کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهاری دەستەڵات و پایزی ئۆپۆزسیۆن

Tuesday, 28/06/2011, 12:00


لەمێژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا وجیهاندا گۆرانکاری گرنگ و وەچەرخانی گەورە ڕویان داوە لەئەنجامدا زۆرێک لەگەلانی بن دەستی داگیرکەران ودیکتاتۆرەکان توانیویان سود لەوگۆڕانکاریانە ببین خۆیان لەستەم زۆرداری داگیرکەران وستەمکاران ڕزگار بکەن زۆرێکیش لەونەتەوانەی کەخاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان نەبوون توانیویانە ئەم هەلە مێژوویانە بقۆزنەوە جاڕی دەولەتی سەربەخۆی خۆیان بدەن بەڵام تەنها نەتەوەیەک کەنەی توانیبی سود لەگۆڕانکاریە گەورەکان ببینی یان سود لەکۆتایی جەنگەجیهانیەکان بێنی یان سود لەنەمانی دنیایی دوو جەمسەری بێنی تەنها نەتەوەی کورد بووە هۆکارەکانیش تاکەکانی ئەم نەتەوەیە نەبووە بەڵکو هۆکارەکان سەرکردە مەکتەبیەکانی ئەم گەلە بووە کەهەمیشە خاوەنی سەربەخۆیی سیاسیی خۆیان نەبوون تا بوێرانە بڕیاری سیاسیی خۆیان بدەن بۆیە دەبینن تائەمڕۆ تاکە گەلێک کەخاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نەبێ گەلی کوردە .
ئەمڕۆش دەبین لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست یان زیاتر بڵین دنیایی عەرەب بەشەپۆلێکی گۆڕنکاریدا گوزەردەکات ئەم شەپۆلە لەبەرامبەر ستەم زوڵم زۆرداری شۆڕشگیرەکانی دوێنی دنیایی عەرەب ودیکتاتۆرەکانی ناوچەکەن ئەگەر بێین پۆلێنی دیکتاتۆرەکان بکەین هەموویان لەپۆلی باندە مافیاکان جێگیر دەبن واتە هەموویان پۆست وداهات لەنیوان خۆیان و بنەماڵەو دەست وپێوەندەکانیاندا کەم تازۆر دابەش دەکەن بەوپێیەی هەموو ستەم کاران لەزۆنەیەکدا دەژین کەم تازۆر لەپرکتیکدا چوون یەکەن ئەگەر لەڕویەکی تریشەوە خوێندنەوەیان بۆ بکەین یان بەڕێکەوتیش بێ دەبینن ئەم دیکاتۆرانە یان زیاتر بڵین ئەم سەرۆکانە زۆربەیان ‌هاوڕین .
وەک لەچەند مانگی ڕابردوودا بینیمان خەزانی پایزی دیکتاتۆرەکان لەبن علی وە دەستی پێکرد وبەدوای خۆشیا مبارەکی خەزان پاشان لیبیا ویەمەن بەحرین وسوریشی گرتەوە بەڵام لەسوریا و لیبیا لەگەرمای هاویندان ئەم خەزانە لە١٧ شوباتەوە بارزانی وتاڵەبانیشی گرتەوە ئەم گەردەلولی ڕوخانی سەنەمی دیکتاتۆرەکان سلیمانی وزۆربەی شاروشارۆچەکانی گرتەوە ئەگەر بەراورد بەکین لەنیوان مەیدانەکانی ئازادی نیشتیمان ومەیدانەکانی ئازادی گەلی ئازدی خوازی عەرەب لەزۆر ڕووەوە چوون یەک بوون بەڵام لای ئیمە خۆنیشاندان بەڵام لەدنیایی عەرب شۆڕشکردن بەپێویستی دەزانم لێرەدا پرسیاریک بۆ خوێنەر بەجێ بهێڵم بۆ خۆنیشاندانەکان هەولێر ودهۆکی نەگرتەوە ئایا لەهەولێر ودهۆک پارتەکەی ئوباما حاکمەو لەسلیمانیش قەزافی ...................
لەسەرەتایی خۆنیشاندانەکان لە باشوری کوردستان هەموومان کۆک بووین لەسەر ئەوەی ئەوەئ کەلەکوردستان ڕودەدات بەشێکە لەو باهۆزی گۆڕنکاریانەی کەلەناوچەکەدا ڕودەدات لەبەرامبەر دەستەڵاتە ستەمکارەکەی باشور کە ٢٠ساڵە دەستەڵات و داهاتی نیشیمانیان لەنیوان دوو بنەماڵەدا دابەشکردووە پێشمان وابوو ئەم خۆنیشاندانە کەم تازۆر خۆرسکن ئۆپۆزسیۆنیش خۆی بەخاوەنی ئەم شەپۆلی ناڕەزایانە نەدەزانی تەنها لەڕی هەندی کەناڵەوە هاوکاریان دەکرد ڕاگەیاندەکانیشان لەخزمەتی مەیدانەکانی ئازادیدا بوون بەپێچەوانەوە لەمەیدانەکانی عەرەبدا یان لەبەهاری عەرەبدا ئۆپۆزسێون خۆیان بەخاوەنی شۆڕشەکان دەزانی وەک بینیشمان مبارک و علی وبەشار چەندین جار داوایان لەئوپۆزسیۆن کرد بۆ گفتوگوو بەڵام ئۆپۆزسیۆن داخوازەیەکانی شەقامی بەلاوە گرنگ بوو بۆیە بەهاریان بۆ خۆیان و دروست کردوو پایزیش بۆ دیکتاتۆرەکان .
بۆچی بەهاری پارتی و یەکێتی یەو خەزانی ئۆپۆزسیۆنە
لە١٧ شوبات ڕۆژانی دوای کاتی پ.د.ک .ی.ن.ک هاوشێوەی ڕژیمە سەرکوتکەرەکانی ناوچەکە قەتڵوعامی گەنجانی نیشتیمانیان کرد ئەمانە توشی شکستی سیاسی بوون چ لەناوخۆ و چ لەدەرەوەی وڵات چ لەنیونێوەدەجێهانیەکان هەرچەندە ئەم دووپارەتە ویستیان پاساو بۆ تاوانی جەلادەکانیان بهێنەوە بەڵام نەیان توانی چ شەقام چ ئۆپۆزسیۆن چ نێوەندە جیهانیەکان قانع کەن وەک دینیمان دەستەڵات لەبەرمبەر مانەوەی خۆی کۆمەڵی کارتی بەکار هێنا لەیەکەم ڕۆژدا هێنانی هێزی زیڕەڤانی پاشان سەردانی خانمی سەرۆک وقسەکەرەکی م.س یەکێتی بۆ لای نەوشیروان مستەفا بۆ هێورکردنەوەی ڵشەقام چونکە دەستەڵاتە دیکاتۆرەکان لەفیکەی شەقام گەیشتبوون تائەو ساتانە خەزانی سەنەمەکان بوو پاش ٦٢ ڕۆژ دەستەڵات لەڕی هێزە میلیشایەکانیەوە توانی مەیدانەکان داگیر بکات لێرەوە خەزانی ئۆپۆزسیۆن سەری هەڵدا دەکرا لەکاتێکدا ١٠ شەهید و ١٠٠٠ بریندارهەیە دەکرا خۆنیشاندان بکرێ بەشۆڕش کردن بۆدەبی جەندرمەکانی سەرۆکەکان لاوانی نیشتیمان خڵتانی خۆین کەن تۆش گوڵ بارانیان کەی لەکاتێکدا کەمەیدانەکانیش سوتینران وکاتێ دەستەڵات داوای گفتوگۆ دەکات کەتۆ نوێنەری شەقامی دەکرێ وەک ئەرکێکی ئینسانی و نەتەوەیی و ئەخلاقیش مەرجی دانیشتن و گفتوگۆ ڕاپێچکردنی قاتیلەکانە بۆ کونجی زیندان ئەو کاتە دەکرێ بڵێن نیەت هەیە بۆ چاکسازی بۆیە بەردەوام بوونی گفتوگۆ لە گەڵ خەڵات کەرانی قاتیلەکان خەزانی ئێوەو بەهاری دەستەڵاتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە