کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوکوژەکان تاوانبار نیین!

Friday, 13/12/2013, 12:00


بۆ پینە و پەڕۆكردن و بەلاڕێدا بردنی تاوانانى ئەم دواییەی سەرانى یەكێتى، لایەنە ئەمنى و سەركوتكەرەكانى یەكێتى كەوتونەتە خۆیان، دەیانەوێت بەهەر نرخ و شێوەیەك بێت، یەكێتى لەو تاوانانە داشۆرن و پاكى بكەنەوە، ئەوەتا لەلایەك خەسرەوى گولى دەسەڵات و پیاوى هێرۆ و بەرپرسى ئاسایشى گشتى، كەوتۆتە خۆ خەریكى داڕشتنى پیلان و سیناریۆیە ، بۆ ئەوەى هەرچى زووە و بەهەر نرخێك بێت تاوانكاران و بەرپرسانى تێوەگلاوى یەكێتى لەو میحنەت و شەرمەزارییە قوتار بكەن ، ئەوەتا وەك دەبینین ،زوو زوو هەواڵى نوێمان پێدەدەن، كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، دووكەسیان بەتاوانى كوشتنى ئەو رۆژنامەنووسە دەستگیر كردووە، دانیان بەتاوەنەكانیان ناوە، لەلایەكى دیكە وەستا حەسەنیش، ئەویش پێى راگەیاندراوە كە بكەوێتە خۆى و رێگرى بكات لە تاوان و كوشتن و تێكدانى بارى نائارامى شار، جەنابى هەڕەشەى ئەوە دەكات، كە لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكات ترس و تۆقین بكاتە پیشە.

ئێمە ومانان ساڵانێكە بەم قسەو دەستەواژە پڕ درۆ و لەخشتە بەرانە گوێكانمان پڕ بووە، هەر دەست درێژى و كوشتن و بێ سەروشوێنكردن دەكرێت، هەرتاوان و ناهەقى دەكرێت،دەڵێن لیژنەمان پێك هێناوە. بەڵام تا ئێستا هیچ تاوانبارێكمان نەبینى رادەستى یاسا بكرێت، هیچ لیژنەیەكمان نەبینى ئەنجامى كۆتایى روداو و كارەساتەكان بخاتە روو، دەستى تاوان بۆ بكەرانى دریّژبكات. ناویان ئاشكرا بكات.
دكتۆرخەسرەوە گول و، وەستا حەسەنى بەناو پارێزەرانى ئاسایشى وڵات، بەسە تاكەى درۆ و فرتو فێڵمان لێدەكەن؟ ئەو هەڵخەڵەتاندن و لەخشتە بردنە، بۆ ساڵانى زوو دەستى دەداو،دەتانتوانى كۆمەڵێك كەس و لایەن، قەناعەت پێبكەن،لەژێر ناوى تابورى پێنج و، دوژمنانى ئەزمونە ساواكەمان،دەستى چەپەڵ و پڕتاوانتان بەسەر ئەواندا بسڕیبایە و ، لەپێش چاوى ئێمە بتان كردنایە بەتاوانبار و، تیرۆریست و ئاژاوە گێر، لەسەر شاشەى تیفیەكان دەرتان بخستنایە و چاو و ڕاوتان لێمان بكردایە. بەڵام وەك دەڵێن ئەو سەردەمە گوزەشت، ئێستا خەڵكى و هاوڵاتیان ،زۆر زۆر وشیار و چاو كراوەن، درك بەهەموو شتەكان دەكەن، خوێندنەوە ولێكدانەوەیان بۆ روداو،و پێشهاتەكان زۆر راستە،ناتوانرێت وا بە سانایى فریو بدرێن، بۆیە لەبرى ئەوە ،من وابەباش دەزانم كە بۆ گەڕانەوەى ئیعتیبار، و متمانەى دەزگا كەتان،بۆ ئەوەى یەكێتى تۆزێك ئاست و پلەى لەناو خەڵكدا بەرزبێتەوە،چاكترە داڕێژەو رێكخەرى ئەو تاوانە بناسێنن و دەستگیرى بكەن. بەشتى لاوەكى و بێ بایەخەوە خۆتان سەرقالً مەكەن.
دەنا وەكو تر ،كەسانێكى سەربازى و نەخوێنەوارو جەللاد و پیاو كوژ، بێ ئاگا لە رۆژنامە ئەدەبیات و رەخنەو و نوسین،چ كارێكیان بەسەر رۆژنامەوسانەوە هەیە،؟ چ رق و قین و دوژمنایەتیەكیان لەگەڵ ئەواندا هەیە،؟ ئەوانێك كە زۆربەیان نازانن ناوى خۆشیان بنوسن ، نەك شەهادەى خوێندن، تەنانەت شەهادەى ویلادەشیان تەزویرە، ئەلف وتێڵا لەیەك جیا ناكەنەوە، بۆچى ولەسەر چ تاوان و گومانێك ،دەستى خۆیان بەخوێنى كەسێك سوور دەكەن،كە هەرناشى ناسن ؟ ،ناشزانن بۆچى لەسەر چ تاوانێك نەخشەى مەرگى دادەڕێژن و خەڵتانى خوێنى دەكەن؟!..
پیاوەكانى بەناو ئاسایش و دەزگاى دژە قەڵەم و راگەیاندن، ئەوەى ئەو كارە دەكات، پیلانى خنكاندنى وشە و لەخاچ دانى قەڵەم دادەڕێژێت، پیاو كوژەكان و تەقەكەرەكان نین، لەبەر ئەوەى ئەوان ،وەكو وەزیفە وئەرك و واجیبێك، رەنگبێت لەترسى گوشتن وهەڕەشى ئێوە،،یان لەبەربێ كارى و نەبوونى و نەدارى ،پەنایلن بەردبێتە بەر ئەوكارە، لەبەر ئەوە ئەوانیش بێتاوانن ،و قوربانى ئەو مەرام پیلانە گلاوانەن كە سەرانى حزبەكەتان خولە سەنگاویكان و هاوشێوەكانى دایدەڕێژن.
من بم لەبرى ئێوە گەر بزانم ئەوانە ئەو چەكدارانە، رۆژى دەیان رۆژنامەنووس و خەڵكى بێ تاوانى دیكە تیرۆر دەكەن، لەگوڵ كاڵتریان پێ ناڵێم و، بۆ یەك چركەش چیە، بەندیان ناكەم و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ناكەم، بەڵكو بەدواى دارێژەر و، نەخشە وبۆكێشەر و، كەسى یەكەمى تاوانەكە دەگەڕێم،كە لەسەدا هەزار هەر بەرپرس و پیاوكوژەكانى حیزبن، ئەگەرنا من ئەگەر، بكوژرێم یان لەزیندانى ئاسایشەكەتاندا ،لەژێر تەعزیب و فەلاقەشدا دەرنەچم، یەك دەنك و بەئەندازەى پوشێك،گلەیى لەهیچ ئاسایش و پۆلیسێكى ولاًت ناكەم، وەسیتم بۆ بنەماڵەكەشم كردوە،كەلەكاتى رودانى وادا،كە هەر هەموومان چاوەڕێى دەكەین و لەپێش چاومانە،هیچ كاردانەوەیەك یان داوایەكتان لەسەر ئەوان نەبێت. چونكە ئەوانیش فەرمانبەرن و فەرمانى سەرو خۆیان جێ بەجێدەكەن.و قوربانى پیلانە گڵاوەكانى سەركردە نەفام و گەمژەكانن.
وەكو وتم لەبرى ئەوەى خۆتان بەشتى لابەلاو، لەخشتە بەرەوە خەریك بكەن، تەمسیل و سیناریۆى گاڵتە ئامێز داڕێژن، بێن یەك دوو داماو قوڕبەسەر بكەن بەتاوانبار و بەدەردى زاناى قایمقام و جوتیارى كەیسەكەى سەروەرى پاسەوانەكەى تاڵەبانى بەرن، بچن سەرزلەكان و ئەندامە باڵاكانى حزبەكەتان بگرن، لەبەر ئەوەى ئەو تاوان و كارە بێ رەوشتانە، بە كەسى سادەو هاوڵاتى ئاسایى ناكرێت ، ئەوە دەستى باند وپیاو كوژ مافیاكانى حیزبە، تاوانبارانیش كەسانى نزیك و باڵادەستى ناو یەكێتین، لە جیاتى ئەوەى بەلاڕێماندا بەرن و، لەراستى و جەوهەرى مەسەلەكە دورمان بخەنەوە، ئەوا رێگەى راست بگرنە بەر ، چارەنوسى یەكێتى بە تاونكاران مەسپێرن ، ئەوەندەى دیكە رق و قین و غەزەبى میللەت و جەماوەر لەخۆتان كەڵەكە مەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە