دكتۆر ئەكرەمى میهرەدادیش خۆى فرۆشت و بووبە مەسینە هەڵگرى هێرۆ !!.
Friday, 04/02/2011, 12:00
گەندەڵى ئەو نەخۆشیەیە كەوا خەریكە هەموومان ئەكوژێت و چۆتە ناو تەواوى بوارەكانى ژیانى ئیدارى و سیاسى و ئابورى خەڵكى كوردستان ناوەندە سیاسى و ئەكادیمیەكان جەخت لەسەرئەوە ئەكەنەوە ئەڵێن هەر دەسەڵاتێك ئەگەر بەزوویى دەست بەسەر گەندەڵیدا نەگرێ ئەوا سەرئەنجام وەك شێرپەنجە چارەسەركردنى زۆر قوڕس و گران ئەبێ .
لەناو ئەم دۆخەى ئەمرۆى كوردستانیشدا ئەبینین گەندەڵان و مشەخۆرانى حزب و حكومەت و دەسەڵات ئەوانەى بەپایەكانى خزم و خێڵ و پاپەند بوونى شەخسى و ماستاو و پیاوپیاوانێ سەركەوتوون بەبێ توانا و شارەزایان بەبێ خەبات و ماندووبوون كۆنترۆڵى دامەزراوەكانیان كردوە بێ باكانە خەریكى گەندەڵى و فەسادى ئیدارین ، حزب و حكومەتیش لەجیاتى سسزا پاداشتیان ئەكات و پۆست و پلە و پایەیى بەرزتریان پێ ئەدا
سەربارى هەموو ئەمانە ئەوەى جێیى داخە ئەبینین كەسانێكى وەك دكتۆر ئەكرەمى میهرەداد كەتادوێنێ خۆیان وەك كەسێكى پاك و ڕاستگۆ نیشانى خەڵك ئەدا ئەوەتانێ هاوشانى دكتۆر ڕٍێكەوتى برایى ئەویش چووە سەر شاشە ڕووڕەشەكەى كوردسات و گەلى كوردستان و بەدەست و زوبانى خۆى تف و نەعلەتى كرد لەڕابردووى خۆى و هەموو ئەو نووسین و شیكاریانەى لەڕابردوو وەك كەسێكى سیاسى و ئەكادیمى ئەیكرد بۆ دۆخى كوردستان و داواى ڕیفۆرم و گۆڕانى ئەكرد و هەر لەسەر لیستى گۆڕانیش خۆى كاندید كرد بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق .
ئەوەتاانێ ئەمیش خۆى هێنایە هاوشانى ئەوانەى لەدوایى ڕاپەڕینەوە زۆر بەئاشكرا و زۆر بێ منەتانە بەربوونەتە گیانى ئەم خەڵكە و بردنى سامانى ئەم وڵاتە ، ئەمەى ئەو لەكاتێكدایە كەگەندەڵیەكانى ئەم دەسەڵاتە و ناڕەزایەكانى میللەت و چوونى ئەم دەسەڵاتە بەدەردى تونس و میسر زۆر نزیك بۆتەوە كەچى سەیرئەكەى تازە بەتازە دێ لەپێناوى ئافەرینێك و دەسكەوتنى دینارێك بەكۆڵێك بڕوانامەوە ئەبێتە مەسینەهەڵگرى دەسەڵات و هێرۆى برایم ئەحمەد.
ئەو ڕۆژە زۆر نزیكە كەگەلى كوردستان زۆرێك لەم سەركردانەى ئێستا و هاوشێوەكانى وەك ئەكرەمى میهرەداد كەپاڵپشتى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە ئەكەن بدات بەدادگا و لێكۆڵینەوە و لێپێچینەویان لەگەڵ دابكات سەبارەت بەو هەموو ملیار و ملیۆن دۆلارانەى لەو میللەتەیان بردوە ، چونكە ئێستاش ئەو بەرپرسانە هاوشێوەى مافیاكانى ڕووس و ئیتاڵیا بەبەرچاوى نووسەرە دەم چەوركراوەكانى وەك دكتۆر ئەكرەمى میهرەدادەوە هەر خەریكى بەیەكەوەنانى پارەن و هەرگیزاو هەرگیزیش تێرنابن و تێرخواردنیان نیە ، ئەوەتانێ سادەترین مافى ئەو میللەتە بوجەیە كەچى ئەوان شەڕى دونیایى لەسەر ئەكەن و هیچى دیارنیە بۆئەو میللەتە ماڵوێرانە بەپێچەوانەوە بەبەرچاوى خەڵكى كوردستان و ئەكرمى میهرەدادەوە ئەچێتە قوڕگى كۆمەڵێ گورگەوەو بەس ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست