کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڵگەی مێژوویی لە سەر زاری مەلا مستەفا خۆی : کورد بەس منم !

Sunday, 15/01/2012, 12:00


ئەمڕۆ لە پاریس عیرفان قانعی فەرد وەکو مێژوونووسێک، وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی فەڕەنسییدا کرد، کە لەو وتووێژەدا باس لە بەڵگەی دوانزە کاسێت دەکات، ئەم کاسێتانە دەبنە بەڵگەی نەویست لەسەر مەلا مستەفای بارزانی، کە هەڵویستی چۆنی  بەرامبەر بە کوردبوون و ناپاکی بەرامبەر بە کێشەی کورد هەبووە، ئەم بەڵگەیە لە زۆربەی راگەیاندنەکانی کوردییدا بڵاودەکرێتەوە.

وەکو قانعی فەرد دەڵێت: مێژووی ئەو کاسێتانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نێوان ١٩٦٩ و ١٩٧٣
پەیامنێرمان لە پاریسەوە پێی راگەیاندین و لە پەیوەندیشماندا لەگەڵ د. قانعی فەرد ئەوەمان دەست کەوت، کە مەلا مستەفا بە دەنگی خۆی ددانی پێدا دەنێت و دەڵێت:
ساواک وتوویەتی دەبێت ئەو شۆڕشە نەمێنێت، لای خەڵکی وا بڵێن، که ئیمه گەرەکمانە دەوڵەتی کوردی دامەزرێنین، بەڵام ئەساسی نییه، شاه و ئامریکا و روس و ئینگلیزەکان ئیزنمان پێنادەن.

هەروەها لە شوێنێکی تردا مەلا مستەفا دەڵێت:
کام حیزب؟  حیزبی سیاسیی بوونی نییه، له کوردستان. حیزب بەس منم، کوردستان بەس منم!.. ئەوه وا تۆ ناوی دەنێیت حیزب کێیە؟ جەلال تالەبانی یان ئیبرایم ئەحمەد؟ جا رۆشنبیر چیی لە سیاسەت دەزانێت؟ ...
من ساواکی ئێران و بە عێراقییەکانم وتووە، هەروەها بە ئیسرائیلەکان، کە قەد رۆژێک لە رۆژان، دوای مردنی منیش، مەرحەبایان مەکەن، بەس ئێمەین کەوا موخڵسین بۆیان، ئەوان پیاوی دەرەوەن، بەڵام من لێیان تێک دەدەم، بوونی هەر کەسێک دەبێت لە ژێر بیر و رای مندا بێت، گەر نا ئەو کەسە لە کوردستاندا جێگای نابێتەوە.

لە شوێنێکی تردا مەلا مستەفا بە دەنگی خۆی دەڵێت:
عیلاقات لەگەڵ ئینگلیز؟ من بڕوام پێی نییە، بەڵام پەیوەندی ئێمە و ئیسرائیل بۆ ئەوەیە دەستمان بە زۆر شوێن بگات، بە بێ ئیسرائیل و ئەمەریکا دەستمان بە هیچ شوێنێک ناگات، ئەمڕۆ ئەگەر ئەمەریکا بڵێ وەرن! واز لە هەموو شتێک دەهێنم و دەڕۆم بۆ ئەمەریکا. جا یا خوا یارمەتی ئەم شۆڕشەی ئێمە و ئێران بدەن، عێراق چی لێ دێت با ببێ!

د. قانعی فەرد دەڵێت: ئەو قسانە 21 خاڵی گرنگی تێدایە، لەوانە :

* مەلا مستەفا بروای به حیزب و کەسانی تری هاوبەش نەبووە لە حیزبدا
* ددان بەوەدا دەنێت، کە شۆڕشکە، ساواک دایناوە.
* مەلا مستەفا بە هیچ جۆرێک بڕوای بە شۆڕش نەبووە و یستوویەتی وازی لێبهێنێت و کوردستان جێ بهێڵێت.
* بڕوا و متمانەی به عیراق نییه !
* خوی به موخلس و سوفی ئیسرائیل دەزانێت.


د. قانعی فەرد دەڵێت:
بەم نزیکانە هەموو کاسێتەکان بڵاودەکەینەوە، ئیتر ئەوسا با هەر کەسە راو لێکدانەوەی خۆی لەسەر بکات. دیسان دەڵێ: ئەو کاسێتانە بەڵگەیە کە هیچی تێدا ناهێڵێتەوە، کەس ناتوانێت پێچەوانەکەی پاساو بهێنێتەوە، هەموو شتێک روون ئاشکرا لە زمانی مەلا مستەفاوە دەردەکەوێت. ئەو کاسیتانە، وەک ئالتونە بۆ مێژووی کورد، دەبێت قسە و لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت بۆ سەر  ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی چۆنکە بیرورای سیاسیی لە کوردستان کاریگەریی لەسەر مێژوو داناوە، هیوادارم کتێبخانەی مێژووی کورد، بەم کاسێتانە دەولەمەندتر ببێت،
دیسان هیوادارم ئەو کاسێتانە ببێتە وانەیەکی مێژوویی، وەکو بەڵگە، شتی لێوە فێربین و لێکوڵینەوەی میژوویی خۆمانی لەسەر بکەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە