کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پیسخۆره‌کانی ناو باڵی گشتیی، ده‌یانه‌وێت ده‌ست بۆ تووند و تیژی به‌رن

Wednesday, 18/02/2009, 12:00

1702 بینراوە


کوردستانپۆست هه‌واڵی پێگه‌ێشتووه‌، که‌ سه‌رباری ڕیککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تاڵه‌بانی و کۆسره‌ت، هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ر‌دوو لا په‌نا بۆ په‌لاماردانی یه‌کتر و توندوتیژیی به‌رن، چونکه‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکی نه‌برد به‌ سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ و دانوستاندنه‌که‌ی نێوان هه‌ردوولا، وا به‌ ئاشکرا، باڵی گشتیی زیاتر له‌ جاران که‌وتوونه‌ته‌ سووکایه‌تیی پێکردن و ئیهانه‌کردنی باڵه‌کانی دیکه‌ی ناو یه‌کێتیی، هه‌ر ئه‌م به‌یانییه‌ که‌سێک چۆته‌ ئاسایش، پێیان وتووه‌ تۆ ناوت هه‌یه‌ و سه‌ر به‌ نه‌وشیروانیت، ئه‌ویش وتوویه‌تی مه‌ڵی نه‌وشیروان، بڵێ کاک نه‌وشیروان، به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، بڕۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌نا به‌ شه‌ق ده‌تکه‌ینه‌ ژوورێ.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ په‌یامنێره‌که‌مانیان ڕاگه‌یاند، که‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م ڕیکه‌وتننامه‌یه‌ زه‌ره‌ره‌مه‌ند ده‌بن، ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵی به‌ خوێن نه‌بێ، ئێمه‌ لاناچین و نابێت مام جه‌لال ئیمزا له‌ سه‌ر شتێک بکات، که‌ ئێمه‌ وه‌ک زه‌لیل بخاته‌ به‌ر ده‌ستیی ئه‌مانه و هیچ ده‌سه‌لاتێکمان نه‌مێنێ. شایانی باسه‌ که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی ناو باڵی گشتیی، که‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرابکات، بۆچوونی وابوو، که‌ ڕه‌نگه‌ پارتیی له‌ ژێره‌وه‌ جموجۆڵ بکات، ‌که‌سانێکیان هه‌یه دوو موچه‌یی،‌ وه‌ک (خه‌ت مایل) له ‌ناو ئاسایش و شوێنی تردا خۆیان فرۆشتووه‌ و کاریان بۆ ده‌که‌ن، چونکه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان تاڵه‌بانی و کۆسره‌ت‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه‌، ده‌یانه‌وێت که‌شی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بشێوێنن، تا وای لێبێت پاساو بهێننه‌وه‌، که‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌ڵبژاردنه‌کان دوا بخه‌ن و به‌و شیوه‌یه‌ و به‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌ پێشتر ئیداره‌یان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانییدا به‌ڕێوه‌بردووه بمێنێته‌وه‌ و‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌‌ و ئه‌و که‌سانه‌ زیاندمه‌ند ده‌بن، که‌ تا ئیستا له‌ پیسایی و گه‌نده‌ڵیی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یان خواردووه‌، ‌ئازاد جوندیانی و وه‌ستا حه‌سه‌ن و مامۆستا سه‌یفه‌دین وه‌ک نمونه‌.
کوردستانپۆست، به‌ گه‌رمیی به‌دوای هه‌واڵ و گۆڕانکاری تازه‌وه‌یه‌.

کوردستانپۆست: ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، په‌یوه‌ندی به‌م هه‌واڵه‌وه‌ نییه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)