یاداشته په‌ڕاگه‌نده‌کان.... ڕۆژه پڕ جۆشه‌کانی ڕاپه‌ڕین
Thursday, 14/03/2013, 12:00
.
چوارده شه‌هیده‌که‌ی خانه‌قین
.
. هه‌واڵه تاڵه‌که..
.
ئه‌مڕۆ 13-03-1991 ه ده‌ماو ده‌م هه‌واڵیک هاتووه ،، کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ، که‌سمان نامانه‌وێ باوه‌ڕ بکه‌ین ،،، که‌س نه‌یگه‌ره‌که له‌ده‌می ئه‌وه‌و هه‌واڵی وا دڵته‌زێن به‌که‌س بگات !
ئه‌وه‌شی تا ئێستا بیستویه‌تی که‌مینه‌یه‌کین و نامانه‌وێت که‌س بزانێت ،، ته‌نانه‌ت پێمان خۆش نی یه له‌گه‌ڵ خۆپشمانا زه‌مزه‌مه‌ی وا کاره‌ساته هه‌واڵیک بکه‌ین ،، چونکه هه‌واڵی وا و له کاتی وادا نه‌ک شارێک ، ده‌ڤه‌رێک و ڕه‌نگه هه‌موو کوردستانیش بهه‌ژێنێت ......له کاتی وا ناسکیشدا که به‌ره‌تای ڕاکه - ڕاکه و شکست ، جێگا به سه‌رکه‌وتن له‌ق ده‌کات ، خه‌ته‌رێکه ،، هه‌ره‌س به‌دوی خۆیدا دێنێ !!!
.
+ ئه‌مڕۆ لانی که‌م ، چوارده ڕۆڵه‌ی کورد ، 14 پیاو و لاوی خێر له خۆنهدیووی ده‌ربه‌ندیخان ، که زۆربه‌شیان هی دوو خێزانن ، و هه‌موویان خه‌ڵکی دێهاته‌کانی ئه‌مبه‌ره‌وبه‌ری ڕۆخانه‌ی سیروانن ، که‌وتوونه‌ته که‌مینه‌وه ،، تاقه یه‌ک که‌سیشیان ڕزگاری نه‌بووه !!!
شه‌هیده‌کان زۆربه‌ی زۆریان هی خێزانی شاهۆ (حه‌مه‌ی ته‌له) و (سه‌لامی کوێخا عه‌زیز) ن
شه‌هیده‌کان...
1- ێلاحی کوێخا عه‌زیز (برای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز)
2- فه‌لاحی کوێخا عه‌زیز (برای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز)
3- فریای حه‌مه فه‌ره‌جی فه‌تاح (برای شه‌هید هیوای کاک فه‌ره‌ج)
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، --- وخاڵۆزای (سه‌لامی کوێخا عه‌زیز)
4- عه‌بدوڵای مامه ساله (زاوای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز)
5- کامیلی حاجی ساڵه‌ح (خوشکه‌زای سه‌لامی کوێخا عه‌زیز)
6- نووری حسێن مه‌حموود (سه‌ید نووری جیهاز)
7- ڕه‌شیدی عه‌زیزی خاوه‌ر ژاڵه‌ناوی -
8- عه‌بدوڵا قادر بیرکێی (عه‌بدوڵا سوور )
8- هادی ئه‌حمه‌د - ناسراو به هادی ته‌له -(برای شه‌هید شاهۆ)
9- عه‌تا ئه‌حمه‌د ناسراو به عه‌تای ته‌له - (برای شه‌هید شاهۆ)
10- عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح زاوای (شه‌هید شاهۆ)
11- مسته‌فا حارس - (خزمی شه‌هید شاهۆ)
12 ساڵح سڵێمان - (خزمی شه‌هید شاهۆ)
13- والی عه‌لی -(خزمی شه‌هید شاهۆ)
14- ئه‌حمه‌د فه‌تاح - (خزمی شه‌هید شاهۆ)
.
داده نازه ...!
.
وه‌کو ووتم ، هه‌واڵی کاره‌ساته گه‌وره‌که وه‌ک ئارامی به‌ر له دێڵوڵکه هاتوه ، ئه‌وکه‌سه‌ی بیستویه‌تی کپی یه‌کی کوشنده گرتویه‌تی ، به ئێمه بێت نامانه‌وێت ، هیچ که‌س بزانێت ،، چ جای خێزانی شه‌هیده‌کان ،، لانی که‌م تا (سه‌لام و شاهۆ) خۆیان له شه‌ڕه‌که دێنه‌وه‌و ، هه‌واڵی واش هه‌ر ئه‌بێ خۆیان بیهێنن ..! ئاخر کێو به‌رگه‌ی ئه‌و کاره‌ساته ناگرێت ، نه‌ک ئه‌وخێزانه تاسه‌ر ئێسک سووتاوانه..!
ئاخر ئه‌و خێزانانه هه‌ندێکیان پێشووتر سێ شه‌هید ،،دوو شه‌هید یان شههیدێکیتریان داوه ...!
داده نازه ، خوشکی شه‌هید شاهۆیه ..
شاهۆ ناوی حه‌ره‌کی (حه‌مه‌ی ته‌له‌ی ده‌ره‌دۆینی یه) ،، یه‌کێکه له پێشمه‌رگه زۆر سه‌ره‌تایی یه‌کانی شۆڕشی نوێ ،، ساڵی 1976-1977 شه‌وانه کفنی سپی ئه‌کرده به‌ر و به‌سه‌ر جاده‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان که‌لارا هه‌ر شه‌وه‌ی له جێ یه‌ک خۆی ده‌رده‌خست و جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ جاش وجێشدا ئه‌کرد و ترسێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر ده‌رونی جاشه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا دروستکردبوو ،، ده‌یان ووت ڕێگاکه خێوی هه‌یه ..!
شاهۆ له‌سه‌ره‌تاوه .. تا شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو بوو پارتی زان بوو ،، ماڵیان کاروانسهراوخانهخوێی پێشمه‌رگه بوو -- هه‌رگیز له شۆڕش دانه‌بڕابوو ، یه‌کجار بۆ(یه‌ک ڕۆژ یان چه‌ن ڕۆژێک بوو) ،
ئه‌ویش کادرێکی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایی یه‌کان له‌گه‌ڵ شاهۆ دوو به‌دوو له بناری که‌ژی زه‌رده و دوور له ئاوه‌دانی داده‌نیشن ،، ئه‌و کاته پێشمه‌رگه به‌ڕۆژ له ئاوه‌دانی نه‌ده‌مایه‌وه..
کادیره‌که توشی بێ ئومێدی ده‌بێت و له شاهۆ ده‌پرسێت:-
+ کاک شاهۆ ، ئه‌م شاخه به‌ده‌رزی ئه‌ڕوخێت ؟!
- شاهۆ :- نه‌وه‌ڵا مامۆسا ، که‌ژ چۆن وه ده‌رزی ئه‌ڕوخێت .!
+ ده‌ی به‌خوا کاک شاهۆ ، ئه‌م حکومه‌تی بهعسهش وه‌ک شاخی زه‌رده وایه‌و ، ئێمه به‌ده‌رزی ده‌مانه‌وێت بیڕوخێنین..
- ئه‌ی چی بکه‌ین مامۆسا ؟!
+ وه‌ڵا کاک شاهۆ بابڕۆین ته‌سلیم ببینه‌وه ..
پاش ته‌سلیم بونه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه یان دووسێ ڕۆژ دواتر شاهۆ ، ده‌ڕواته‌وه شاخ ویهژێ ،، کوره مامۆسا په‌نی پیادام ئه‌نا پێشمه‌رگه چۆن ته‌سلیم ده‌بێته‌وه!!!
شاهۆ کوڕێکی ساف و ساده‌ی لادێی دڵپاک ، خۆشه‌ویستی ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵک ، وریا و چابووک ، له‌شه‌وا بوایه یان ڕۆژ ئه‌گه‌ر به‌ردێک زیخێک له که‌ژێک ، کێوێک ، ڕهمهنێک بکه‌وتایه‌ته خوار ، ده‌یزانی ئه‌وه به‌ردی ژێر سمی حه‌یوانه یان هی ئینسانه .... سافی و پاکی شاهۆ به‌جۆریک بوو ، ئیستاش قسه خۆشه‌کانی ڕۆح و بۆن و به‌رامه‌ی خۆشخوانی مه‌جلیسی ناوچه‌که‌یه ،،
شاهۆ نه‌ک هه‌ر خۆی ، به‌ڵکو به براو خوشک و ته‌واوی خێزانه‌وه ، خۆیان نه‌زری کوردوستان و کوردایه‌تی کردبوو...!
.
.
ڕه‌نگه باوه‌ڕ نه‌که‌یت .!!!!
..................................
داده نازه‌ی خوشکی شاهۆ ، هه‌ر ئه‌مسه‌ره‌وسه‌ری ڕاسته بازاڕه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانی بوو ،
ئه‌هات و ئه‌چوو ،
په‌شێویه‌کی پێوه دیار بوو ،
برایم گه‌نجێکی شاره‌که بوو ، داده نازه‌ی ده‌ناسی ، لێی چوه پێشه‌وه‌و ،
پاش چاک و چۆنی و ئه‌حواڵپرسی
+ داده نازه ئه‌وه خێره ، وا هات و چۆته . ؟
- برایم قسه‌یه‌کت بۆ ئه‌که‌م ،
به‌ڵام باکه‌س نه‌زانیت ، با ئه‌و خه‌ڵکه وره‌ی نه‌ڕوخێت ،،
وه‌خوا خه‌ڵک ببیسێ ماڵ له‌په‌ڕی شار چۆڵی ئه‌کات و وره‌ی خه‌ڵک ئه‌ڕوخێ ،،
+ نا نا دڵنیابه داده نازه قسه ناکه‌م ، چی بوه ؟!
- برایم گیان ، عه‌تاو هادی برام ،، سه‌لاح و فه‌لاحی برای کا سه‌لام ،، فریای برای شه‌هید هیوا ...،،،هتد
14 که‌سن ، هه‌ر چوارده‌یان کهوتونهسه که‌مینه‌وه و شه‌هید بوون ،، به‌ڵام برایم جارێ باکه‌س نه‌زانێت !
.......................................
.
گهوههرتاجهکانی شاره‌که‌م !
.
مامۆستا هێمنی موکریانی ، له نامیلکه‌ی دڵی شاعیردا ، له باسی شێره ژنێکی سه‌قزی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزادانی فهیزوڵابهگیدا ده‌فه‌رموێت :-
گه‌وهه‌ر تاج خانم-(زێڕوه‌شان) کاتێ له پاش له‌به‌ین بردنی کۆمار ، به‌یانی یه‌کی زستان . ،که خه‌ڵک له‌خه‌و ڕاده‌بن ،
ده داری سێداره ده‌بینن ، ده کوڕی کورد ، ده لاوی جوانخاس و ئازا ، لاشه‌یان ئاوێزانی قه‌ناره‌یه ، له‌و نێوهیدا (ئه‌حمه‌د خان عه‌وڵاخان موحه‌مه‌د خان) هه‌رسێ کوره به‌گزاده‌ی جوانخاسی گه‌وهه‌رتاج خانم یان ده نێودایه .!
کاتێ ئه‌م هه‌واڵه به‌و دایکه ده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ره‌تا وه‌ک هه‌موو دایکێک ، به نینۆکی نائاگاهانه ، ڕوومه‌ته قه‌ڵه‌وه‌کانی ده‌ڕنێت ، پاشان دێته‌وه سه‌ر خۆی ، به‌ره‌و داری سێ داره کان ده‌ڕوات ، خوێنی سه‌ر ڕومه‌تی له ڕووی شه‌هیده‌کان هه‌ڵده‌سوێت و ده‌ڵێت :-
ئه‌ک ڕۆڵه ڕوتان سپی بیت ، وا ڕووی دایکی خۆتان سپی کرده‌وه ،، کوڕه‌کانم ئێوه له‌سه‌ر دزی و پیاو خراپی و جاشایه‌تی نه‌کوژراون ،، ئێوه شه‌هیدی ڕێگای ئازادی کورد‌و کوردستانن ..
کاتێ خوێنی ڕوومه‌تی خۆی له‌ڕووی کوڕه‌کانی هه‌ڵده‌سوێت، مه‌لایه‌ک له‌وێ ده‌بێت ده‌ڵێت :-
خوشکم بۆ واده‌که‌یت ؟!
+ مامۆستا ،، کوڕێک له گه‌وهه‌ر تاج بووبێت ، له مردن ناترسێت ،، به‌ڵام ئینسان که مرد ، ڕه‌نگی ده‌په‌ڕیت .... بۆیه ڕوویان سووردهکهم ،،تا دوژمن وانه‌زانێت ،،
کوڕی گه‌وهه‌ر تاج له مردن ترساون !!!
.
.
شاره‌که‌ی منیش ، وه‌ک هه‌ر شارێکی تری کوردستان ، بێ شومارن ئه‌و ماڵانه‌ی که کوڕێکیان شه‌هیده ،، به‌ڵام ده‌یان خێزانیش هه‌یه ، دوو کور ، سێ کوڕ ، چوار کوڕ و پێنج کوڕیان شه‌هیده ،،جگه له براو برازو خوشکه‌زاو که‌سانی تری خێزان .. که‌م نین ئه‌و دایکانه‌ی به کۆچی ئه‌به‌دی ههڵۆکانیان ههڵپڕوزاون ،،نمونه‌ی
.
.
1- ئه‌فرۆزی خێزانی کوێخا عه‌زیز ،، پێنج کوڕی شه‌هید - دوو برازای شه‌هید ،، بێجگه له که‌س وکاری پله دوو.......
2- میمکه ته‌له‌ی دایکی شاهۆ سێ کوڕی شه‌هید - بێجگه له که‌س وکاری پله دوو..
3- عه‌تیه‌ی خێزانی قادری حه‌مه‌لاو - سێ کوڕی شه‌هید ...
4- ئه‌منه‌ی خێزانی کاک فه‌ره‌ج دوو کوڕی شه‌هید ..
5- مه‌لیحه‌ی خێزانی ئه‌وڵقادری مه‌لا سه‌عید دوو کوڕی شه‌هید ..
6- ئامینی خێزانی دارای ئه‌وڵقادر دوو کوی شه‌هید ،،
7- دایکی نه‌ریمان مه‌جی دوو کوڕی شه‌هید ..
من دڵنیام خێزانی تریش هه‌ن ،، به‌گه‌وره‌یی خۆتان بمبورن ئه‌گه‌ر خێزانێکم بیر چوبێت...
له کۆتایدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و دایکه ههڵقرچاوانه داده‌نه‌وێنم ، که ههنژێکیان له ژیاندان و هه‌ندێکیشیان به داخ و که‌سه‌ره‌وه بۆئه‌به‌د سه‌ریان نایه‌وه ،،
براله ...
ئێمه‌ش گه‌وهه‌ر تاجمان هه‌یه ،،، مامۆستا هێمن مان نی یه ! له‌سه‌ریان بنووسێت .
دایکی قاره‌مانمان زۆرن ،،، مه‌کسیم گۆرکی مان تیا نی یه ، له ئازاره‌کانیان ڕۆمان داڕێژێت ..
...................................
سه‌رداری مه‌حمووی حه‌مه‌مراد
13-03-2013
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست