کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سوڵ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌قه‌تی نا سۆسیالدیموکرات بۆ گه‌نجان دروست ده‌کات

Monday, 25/05/2009, 12:00


ئه‌مرۆ له‌ یه‌کێك له‌ هۆڵه‌کانی هوتێل سلێمانی پالاس به‌ ئاماده‌بوونی شاڵاوی کۆسره‌ت ره‌سوڵ نوێنه‌ری باوکی و کۆمه‌ڵێك گه‌نجی به‌سته‌زمان کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی سۆسیالدیموکراتی کوردستان یه‌که‌م کۆنگره‌ی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی خۆی کرد. ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تازه‌یه‌ و له‌لایه‌ن مناڵه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت وه‌ك یه‌کێك له‌ کۆمپانیاکانی تریانه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م کۆنگره‌ روویدا که‌ نه‌ گه‌نجانه‌ بوو نه‌ سۆسیالدیموکراتانه‌، ئه‌گه‌ر چی ئاماده‌کارانی کۆنگره‌که‌ ‌ره‌خنه‌یه‌کی زۆریان له‌ رێکخراوه‌کانی تر گه‌نجان گرت که‌ هیچیان بۆ گه‌نجان نه‌کردووه‌ و هیچ به‌رهه‌مێکیان نه‌بووه‌ بۆ گه‌نجانی کوردستان به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ یه‌که‌م کاریان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌مانیش هیچ به‌رهه‌مێکیان نابێت و له‌ رێکخراوه‌کانی تریش په‌سه‌ندتر نین به‌ڵکو زه‌لیل ترو داهاتوویه‌کی ناروونیان ده‌بێت‌. ئه‌وه‌ی سه‌یر بێت هاتنی کوره‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ ناو هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ به‌ زیاتر له‌ 10 پاسه‌وان و دانیشتنی له‌ ریزی پێشه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیرن و دوور له‌ هه‌موو ئه‌ته‌کیه‌تێک ، دواتر خوێندنه‌وه‌ی وتارێکی هه‌شت نۆ دێڕ به‌ زیاتر له‌ 25 هه‌ڵه‌ که‌ هه‌ر له‌باوکی ده‌چوو.

ئه‌وه‌ی سه‌یربێت ده‌بێت ئاخۆ کۆسره‌ت و مناڵه‌کانی چۆن له‌ دنیای گه‌نج و سۆسیالدیموکرات گه‌یشت بن، ئاخۆ ده‌یانه‌وێت چی به‌م گه‌نجانه‌ بڵێن چیان بۆ به‌ دیبێنن یان به‌ چ هاقێك ده‌یه‌وێت نوێنه‌ری باوکی له‌کاتێکدا خۆیان به‌ سۆسیالدیموکرات ده‌زانن، بۆیه‌ من پێشنیار بۆ مناڵه‌کانی و کۆسره‌ت ده‌که‌م ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌ بگۆڕن بۆ کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی عه‌شایری کوردستان ئه‌وکات ئاسایه‌ که‌ هه‌موو مناڵه‌کانی به‌ دوای یه‌ک ببن به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که‌و نوێنه‌ری باوکیان.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە