کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانیاری شه‌وانه ‌ته‌قه ‌له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن

Saturday, 07/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 سلێمانی
ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی باری ئه‌منی سلێمانی زیاتر تیك بچیت و هاتوچۆی شه‌وانه ‌كه‌مبكرێته‌وه، ‌به‌تایبه‌تی له‌ نزیك باره‌گای حیزبه‌ نه‌یاره‌کانی خۆیان‌‌، ده‌زگای زانیاری و پیاوه‌كانی هیرۆ به‌ئاشكرا به‌ته‌قه‌كردن شه‌و ده‌كه‌نه ‌رۆژ و له‌ماوه‌ی 36 رۆژدا به‌پێی زانیارییه‌ك له‌ده‌زگای زانیاری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلیمانی 14 كادیر و پاسه‌وانی هیرۆ و ده‌زگای زانیاری ته‌قه‌یان له‌هاوڵاتیان كردووه‌، چه‌ند شه‌ویك له‌مه‌وبه‌ر پیاوه‌كه‌ی ده‌زگای زانیاری نزیك له‌هیرۆ ژنی جه‌لال تاله‌بانی (حه‌مه‌ی كه‌ته‌ر) به‌سه‌رخۆشی بۆ سه‌رانه‌سه‌ندن و گیرفان و دوكانبرینی هاولاتیان ته‌قه‌ی له‌چه‌ند شوێنیكی شاری سلێمانی كردووه‌، له‌ شه‌قامێكی نزیك 60 مه‌تری شۆڤیرێكی بریندار كردووه‌ و سه‌یاره‌كه‌شی لیسه‌ندووه‌، پاشان له ‌شوێنێكی دیكه ‌سه‌یاره‌ی هاوڵاتیه‌كه‌ی فرێداوه‌. هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، که‌ حه‌مه‌ی كه‌ته‌ر و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان پیاوانی ده‌زگای زانیارین به‌زۆر خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر یانه‌ی مه‌یخواردنه‌وه‌كاندا پاش شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن زیانێكی زۆر به‌و شوینه ‌ده‌گه‌ینن و پاره‌ی حساباتی ده‌خیله‌ی مه‌یفرۆش و خواردنه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌، باسی ئه‌وه‌ی كرد، که‌ ‌زیاتر له ‌30 تا 40 كه‌س له‌ پیاوه‌كانی ده‌زگای زانیاری و پیاوه‌كانی هێرۆ كه‌وتونه‌ته ‌وه‌رگرتنی سه‌رانه‌سه‌ندن له‌هۆتیل و باڕ و كۆمپانیاكان و شوینه‌كانی دیكه‌ به‌قومارخانه‌كانیشه‌وه‌.
شایانی باسه ‌حه‌مه‌ی ته‌ته‌ر له ‌ساڵانی رابردوو له‌گه‌ڵ سیروانی كویخا ره‌فیق بۆ ده‌زگای زانیاری چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامدا و دواجار سیروان كویخا ره‌فیق كوژرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە