ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانىو پارێزگار شوێنى شارەوانىو هەموو بەڕێوەبەرایەتیەكان دەگرێتەوە
Thursday, 29/01/2009, 12:00
1246 بینراوە
ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگا
خوێنەرى بەڕێز لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى (بانێكەو دوو هەوا) لەكاتێكدا ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى داواى لامەركەزیەت دەكەن بۆ خۆیان بەڵام لە هەمان كاتدا لامەركەزیەت نادەنە بەڕێوەبەرایەتیەكانى خۆیان ئەوە تا شارەوانى سلێمانى بوودجەكەى لاى پارێزگارەو خۆى تەێەروفى پێوە دەكات، بەم هۆیەشەوە هەموو بەڕێوەبەرەكان بەدەست ئەم میكانیزمەوە دەناڵێنن.
لێرەوە كەندەڵىو ڕۆتین دەست پێدەكات، پرۆژە نیە كە بڕیارى لێ ئەدرێت پاش ساڵێك جێبەجێ كرابێ مەگەر ئەوانەى ........؟ بە بێ موزایدە دەدرێت وەك ئەوەى لاى سجنى كۆن، یاخود بیناى پارێزگا. لەهەموو شوێنێك مەترى بینا بە بڕى (300 350 $) دۆلار دەكرێت بەڵام جەنابى پارێزگار داویەتى بە (1100$) هەزارو سەد دۆلار ئەگەر ئەمە ڕیفۆرم نەبێ چى ڕیفۆرمە... لاى ئەنجومەنى پارێزگاو پارێزگار ڕیفۆرم واتە دزى...! یان ڕێگاى تاسڵوجە سلێمانى دراوە بە ڕزگارى حاجى كایل كە هەموو بەڵێندەرەكان دەزانن چەند خیانەتى تیا كراوە، ئەوەش ڕیفۆرمەكەى جەماعەت كە خۆیان بەڕیفۆرم خواز دەزانن، یاریگایەكیش كە گوایە بۆ گەڕەكى زەرگەتە دروست كراوە بەڵام براوەتە ناو گردەكەى نەوشیروان مستەفا ئەى وەرزشكارانى گەڕەكى زەرگەتە قوڕتان بەسەر ئەبى كەى بتوانن یارى تیا بكەن....؟
دامەزراندنیش لە پارێزگاى سلێمانى تەنها بۆ نەیارانى (ى.ن.ك) هەیە.