کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵيه‌كی (حاجی مه‌شهور) شه‌ريكی نێچيره‌ڤان بارزانی

Sunday, 11/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری٢ دهۆك
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی دهۆكه‌وه‌، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌ياندين، كه‌ زياتر له‌ ٥ ساڵه‌ حاجی مه‌شهور خاوه‌نی پڕۆژه‌ی مه‌زنی مازی و شه‌ريكی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ پارێزگای دهۆك و گشت باديناندا، مانگی يه‌ك ملیۆن ليترگازۆيل له‌ ژێرناوی پرۆژه‌ی وه‌هميه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت ، له‌ هه‌مان ڕۆژی وه‌رگرتنه‌كاندا به‌ شۆڤيری لۆريی و تريله‌كانی هێڵی توركيا ده‌فرۆشێته‌وه‌ بۆ گيرفانی خۆيی ونێچيره‌ڤان بارزانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی له‌وه‌ركردووه‌، كه‌ به‌ ناوه‌ی دوو پڕۆژه‌ی ديكه‌وه‌ له‌ سنوری سۆلاڤه‌وه‌ مانگانه‌ دوو ملیۆن ليتر له‌ جۆری سوته‌مه‌نی گازۆێل وه‌رده‌گرێت به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ توركه‌كان ده‌فرۆشێته‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ ئێستا حاجی مه‌شهور به‌ شه‌ريكی گروپی سه‌لاحه‌دينی نيچيره‌ڤان خه‌ريكی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترين پاڵاوگه‌يه‌ له‌ بادينان و له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ كه‌ به‌ پيی شاره‌زايان ئه‌و پاڵاوگه‌يه‌ هاوشانی پالاوگه‌ی بێجی يه‌ و بريی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌ك فه‌وجی زيره‌ڤانی بۆ پارێزگاری كردنی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ پێك هێناوه‌.
ئه‌م پرۆژه‌يه‌ بۆته‌ جيگای توره‌يی خه‌ڵكی بادينان كه‌ پاوه‌نی پالاوتنی گشت سوته‌مه‌نيه‌كانی ئه‌و سنوره‌ ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زيرو ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك زانياريه‌كانی پشت راستكردۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە