کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو سیناریۆ بۆ یه‌ک پیلان...راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ ئیتفاق له‌گه‌ڵ مالیکیدا پیلانی بۆ دارێژراوه‌..

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراقه‌ و له‌ سه‌ر لیستی کوردستانییه‌  ، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ته‌نگژه‌ی ناوخۆیه‌ ده‌ربچێت هانای بۆ مالیکی بردووه‌ و له‌وه‌شدا جه‌لال تاڵه‌بانی هاوکاربووه‌ ، به‌ مالیکی راگه‌یه‌نراوه‌ ئێمه‌ جه‌ند سیناریۆیه‌ک ئاماده‌ ده‌که‌ین که‌ بتوانین خه‌ڵکی پێ کپ بکه‌ینه‌وه‌ و ترسی گه‌وره‌یان بده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ئاراسته‌یه‌کی توند وه‌رنه‌گرێت و هاوشێوه‌ی میسر و تونس به‌خۆیه‌وه‌ نه‌گرێت.
 مالیکیان قه‌ناعه‌ت پیکردووه‌ که‌ ئه‌و دوو سیناریۆیه‌ خزمه‌تێکی باشی خودی خۆشی ده‌کات ، به‌وه‌ی ئێمه‌ زیاتر هاوکارت ده‌بین له‌ ته‌نگژه‌کانی عێراق نه‌ک ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ راپه‌رینه‌کانی کوردستان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست ، دوارتریش ئه‌گه‌ر راپه‌ڕین له‌ کوردستان به‌ ئه‌نجام بگات خه‌ڵکی ناوه‌راست و باشوریش راناوه‌ستن ده‌بێته‌ مۆدێڵێک  که‌ کاریگه‌رییه‌کی خراپی به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی ئێوه‌وه‌ ده‌بێت ، بۆیه‌ با هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین ، له‌و ته‌نگژه‌ به‌سه‌لامه‌تی ده‌ربچین..
 سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایی  و تی: مالیکی پاش ئه‌وه‌ی سیناریۆکانی دیراسه‌کرد وه‌لامی به‌ ئه‌رێ دانه‌وه‌  . سیناریۆکه‌ بریتییه‌ له‌ :
 1- هه‌واڵێک له‌ هه‌رێمی کوردستان بلاو ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی ده‌وڵه‌تی کوردی راده‌گه‌یه‌نێ و نه‌هاتنه‌وه‌شی بۆ کوردستان خه‌ریکی خه‌بات و کارکردنه‌ بۆ  قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپیی ‌.. بۆ ئه‌م سینارێۆیه پاراستن له‌ کوردستان به‌ چڕی که‌وتۆته‌ پرۆپاگه‌نده‌  و قه‌له‌مه‌ حزبییه‌کانیشیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ گه‌رمکردنی  هه‌ستونه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان که‌ گوایه‌ ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ڕێوه‌یه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو شتێک ده‌بێ رابگیرێت بۆ سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
 2- سیناریۆی دووه‌م دورستکردنی دوژمنێکی وه‌همی که‌ گوایه‌ که‌رکوک ده‌پاریزن له‌ ده‌ستدرێژییکه‌رانی عاره‌به‌ شۆڤینییه‌کان ، ئه‌م سیناریۆیه‌ که‌ ئیتفاقکراوه‌ له‌گه‌ڵ مالیکی ورده‌کارییه‌کان به‌م شێوه‌یه‌: ئێوه‌ بێ ده‌نگئی ده‌نوینن و له‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن باس له‌ ئه‌جندای ده‌ره‌کی و به‌عسییه‌کان ده‌کهن‌(که‌ مالیکی  ئه‌وه‌شی کرد له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن رۆژی پێنشه‌ممه‌ 24/.2/2001)‌ ، هه‌نگاوی دووه‌م ئێمه‌(واته‌ پارتی و یه‌کێتی) هێزی پیشمه‌رگه‌ ده‌هێنین بۆ که‌رکوک به‌لام هیچ ناکه‌ن و هاولاتیان  به‌تایبه‌تی عاره‌ب و تورکمان ئازار ناده‌ن ، هه‌نگاوی سێیه‌م گه‌رمکردنی راگه‌یاندنه‌کان و نووسه‌ره‌ حزبییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستونه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌و که‌رکوک چاره‌نووسه‌که‌ی په‌لکێش بکه‌ن و چاو له‌  به‌رده‌وام بوون و رووخانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرن. له‌ دوایین بڕگه‌ی ئیتفاقه‌که‌ بۆ سیناریۆی دووهه‌م بریتییه‌  له‌ : ده‌بێ ئه‌م هێزه‌ش که‌ چۆته‌ نێو که‌رکوک  له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا بکێشته‌وه‌ ، ئیمڕۆ سه‌رای ئازادی چۆڵکرا به‌یانی هه‌مووی ده‌کێشرێته‌وه‌ بۆ مۆڵگه‌کانیان.
 ئه‌م سیناریۆیه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی پێدا ، تورکیا تییدا به‌شداره‌ ، هه‌رچه‌نده‌ وتی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ به‌ڵام بێ ده‌نگ بوونی حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردۆغان ، گومانێکی زۆر لای خه‌لکی کوردستان دورست کردووه‌ ، پیده‌چێت ئه‌ردۆغانێس شه‌ر‌یک بێت له‌و سیناریۆیه‌.
 له‌ کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که‌ که‌ ئاگاداره‌  و نزیکه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌کان وتی: ئه‌و پیلانه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی خۆم به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌م ئیسراحه‌ت پێ بکه‌م ، ئه‌گه‌ر نه‌موتبایه‌ ئازاری ده‌دام ، ئێستاس هه‌موو مه‌ترسییه‌ک ته‌حه‌مول ده‌که‌م که‌ توانیم که‌ناڵێک له‌گه‌ل کوردستانپۆست دورست بکه‌م تا ئه‌و پیلانه‌ رابگه‌یه‌نم..به‌و هیوایه‌ براده‌رانی کوردستانپۆست به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ هه‌م ئیمێڵه‌ تایبه‌ته‌که‌م و هه‌میش ژماره‌ی تێله‌که‌م لای خۆیان بپارێزن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە