کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عومه‌ر فه‌تاح ده‌رکرا وعیماد ئه‌حمه‌د له‌ شوینی دانرا (نوێکراوه‌ته‌وه‌)

Tuesday, 24/02/2009, 12:00

1877 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد ،  که‌عومه‌ر فه‌تاح له‌ پۆسته‌که‌ی ده‌رکرا و عیماد ئه‌حمه‌د  که‌ سه‌ر به‌ ئیتیلاعاتی ئێرانه‌، وه‌ک جێگری حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له‌ شوێنی دانرا، هه‌ر وه‌کپێشتریش رامانگه‌یاندبوو.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ رایگه‌یاند، مامۆستا سه‌یفه‌ددین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی، ئه‌میش له‌ پۆسته‌که‌ی لادرا و حاکم قادر له‌ شوینی دانرا. جێگای باسه‌ ماوه‌یه‌که‌ ناکۆکی توند له‌ نێوان کۆسره‌ت ره‌سوڵ و مامۆستا سه‌یفه‌ددین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و له‌ دوایینجاردا که‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌یه‌کتری، هه‌ر وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت، یه‌کێک له‌ داخوازیی و مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێری جه‌لال و کۆسره‌ت لابردنی مامۆستا سه‌یفه‌دین بووه‌،
هه‌روه‌ک پێشتریش رامانگه‌یاند دیسان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ درا به‌ یه‌کێتی و شیخ جه‌عفه‌ر بۆ ئه‌و پۆسته‌ دانرا.

جێگای ئاماژه‌یه‌ حاکم قادر وه‌ک کۆیله‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ناسرێت،  به‌تایبه‌تیی په‌یوه‌ندی به‌ خوودی هێرۆ خانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌م حاکم قادره‌ سه‌ده‌ها تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و دزیی و تالانی و ئه‌تککردنی نامووسی کچان و ژنانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و له‌ هه‌مووشی گرنگتر له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا، ده‌یان که‌سی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێری تیرۆرکردووه‌ و ته‌نها له‌ یه‌کجار زیاتر له‌ 5 که‌سی سه‌ر پارتی له‌ گوندی تووڕه‌قی نزیک هه‌ولێر له‌ بیریکی ئاوی قووڵی هاویشتن و تیرۆریکردن.
چاودێرانی سیاسیی بۆ لادانی عومه‌ر فه‌تاحیش ده‌ڵێن: وا جاوه‌روان ده‌کرێت که‌ له‌ ناکاودا جه‌لال تاڵه‌بانی پۆستێکی باستر و خۆشتری بداتێ، چونکه‌ ئه‌میش دۆستی نزیکی هێرۆ خانه‌، عومه‌ر فه‌تاح وه‌ک زۆر که‌س قسه‌ی لێوه‌ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ده‌بێت رۆژێک دادگایی بکرێت، چونکه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مرۆڤی کورد شتێکی که‌متری نه‌کردووه‌ ، که‌متر بێت له‌ ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی سه‌ددام ، دیاره‌ تۆمه‌تی تیرۆرکردنی زیاتر له‌ 400 که‌س له‌ ولاتپارێزانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ هاوکاری ئیتڵاعاتی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ .
کوردستانپۆست ئه‌م گۆڕانکارییه‌ به‌شه‌کلی ده‌زانێت، پییوایه‌ هیج له‌ مه‌سه‌له‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان ناگۆڕیت و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ده‌ستگیرده‌که‌ن له‌ بینه‌قاقای خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی سلێمانی و ، زیاتر بڕه‌وده‌ده‌ن به‌ گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تکردن له‌ پرسه‌ستراتیژییه‌کان و هیچیش بۆ خه‌ڵکی پێشکێش ناکه‌ن .
هه‌روه‌ک پێشتر خه‌ڵکی کوردستانمان له‌ ماهیه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ جگه‌ له‌ کۆیله‌ و ده‌سته‌مۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هیچی به‌سه‌ر یه‌کێتی ره‌سه‌نه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ گۆڕانکاری به‌ مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ و دڵسۆز بۆ خوێنی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کرێت. عیماد ئه‌حمه‌د، که‌سایه‌تییه‌کی پیس و گه‌نده‌ڵ و قومارچی و داوێنپیس و دزه‌، هیچ ڕۆشناییه‌ک له‌ که‌سایه‌تیی ئه‌م کابرایه‌دا نییه‌، با خه‌ڵکی کوردستان خۆیان ئاماده‌بکه‌ن و لووتیان بگرن، هاکا  به‌ بۆگه‌نی گه‌نده‌ڵیی و کرداره‌کانی ئه‌میش ئاشنا ده‌بن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)