بارزانی دەبیت بە مەلیک یان بە ئاغا ؟
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
لە مونازەرەیەکدا کە لە رۆژنامەی هاوڵاتی بۆ 4 لایەنی بەشدار بووی هەلبژاردن ئەنجامی داوە و لە دواهەمین پرسیاردا کە لە نوینەری پارتی دەکرێت بەم جۆرە وەلام دەداتەوە:
هاوڵاتی: دهربارهی كۆنگرهی پارتی كه له ئهمساڵدا بڕیارتانداوه ئهنجامی بدهن، گۆڕانكاری لهچیدا دهكهن؟
سهلام عهبدوڵا: كۆنگره بۆ گۆڕانكاریه لهپهیڕهو پڕۆگرامدا، ئهندامانی مهكتهبی سیاسیو كۆمیتهی ناوهندی دهگۆڕێن، بهڵام سهرۆك ناگۆڕێت، چونكه بڕۆ بهریتانیا مهلیك ههر ههیه، خهڵك سهرۆك وهزیران ههڵدهبژێرێت، بۆیه پێموایه كهس نییه مونافهسهی سهرۆك مهسعود بارزانی بكات.
ئەم دانپیانانەی سەلام عەبدوڵا بەیانی واقعی ئەجندای حیزبیکی خێلەکی وەک پارتی یە بۆ ئەوەی سەرجەم کوردستان بگۆرن بە مەملەکەتی بارزان و خۆیان ببن بە مەلیکی کوردستان، دیارە هەر لەو کاتەی مستەفا بارزانی بوە بەسەرۆکی پارتی لەم هەوڵە بەردەوامەدان، ئەوەی تا ئێستا بۆیان کراوە، گۆرینی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە بە حیزبی بنەماڵە، دابین کردنی ئەندامی مەکتەب سیاسی بۆ ئەو مندالانەی بنەمالە کە بەرێوەن لەدایک بن ، بە پیرۆزکردن و موقەدەسکردنی بارزانی و ناونانی بە باوکی نەتەوەیی. نیشاندانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە جیاتی نوێنەرانی حکومەتی کوردستان لە کاتی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و هتد...
بانگەشەکردنی پارتی بۆ ئەوەی کوردستان دەکەن بە دوبەی هەر لەم راستایەدا بوو، ئەوان دەیان وویست شیوازی حکومرانی ئەوێ کە ئەمیریە بهێننە کوردستان. ئەگینا لە هەموو کەس ڕوونە کوردستانی دەسەڵاتی حیزبی و غەرق بوو لە فەساد وگەندەلێ نابێت بە دوبەی.
کێشەی بارزانی ئەوەیە کە نایەوێت مەلیکێک بێت لە چەشنی مەلیکی بەریتانیا، مەلیکی بەریتانیا هیچ دەسەلاتێکی سیاسی نیە، سیاسەت لەو ولاتە لە ریگای حیزبەکانەوە بەڕێوە دەچێت. ئەو مۆدێلەی پارتی بەنیازە بۆ کوردستانی پەیرەو بکات، دەکرێت ناوی بنێیت (مەملەکەتی ئاغاواتی کوردستان) ومەلیکیش(مەلیک ئاغا) .
مەسعود بارزانی بە دەنگی خەلك بووە بەسەرۆکی هەرێم، کەچی ئەو دەگەرێتەوە بۆ ئەسڵی خۆیی ودەبێتەوە بە ئاغا و فتوای دەرکردنی هەرکەسێک دەکات کە بروایان بەو شتانە نەبێت مەلیک ئاغا بە پێرۆزی دەزانێت. نازانم جەنابی مەلیک ئاغای کوردستان ئەو هەموو خەڵکە بۆ کوێ دەردەکات، حەتمەن ئاگاداری هەل ومەرجی پەنابەریە لە دەرەوە، ئەوەی کە کەس قبوڵ نابێت، نازانم ئاگاداری ئەوە هەیە بە ئیتفاقی حکومەتەکەی و وولاتان کوردەکان دەگێرنەوە کوردستان ، ئەگەر بەنیازە هەر کەسێک ووڵاتبەدەرکات، باشترە پێشتر ئەو ئیتفاقانە هەلوەشینێتەوە و دەرگای مەتارەکان بەرووی ئەو فرۆکانە دابخات کە پەنابەرە کوردەکان دەهێننەوە ، ئەگینا زۆری پێناچێت لە مەتاری هەولێرەوە عەدنان عوسمان دەگاتەوە و دەچیتەوە پەرلەمان.
لەوە دەچێت پارتی بە خەیاڵ لە زەمەنی مەملەکەتەکانی رابردوودا بژین ، دیارە لەبیریان چووە خەڵکی کوردستان بە گاڵتەجاری یەوە دەڵێن:
کاکە مەلیک نەماوە
2ی ئازاری 2010
تێبینی بۆ بینینی ئەو منازەرەیە سەیری ئەم لینکە بکەن
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=13547&LinkID=68
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست