بزوتنەوەی گۆران لە نێوان دروست بوون و بەرژەوەندیدا
Sunday, 25/11/2012, 12:00
سیستمی حکومرانی لە عیراق وکوردستان بە تایبەتی لە سەردەمی حوکمی سهدامی رووخاو کە ماوەکەی 35 ساڵ حوکمرانییە ،هەمیشە هەوڵی دروستکردنی کەسایەتی ومرۆڤی تاک رەو توندوتیژ پاوەن خواز کەسی مادیی ...هتد بووە، واتا کاریگەری حوکمی ێەدام دواجار پارتی و یەکێتی کە پەروەردەی هەمان رێبازی فیکری ێدامن کە لە عێراق لەسایەی حوکمی سهدام پەروەردەبوون هەر هەمان کەسایەتییە،کەسێک نابینی باڵا دەست بێت دیمکارات بیت کەسێک نابینی باڵادەست بێت بروای بە ئازادی مرۆڤەکان هەبێت،هەمیشە دروستکردنی کەسایەتییەکی پاوەنخواز بەرژەوەندی خواز پاراستنی کورسی دەسەڵات...هتد جا بەهەر هۆکارێک بێت،ئەم تایبەت مەندییەسەرجەم کۆمەڵگا دەگرێتەوە لە کرێکارێکەوە بیگرە تا گەورەترین و باڵاترین دام و دەزگای دەوڵەت،
واتا هەر تاکێکی کۆمەڵگا لەم عێراقەدا بیگری بۆخۆی هەستی تاکرەوی پاوەنخوازی گەندەڵی لە جەستەیدایە.ئەمەش بەرهەمی حوکمی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقە
بێ ئینسافییە کاتێک قسە لە سەر حوکمرانی دەکەین لە هەرێمی کوردستان لە دوای راپەرین تاکو ئێستا کە لە 2013 نزیک دەبینەوە ،هەمان بەراورد بکەین بیێ جیاوازی ،چونکە گومان لە وەدانییە لە دوای 25/7 گۆرانکارییەکی سیاسی گەورە دروست بوو لە هەرێمی کوردستان، ئەتوانین بڵێن زاڵم زەواڵێکی بۆ پارتی و یەکێتی نارد بەوەی بزوتنەوەی گۆران لە گۆماوێکی پر لە گەندەڵی و ناعەدالەتی و...هتد هاتە دەرەوە لە ئێستادا بەشێکی زۆری قورو لیتەی ئەو ناعەدالەتی و گەندەڵیییە بە جەستەی ئەم بزوتنەوەیەوە ماوە، ،من ئەڵێم هۆکاری دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران پارەو پول نەبوو گەندەڵی نەبوو ناعەدالەتی نەبوو ،هۆکاری دروست بوونی گۆران ئەو فکرە دووبارەبوونەوەیە کە مرۆڤی کوردستانی و عێراقی لەسەر دروست بووە کە دەست کەوتنی کورسی دەسەڵا ت و دەرکەوتنی هێزو دەسەڵات تەنها بۆ یەک کەس ،سەرکردایەتی بزوتنەوەی کورد دەیویست بە تەنها خۆی ئاغاو کوێغا بێت بەڵام ئەمەی لێ قبوڵ نەکرا ناچار هاتە دەرەوە لە یەکێتی بزوتنەوەیەکی دروستکرد کە لە ماوەی کاری ئەم بزوتنەوەیە دەر دەکەوێت کە تەنها کاک نەوشیروان بریار دەرە هەر ئەو قسەی ئەروات
کاتێ بزوتنەوەی گۆران دروست بوو هاوڵاتیانی هەرێم بە لایەنگرانی یە کێتی و پارتی سەر جەم لایەنەکان پێان وابوو کە بزوتنەوەی گۆران فریاد رەسە
هیوایەکی زۆریان بۆ گەراییەوە کە ئیتر کاتی ئەوەیە مافی خۆمان لە پارتی و یەکێتی وەرگرینەوە هەر چی سەروەت و سامانی ئێمە ، ئازادی سیاسی ئێمە هەموویان لێسەنینەوە
لە سەرەتادا بەگوتاری بریقە دار ئێمە ئۆپۆزیسۆنین پێویستە تەنها شتە خراپەکان پیشانی هاوڵاتیان بدەین
ئەوەی ئێستا بزوتنەوەی گۆران لە هەرێمی کوردستان دەیکات ،کۆبونەوە لەگەڵ مسعود بارزانی و مام جەلال کۆ بوونەوە لەگەڵ سەر جەم لایەنە سیاسییەکان ،یاخود داوادەکات کورد یەک ریزی بپارێزێ،
داوای گەرانەوەی ناوچە دابراوەکان
یاخود قەسە لەسەر بەنشتیمانی کردنی هێزی پێشمەرگە
هاتنی هێزی دیجلە بۆ ناوچە دابرێنراوەکان دەکات
نەهێشتنی گەندەڵی بە سەروەریکردنی دادگاکان چەندین پاکێج و خاڵی تر ... ئەم بزوتنەوەیە لە ئێستادا لە پاشە کشەی ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆیدایە بووە بە نۆکەری پارتی و یەکێتی، ئەمانە هەمووی بەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆرانە بۆ هەوڵدان بۆ کورسی حوکمرانی هەتا هەتای، یاخود تەنها ئەوەیە کە کاک نەوشیروان وەک سەرۆکی بزوتنەوەکەو بریار دەر بمێنێتەوەو هیچی تر،
بۆ ئەوەی بمانەوێت کەسانی ئازادی خوازو دیمکرات کەسایەتییەک رێزی مرۆڤەکان بگرێ بەگشتی ،پێویستە ئەم وەچەیەی کە پەروەردەی سیستمی فیکری سهدامیه لە ناوی بەرین و سفریان کەینەوە ،ئەوسا مرۆڤی تازەی بۆ بێنی سەر لە نوێ ژیانێکی تازەی بەبەردا کەی بۆ ئەوەی لە ژینگەیەکی دور لە دیکتاتۆرییەت مرۆڤی سەر دەم بەرهەم بهێنین ،ئەوسا ئەتوانین بلێن کە دەتوانین وەڵاتێک دروست کەی کە سەرکردەکانی ئازادی خوازن کە سانی دڵسۆزن بۆ خاک و نشتیمان،نە کاک نەشیروان و نە کاک و نەکاک...ناتوانێت لەم وڵاتەدا زەمانی چونکە پەروەردەی حوکمێکی سهدامین ژیانێکی ئاسودە بۆ هاوڵاتیانی خۆی مسۆگەر کا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست