پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی یاخود پیلانگێڕیه هاوبه‌شه‌کان ؟
Sunday, 14/02/2010, 12:00
به‌شی دووهه‌م- پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان :-
پیلانگێڕییه‌کی دیکه که دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برا بریتی‌بوو له‌و پیلانگێڕیه ناڕه‌وایه‌ی که به هه‌ردوو هێزی وابه‌سته‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی سپێردرابوو و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌کی ئه‌م پیلانگێڕیه‌ش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو . هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا له ئاماده‌باشیدا بوو بۆ داگیرکردنی عێراق و ده‌یخواست له‌و داگیرکارییه‌دا ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت ، بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامیش به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ده‌بوو له سه‌ره‌تادا ئیراده‌ی کوردان تێکبشکێنێت و ڕێگه نه‌دات که کوردان سوود له بارودۆخه‌که وه‌ربگرن له ڕێگه‌ی لایه‌نێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕابردوودا له کاتی ده‌رکردنی عێراقی داگیرکه‌ر له وڵاتی کوێت و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستان (له ساڵی 1991زاینی)دا ته‌نها لایه‌نێکی کوردی که بارودۆخه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا به‌کار هێنابوو بریتی‌بوو له پ‌ک‌ک ، چونکه لایه‌نه‌کانی "به‌ره‌ی جود"ی ئه‌وکات زیاتر گیرۆده‌ی تاڵانی و هه‌ڵهاتن بوون و میلله‌تیشیان دووچاری کۆڕه‌و کردبوو ، له‌م نێوه‌شدا ڕێکخستنه‌کانی پ‌ک‌ک ته‌واو له گه‌شه‌کردندا بوون و ئاڕاسته‌ی میلله‌ت به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕۆیشت که له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا ئه‌مریکا و تورکیا دووچاری زه‌حمه‌تییه‌کی زۆر هاتن تاوه‌کو بتوانن یه‌کێتی و پارتی لهسرپێ ڕابگرن له به‌رامبه‌ری په‌که‌که‌دا . له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریکا نه‌یده‌خواست جارێکی دیکه پ‌ک‌ک سوودمه‌ند ببێت له ڕه‌وشه‌که "واتا ڕه‌وشی دوای داگیرکردنی عێراق و کۆتایهاتنی به‌عسی تاوانبار" .
هه‌ر بۆیه‌ش هاوکات له‌گه‌ڵ پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یدا ئه‌مریکا بیری له پیلانگێڕییه‌کی دیکه‌ش ده‌کرده‌وه که ئه‌م پیلانگێڕییه‌ش له نێوخۆی کوردستانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی باشترین داشی شه‌تره‌نج بوون به‌ده‌ست ئه‌مریکا و هێزه داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌وه و ئه‌م ئه‌رکه‌ش به هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌سپێرن ، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ش وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان له‌ژێر په‌رده‌ی کوردایه‌تیدا زۆر به‌باشی ئامانجه‌کانی ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران جێبه‌جێ ده‌که‌ن .
واته یه‌کێکی دیکه له‌و پیلانگێڕیه ژه‌هراویانه‌ی که له‌و کاته‌دا بره‌وی پێده‌درا بریتی بوو له پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان و ئه‌م پیلانگێڕیه‌ش به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو هێزه خهڕهکیهکهی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درا ، چونکه له‌و کاته‌دا جگه له‌وه‌ی که ڕاپۆرتێکی 90 لاپه‌ڕه‌یی ئاماده ده‌که‌ن و ده‌یده‌نه ده‌ست وه‌زاره‌تی عه‌دلی ئیتاڵی دژ به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له هه‌مان کاتدا درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌کی هێجگار بێشه‌رمانه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌درا دژ به پ‌ک‌ک و سه‌رۆکه‌که‌ی .
هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که (ته‌له‌فزیۆنی مه‌دیا)یان داخست و له به‌رامبه‌ردا کوردستان تیڤییان بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کرده‌وه که پیشه‌ی کوردستان تیڤیش جگه له درۆکردن و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ به‌ڕێز ئۆجه‌لان زیاتر هیچ شتێکی دیکه نه‌بوو و به‌ڕێز ئۆجه‌لانیان وه‌کو که‌سێکی ترسه‌نۆک پێناسه ده‌کرد و ده‌یانگوت "بۆ ده‌ربازکردنی ملی خۆی له سێداره گوتوویه‌تی دایکم تورکه" ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمی ئه‌وه بیانگرێت و بڵێن ئه‌گه‌ر که‌سێکی ترسه‌نۆک بوویایه ئه‌وا ئاشبه‌تاڵی جاڕ ده‌دا ، چونکه له هه‌موو کوردێک ئاشکرایه که به‌ڕێز ئۆجه‌لان ڕاده‌ستی دوژمن کرایه‌وه به‌ڵام ئاماده نه‌بوو چاوپۆشی له ئامانجه پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکات و میلله‌ت بسپێرێت به داگیرکه‌ر و ئاشبه‌تاڵیش به شۆڕش و شۆڕشگێران بکات . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌و کاته‌دا مه‌زنترین هێرشی هێزه‌کانی بارزانی به پشتیوانی تورکه داگیرکه‌ره‌کان ده‌ستی پێ‌کردبوو بۆسه‌ر شۆڕشگێڕانی پ‌ک‌ک .
له چاوی سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه شه‌رمه‌زارییه ئه‌گه‌ر کوردێک هاوسه‌رگیری بکات له‌گه‌ڵ غه‌یره کوردێکدا ، به‌ڵام به‌لایانه‌وه ئاساییه که خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه و هه‌رچی جاش و ئه‌نفالکه‌ره بکه‌نه‌وه به حاکمی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه و باشووری وڵاتیش بکه‌نه شوێنی تهجهسوسی جیهانی بۆ قه‌ڵاچۆکردنی شۆڕشگێڕانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و زیاتر له نیوه‌ی داهاتی کوردستانیش بخه‌نه خزمه‌تی هه‌ردوو داگیرکه‌ری تورکیا و ئێرانه‌وه بۆ زیاتر سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئاشبه‌تاڵیش بکه‌نه دیارده‌یه‌ک و بیخه‌نه نێو فه‌رهه‌نگی کورده‌وارییه‌وه .
هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که خودی تاڵه‌بانیش وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی که‌وته پیلان داڕشتن بۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی پ‌ک‌ک به داگیرکه‌ران له ڕێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانی به‌کرێگیراو که له نێو پ‌ک‌ک خۆیان حه‌شار دابوو . چونکه تاڵه‌بانیش به هه‌مان شێوه‌ی داگیرکه‌ران ده‌یخواست پ‌ک‌ک له به‌ڕێز ئۆجه‌لان داببڕێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سه‌رکردایه‌تی پ‌ک‌ک ده‌کات و ده‌ڵێت {ئاپۆیه‌ک هه‌بوو و ته‌واو بوو ، ئیتر بیر له‌و ئاپۆیه مه‌که‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆکێکی دیکه بۆخۆتان ده‌ستنیشان بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عوسمان شیاوترین که‌سه} .
به‌ڵام کاتێک سه‌رکردایه‌تی پ‌ک‌ک پیلانه ژه‌هراویه‌که‌ی تاڵه‌بانی پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه ئه‌و کات مه‌زنترین هێرشی هێزه‌کانی ینک ده‌ستپێده‌کات بۆسه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان که ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌ش به تێکشکاندنی سه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی هات .
به‌ڵێ ، ئیمڕۆ یازده ساڵ ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیه ژههراویانهدا که دژ به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پ‌ک‌ک ئه‌نجام دران به‌ڵام ئه‌م پیلانگێڕیانه نه‌ک هه‌ر نه‌بوونه هۆی دابڕانی ئۆجه‌لان و پ‌ک‌ک له گه‌لی کورد و ناچارکردنیان له دهستبهرداریکردن له داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ڵکو ڕۆژ له دوای ڕۆژ پێگه‌ی پ‌ک‌ک و خۆشه‌ویستی به‌ڕێز ئۆجه‌لان به‌هێزتر ده‌بێت له‌نێو کوردان‌دا و گه‌ل و گه‌ریلا ئاوێته‌ی یه‌کتری ده‌بن و دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌شمان له باکووردا زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌چێت . که‌چی ئه‌و که‌سانه‌ش که به نێوی کوردانه‌وه پۆستی سه‌رۆککۆماری و سه‌رۆکی هه‌رێمیان بۆ قۆرخ ده‌کرێت نه‌ک هه‌ر نابنه هۆکاری چاره‌سه‌ری پرسی کوردان به‌ڵکو هه‌موو ئامانجه‌کانی نهتهوهکهشمانیان کرده کاغه‌زی قومار و به‌نێوی مادده‌ی 140 و ههوبهشیکردن له ده‌سه‌ڵاتدا دۆڕاندیان و داگیرکه‌رێکی زۆر مه‌ترسیدارتر له بهعسیهکانمان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه که ئه‌و داگیرکه‌ره‌ش هه‌م چه‌کی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له ده‌ستدایه و هه‌م چه‌کی مهزههبگهریش .
درێژه‌ی هه‌یه ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست