کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕووخسەتى شوان محمد تەها و حاكم شاكر و كامەران شێرزاد، چەند تێبینیەك بۆ ئاریان فەرەج!!!

Sunday, 26/12/2010, 12:00


هەمیشە ئەو مرۆڤانەى بەئاشكرا و ناوى خوازراو بەقەڵەمەكانیان گلەیی و ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن، زۆرى هەرە زۆرى ڕەخنە كان ئاراستەیی بەرپرسان دەكرێن، لەگەڵ ئەوەى بە پلەیی یەكەم بەرپرسەكان،بەرپرسن لە كەم وكوڕیەكان،بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین بەتەنها بەرپرسەكان ناتوانن خراپەكارى بكەن،ئەگەر چەند كەسانێكى گەندەڵ نەبن و بەردەوام بەدەوریی بەرپرسەكان نەسووڕێنەوە بۆ ئەوەى بتوانن ئەو بەرپرسە تووشى گەندەڵى بكەن و بەئەنجامدانى گەندەڵى ئەو بەر پرسە، پڕووشكى گەندەڵى بەر ئەوانیش بكەوێت،كە لەڕاستیدا ئەو جۆرەیی دووەم ڤایرۆس وگەندەڵ و تاوانبارى سەرەكین!! باسكردنى ئەو جۆرە كەسانە بە تەنها پێناسەیەك بوو بۆ كەسى گەندەڵ و هەوێنى بەرهەم هێنانى گەندەڵ،ئەوەى مەبەستمە باسى بكەم و تیشكى بخەمە سەر چەند ڕاستیەكە لە خۆپاراستن لەو جۆرە كەسانە،وە باسكردنى كەمێك لە كاركردنى ئەو بەڕێزانە ،لەگەڵ ئەو جۆرە ڤایرۆسانە.

(شوان محمد تەها) كارگێڕى لقى دوو بوو،بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكان بوو،لەكاتى ناسینى تائەو كاتەیی دەستم لەكار كێشاوە لە لقى دوو نەمتوانى خۆشم بوێ،چونكە ئەو مرۆڤێك بوو هەمیشە بەگومان قسەیی دەكرد،بەگومان بڕیاریدەدا،بەتووڕەییەوە دەست خۆشى دەكرد،بەتووڕەییەوە پێشوازى دەكرد،ئەو ڕەفتارەیی ئەو لەگەڵ چەند كەسانێكى دیاریكراو بوو،كە بەندە یەكێك بووم لەو كەسانە، بەڵام لەكۆتایدا لە مەزنى ئەو پیاوە گەیشتم ،ئەو كاتەى نێوان من وئەو لەو پەڕیی ناخۆشیدابوو، هەندێك سەرۆك سەنتەر وتیپ لەو پەڕیی پیاهەڵدان دابوون بەو،بەڵام ئەو هەمیشە، ئەو جۆرە ڕەفتارانەیی ڕەت دەكردەوە و بەئەسەف پێناسەیی دەكرد، ئەو كاتەیی شوان محمد بووە ئەندامى پەرلەمانى عیڕاق،ماستاو چییەكان زانیان دەستى لە لە مەكتەبی پیشەییەكان بەربوو لەدانیشتنەكان بە نەمانى بڵا لەسەریان باسیان دەكرد،ئەگەرچى پیاهەڵدانەكانى سەرەتا وباسكردنەكانى كۆتایی ئەو پەڕى هەڵەبوو،بەڵام ئەوە ڤایرۆسەكانن ڕاست وهەڵەنازانن.

چەند ڕۆژێك بەرلەوەى دەست بەكاربێت وەك بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى(حاكم شاكر)م ناسى لەو كاتەیی،من و پارێزەر(سەنگەر هادى قەساب)بانگهێشت كرابووین بۆ ماڵى كاك یاسین ڕۆشبەیانى،ئەویش لە دانیشتنەكە بوو ئەوەى لەیادم ناچێت لەو دانیشتنە پێم گووت لەوكاتەیی پۆستەكەت بەجێدەهێڵى پەشیمانى لەهەندێك كەسى ڤایرۆس نازانم ئەوكات لە قسەكانم گەیشت یان نا؟بەڵام ئیستا ڕاستیەكانى بۆ دەركەوت،حاكم شاكر لەسەرەتایی دەست بەكاربوونى تاماوەیەكى زۆریش بەهەمان بیرۆكەى سەرەتایی كاریدەكرد،بەڵام لەكۆتایدا ڤایرۆسەكان و مشەخۆرەكان دەوروبەریان داگیركرد و ڕێگربوون لەزانینى ڕاستیەكان،هەركاتێك هەندێك جانەوەرى ناپەسندم ئەبینى بەشێوازێك موجامەلەى حاكم شاكر دەكەن ڕقم لەخۆشم دەبۆ وە،زۆركات لەگەڵ(مسعود مستەفا)باسى پاكى ئەو پیاوە و ڤایرۆسەكانى دەورووبەریمان دەكرد،بەڵام من ئەو كات نەم دەویست بۆ یەكجاریش ڕووبەڕوو لەگەڵ جەنابى حاكم شاكر باسى بكەم،چونكە دەچووە خانەیی موجامەلە،لەكاتێكدا هەمان ئەوكەسانەش بەناوى خوازراو جوێن وبابەتى ناشیاویان لەسەر ئەوبڵاودەكردەوە هەربۆخاترى ئەوەى لەسەر پشتى كەسانێك جێگایی خۆیان باشتربكەن،چەند ڕۆژێك بەرلەوەى ماڵئاوایی لەپۆستەكەى بكات وخانەنشین بێت چاومان پێككەوت وبیرم خستەوە ئەو كاتەیی ئێرە جێدەهێڵى ڤایرۆسەكان باش دەردەكەون و ڕێك وادەرچوو،هەمان ئەو كەسانە ئێستا لە دەرفەتێك دەگەڕێن بۆ ئەوەى كارەكانى حاكم شاكر بەهەڵەبزانن و داوایی میهرەبانى لەبەڕێوەبەرى گشتى تازە بكەن،من سوپاسى حاكم شاكر دەكەم لە ماوەى كاركردنى بچوكترین كارى بۆمن نەكردووە،بەڵام مرۆڤێكى دڵسۆزبوو بۆ كارەكەیی،پێویستە دەست خۆشى بكرێت.


(كامەران شێرزاد) بەڕێوەبەرى كاروبارى ڕێكخراوەكانە لە وەزارەتى دارایی،ماوەیی(5)ساڵ كاروبارەكانى ئێمە وسەرجەم سەنتەرە كان لاى ئەو بوو،باسكردنى ئێستاى ئەو پیاوە بەندە بەنەمانى ئێمە لاى ئەو و گواستنەوەمان بۆ وەزارەتێكى تر،كامەران شێرزاد مرۆڤێك بوو هەمیشە حەزیدەكرد هاوكارى پڕۆژەیی ڕێكخراوەكان بكات وبەرەو پێشیان ببات،بەتەنها ئێمەنەبێت!!ئەویش بەتەنها لەبەر قسەیی چەند كەسانێك،كە لەكاركردن لاوازبوون و چاویان بەدەسكەوتەكانى ئێمە هەڵنەدەهات،بەڵام ئەو كەسێك بوو زۆر پاك ودڵسۆزبوو بۆكارەكەى هەرگیز نەتدەتوانى تۆمەتبارى بكەیی بە ناڕاستى دیسان دەڵێم بەتەنها بەهەڵە قەسەكردنى چەند كەسانێك لەگەڵ ئێمە وابوو،ئەو كاتانەیی سەردانى ئەوم دەكرد بۆكاروبارى ئیدارى چەند كەسانێكم دەبینى موجامەلەیان دەكرد وقسەیی زۆر گەورەتریان لەتوانى ئەو مرۆڤە دەكرد،بەڵام لەدواین بڕیارى سەرۆكى حكومەت بۆ لابردنى بەخشینى مانگانەى ڕێكخراوەكان لەوەزارەتى دارایی،هەمان ئەو مشەخۆرانە بێ وەفایانە تانە لە كارەكانى ئەو دەدەن وبۆیەكجاریش خەیاڵى ڕابردووى خۆیان ناكەن!!ئەگەرچى من خۆم بۆ چەندین جار گلەیم لە كامەران شێرزاد كردووە لەلاى ڕەشید تاهیر لەسەر كارەكانى ئەو بەرامبەر بە ئێمە،بەڵام ڕەشید تاهیر گووتوویەتى من خۆم تێكەڵى كارى ئەو ناكەم،چونكە دڵنیام هەڵەناكات!!!لەوكاتەیی كامەران شێرزاد بەخشینى مانگانەیی ئێمەیی بەیەكجارى بڕى،پێویستە ئەو ڕاستیە بڵێین مرۆڤى وەك ئەوە كەمە بەو شێوەیە دڵسۆزبێت بۆ كارەكەى سوپاس بۆ ماوەى ڕابردوو،بۆ هەرهاوكارییەك و پاڵپشتیەك وئاسانكارییەك بۆئێمەت كردبێت،هیوادارین ڤایرۆس ومشەخۆرەكانت ناسیبێت.

ئەوە ماوە باسیی بكەین ئەزموونى كاركردنى ماوەیی ڕابردووى ئەو بەڕێزانە بوو،كە بەچ شێواێك كاریان كردووە وبڕوایان بەپیاهەڵدانى چ كەسانێك كردووە،كەئێستا بەپێچەوانەوە بەخراپى باسیان دەكەن،من هەرگیز بەبێ بنەماقسان ناكەم وبۆچوونى خۆم لەسەر هیچ بابەتێك دەرنابڕم تاوەكو دڵنیانەبم،كەسێك بەناوى(ئاریان فەرەج)بۆتە بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى ولاوان،من تائێستا نەبینیومە نەدەیناسم ونەهیچى لەبارەوە دەزانم،بەڵام بەهۆى پرسینم لە فەرمانبەران وخەڵكى ناو دیوان زۆریان گەواهى ئەوەى بۆ دەدەن،كە مرۆڤێكى هێمن ولەسەرەخۆیەلەكاركردن،لەوەش گرنگتر ئەوەى لەبارەیەوە بزاندرێت هەوڵى كوتلەو پیاوپیاوێن نادات،كە ئەوە خاڵى سەركەوتنە،هەمیشە دەڵێن بەتەنها ڕخنە دەگرن چارەسەرتان لانى یە!لەلایەكى تر وەك ئاگاداركردنەوەیەك بۆ كەسى خاوەن كارى باش وبەردەوام بوون لەسەرى،بەدڵنیاییەوە ئەگەر بەیانى هەڵەیەك لەویش بزانین وكارێكى نابەجێ ببینین ئەوا بێ وەستان قسەیی لەسەر دەكەین وپەنجە دەخەینە سەر خاڵە لاوازەكان،بەڵام لەئێستادا كەسێكى وەك ئاریان فەرەج لەكارەكانى سەركەوتووە و باشە، پێویستە بەهێنانەوەى چەند نمونەیەك لەو نمونانەى سەرەوە ئاگاداربكرێتەوە بۆ خۆپاراستن لە چۆرە ڤایرۆسانە وبنبڕكردنى كوتلەكارى وئاگاداربوون لە هەڵسوكەوتى مرۆڤى پاك لەپاشان بەچ شێوازێك ڕێز لە دڵسۆزیان گیراوە.


com.yahoo@safeenhawlery

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە