید ڕەئیس ئەوەندە ئەرزەی كردوتە ناو برایم ئەحمەدەوە لە تكریت مەگەر خۆی بزانێت چەندە، ئەو كەسەی ئەمەی بۆگێڕامەوە كەسێكی ڕاستگۆیە بڕواناكەم درۆكردن لەو كابرا هەڵبووەشێتەوە، بۆ ڕاستكردنەوەی قسەكانی ئەو كابرا بەتەمنە زۆر هەوڵمدا شتێكم دەست كەوێت وەكو بەڵگە، تەنها ئەو چاوپێكەوتنەی جەلال تاڵەبانیم دەست كەوت كە لەگەڵ كەناڵی حوڕیە كردبووی و دەڵێت: ئێمە لەگەڵ سەید المرحوم(بەرزان تكریتی)عیلاقاتی خێزانیمان هەبووە، جابۆیە ئەو چاوپێكەوتنەی تاڵەبانی لە گەڵ قسەكانی ئەو كابرا بەتەمەنەدا لەیەكدایەوە، ڕاستی ئەو قسانەی كابرای بەتەمەن دەردەخات.
هەڵۆی برایم ئەحمەد خۆ زۆڵ نیە برای شانازو هیرۆیە كوڕی باوكی خۆیشێتی، بۆیە ئەو سینارۆیەی كە لە گەڵ خوشكە پیسخوڕەكانی و زاوا بەعسی پەرستەكەی دایڕشتووە سینارۆیەكی فاشل و ئاشكرایە، ئنجا گریمان هەڵۆ كە تا ئێستا ئارەقی بۆ كورد نەكردووە ڕاستیشی كرد لیستەكەی سینارۆ نیە، ئەی خۆ ئەمیش برای ئەو دوو ئەرز داگیركەرەی سلێمانیە دیارە هەڵۆش قەولیكردووە ئەودوای شارەكە خۆی لە خەڵكی سلێمانی زەوت بكات.
ماوەیەك پێش ئێستا خۆپیشاندانیەكمان لە كفری ڕێك خست لە بەرامبەر خزمەت نەكردنی شارەكەمان،ڕۆژێك دوای خۆپیشاندانەكە برادەرێك كە لە خۆپیشاندانەكە لە گەڵماندا بوو، تەلەفۆنی بۆ كردم وتی لە سلێمانیەوە كۆمەڵێك گەنج لە ڕێكخراوی سۆڵیدارێتی پەیوەندیان بە برادەرێك كردووە و دەستخۆشیان لە خۆپیشاندانەكە كردوە، بە شتێكی باشیان لە قەڵەم داوە،ئنجا وتی: ئەو ڕێكخراوە پیان خۆشە بچینە سلێمانی لە گەڵیان دنیشین پارەی نان خواردن و كرێی ئۆتۆمۆبیلیش دەدەن، دەست بەجێ وتم وازیان لێبێنە دەزانم سەر بە هەڵۆی برایم ئەحمەدن، برادرەكەم وتی با پرسیار بكەین ئەشوێ وانەبێت، بۆ ڕۆژی دواتر برادەرێكمان تەلەفۆنی بۆ كردن پرسیاری ئەوەی لێكردبوون ئێوە سەر بەكێن پارەتان لە كێوە بۆ دێت، لە وڵامدا وتبوویان ئیمە كاك هەڵۆ پارەمان دەداتی بەس ناچینە ژێر كاریگەری ئەوەوە و كاك هەڵۆ كوڕی باشە و پێمان خۆشە ئێوەش بیناسن و ئیتر كەوتبوو زوڕنا لیدان بۆ هەڵۆ، دوای تەلەفۆنەكە بۆمان دەركەوت ئەوانە چی ماڵێكن، بۆیە ئیهمالیانمانكرد و وڵامیانمان نەدایەوە.
هەقی خۆیەتی لەمەو بەدوا ئەوەی زۆڕنای لێدا زوو بڕیار نەدەین یەكسەر بڵێن بەڕاستی چاوشێكی باشە، ئەبێت ئەوانە بخرێنە ژێر تاقیگەی پرسیارەوە تا دەرئەنجامی مەرامەكانیانمان بۆ دەر دەكەوێت، یەكێتی وپارتی ئێستا دەزانن خەڵك لییان توڕەیە ئەیانەوێت لەڕیگای هەڵۆی برایم ئەحمەد هەلۆی برایم ئەحمەدەكانەوە یان لە ڕێگەی بە ناو كۆمەڵێك گەنجی سەربەخۆدا تێزاب لە چاوی خەڵك بكەن و خەڵك چەواشە بكەن، هیوادارم لەم هەڵبژاردنەدا خەڵك بە ئاگایانە دەنگ بدات.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە