كۆشكە سپیەكەى جەلال تاڵەبانى لەهەولێر و خەستەخانە چوارسەد قەرەوێڵیەكەى سلێمانى
Thursday, 13/09/2012, 12:00
ئەوەى لەم وێنەیەدا دەیبینن كۆشكە نوێكەى جەلال تاڵەبانیە كەماوەى چەند مانگێكە لەهەولێر تەواو بووە و بەوتەى یەكێك لەئەندازیارە هاوكارەكانى ستافى ئەندازیارى كۆمپانیای توركى زیاتر لە نیو ملیار دۆلارى ئەمریكى تێچووە و تەواوى كەرەستەى بیناسازى لەئەوروپاوە بۆ هاوردەكراوە و لەسەر رووبەرى زیاتر لەپەنجا دۆنم زەوى دروستكراوە كە ئیدارەى گشتى یەكێتى لەوشوێنە ستراتیژیە گرنگەى هەولێردا لەرووى كەركووكەوە كە داخڵى هەولێردەبى بە سەد ملیۆن دۆلارى ئەمریكى كڕیوێتى ، ئەوەى تەواو جێى سەرنجە و پێویستە قسەى لەسەر بكرێ و هەموو تاكێكى ئەم هەرێمە ستەمدیدە و بەشخوراوە دەبێ بیزانن ئەوەیە كەئەم كۆشكە زەبەلاح و لەدۆلار هەڵكێشراوە لەماوەى تەنها نۆ مانگدا تەواو بووە ، لە یەكەم بەردى بناغەوە بۆ دانانى دوا مۆبیلیایى كریستاڵى ئیتاڵى لەناو هۆڵ و ژورە پان و بەرینەكانیدا .
ئەمانە هەمووى لەكاتێكدا كەخەستەخانە چوارسەد قەرەوێڵیەكەى سلێمانى نزیكەى یانزە ساڵە بەردى بناغەى دانراوە و بەناو هەر كاردەكرێ تیایدا و هێشتا پەنجا دەر سەدى كارەكانیشى تەواو نەبووە و نابێ و بەدەیان كۆمپانیا دەستگۆڕكێى كاریان تیاكردووە و بەدەیان بەرپرسى جەردەى وێنەى عومەر فەتاح و حاكم قادر و دختۆر بەرهەم هەر جارەو بەناوى تەواوكردنیەوە تایەكى بودجەكەیان بەتاڵان بردووە .
ئەوەى روون و ئاشكرایە لەهۆكارى تەواونەكردنى خەستەخانە چوارسەد قەرەوێڵیەكە ئەوەیە كە لەبەر ئەوەى بۆ خزمەتكردنى خەڵكى كەم دەرامەت و رەش و رووتى سلێمانیە بۆیە تەواو ناكرێ .. دەنا بۆ ئەوە بورجەكەى فاروقى مەلا مستەفا كە هێرۆى خڵەفاو قردێلەى دانانى بەردى بناغەى قرتاند و بۆ بورجەكەى جاف تاوەر وا بەپەلە چوون بەئاسماندا و بەشەو بەرۆژ كاردەركرێ تیایاندا ؟!! .
كۆشكێك كە جەلال تاڵەبانى بێگانە پەرست ناوى ناوە كۆشكى سپى هەولێر نیو ملیار دۆلارى تێچوونەكەى بێت و تاكو ئیستا دووشەوى تیا نەبردۆتە سەر بۆئەبێ بە نۆمانگ بەفەرمانى شاهانە تەواوبكرێ ئەمما خەستەخانەیەك كە بۆخزمەتگوزارى گشتیە و پەیوەندى راستەوخۆى بە ژیانى خەڵكیەوە هەیە و ئەكرێ ژیانى هەزاران هاوڵاتى لەمردن و كەمئەندام بوون رزگاربكات .. بۆ ئەبێ پاش یانزە ساڵ لەدەستبەكاربوون تیایدا هێشتا هەر بلۆك و شیش و داروپەردووى رووخاو بێت ؟!!!.
میللەتى ئەم دەڤەرە ئەم ئابروو چوونە یەك لەدواى یەكانى یەكێتى و پارتى لە خیانەت و دزینى داهاتى نەوت و بودجەى گشتى و تۆقاندنى نەیارانیان ئەو راستیە باش دەزانن كە ئەم دوو پارتە سەركووتكەرە چەند هێندەى بەعس دوژمنى نەتەوەى كوردن و بۆ مانەوەیان لەكورسى حوكمدا شەرم لەهیچ سنوور بەزاندنێك ناكەن ، هەربۆیە گومان نیە لەوەدا كە ئیستا دانیشتوانى شارى سلێمانى چاوەڕێ و تامەزرۆى ئەوەن كە جەلال تاڵەبانى لە تابوتێكى تەختەدا بێتەوە شارەكەیان نەك بەشەلە شەلى كڵاوەى ئەژنۆیەكى چەندین نەشتەرگەرى بۆكراو كە بودجەى چوار ساڵى دەوڵەتێكى وەك سودانى تێچووە ، ئەو كاتەش بە لەتەنیشت برایم ئەحمەدى خەزوورى لەگردە داگیركراوەكە گۆڕبەگۆڕى بكەن تائەو رۆژەى بەهارى كوردى بەرپادەبێت و لاشەگۆڕبهگۆڕهکهی خۆى و خەزوورى وەك لاشەكەى ستالین لەگۆڕدەردەهێنرێتەوە و لەگەڵ ئاگرى نەورۆزى ئەو ساڵەدا گڕى تێەبەردەدرێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست