بۆ سه گۆ قادر و توانا ئه حمه ده کان و مه لا
Sunday, 26/04/2009, 12:00
ماوه ی چه ند ڕۆژێکه ڕاگه یاندنه چه واشه کاره کانی هه ردوو بنه ماڵه که وتوونه ته یه خه گرتن به لیستی گۆڕان و کاک نه وشیروان و ڕۆژنامه و میدیا ئازاده کان، شه لم کوێرم ناپارێزم که وتونه ته تۆمه ت و درۆ به خشینه وه ، وه ک ئه وه ی خه ڵکی کوێر بن یان له گوێی گادا نوستبن و جگه له ده زگاکانی ڕاگه یاندنی ئه م دوو بنه ماڵه مافیایه زیاتر خه ڵکی که ناڵی تری له به رده ستدا نه بێت تا ڕاستییه کانی لێوه ببیستێت.
من وه ک خۆم له م نوسینه مدا پێم خۆشه ته نها تیشک بخه مه سه ر لایه نێکی تۆمه ته زۆر و ناڕه واکانیان و به باسکردنی چه ند ڕووداوێک بیری سه گۆ و توانا و ئاشه وانی ئاشوبی بخه مه وه کێ خوێن ڕێژه، کێ تیرۆریسته و کێیه پاشه ڵی ئه وه نده پیسه که سه یره ڕووی دێت بێته سه ر شاشه کان و به لیستی گۆڕان بوه ڕێت.
سه گۆ قادر له چاوپێکه وتنێکدا ئه ڵێت که گۆڕان به که سی خوێن ڕێژ ناکرێت و دیاره مه به ستی کاک نه وشیروانه ، منیش بۆ ڕوونکردنه وه ی به رچاوی سه گۆ حه ز ئه که م چه ند کرده وه یه کی تیرۆریستی پارته که ی سه گۆ و ئاشه وانی ئاشووب بخه مه به ر چاوی ئه وان و خوێنه ران ، دڵنیام که خوێنه ران ئه وه نده زاکیره یان لاواز نیه ئه م کرده وانه یان بیر چوبێته وه.
سه ره تا له پارته که ی سه گۆوه ده ست پێ ئه که م :
- تیرۆرکردنی نه جمی ده لاک له شه قامی سابونکه رانی سلێمانی له ساڵی نه وه د و دوو که خاوه نی سه رتاشخانه ی زاگرۆس بوو له بازاڕی خه فاف له لایه ن سه گه کانی پاراستن له سه ر ئه وه ی قسه ی به به رزانی وتبوو وه ک پارتیه کان ئه یانووت، واته کوشتن له سه ر بیر و ڕا و قسه.
- تیرۆرکردنی ماجیدی حه مه جوانی ئه کته ر (برای عه بدولی حه مه جوان) له سه ر ئه وه ی یه کێتی بوو وه قسه ی به پارتی وتبوو له ناو خه ڵکدا.
- تیرۆرکردن و بێ سه ر وشوێن کردنی (که ریم عوسمان) بێژه ری ته له ڤزیۆنی گه لی کوردستان و مێردی هونه رمه ند دڵپاک تاهیر ، له ڕۆژی 31 ی ئابه وه تا ئه م ده قه یه بێ سه ر وشوێنه.
- تیرۆرکردنی خاڵه حاجی ، سه رکرده ی ناسراوی حسک له گه ڕه کی ئاشتی سلێمانی و به ڕۆژی ڕووناک چونکه ملکه چی بنه ماڵه ی بارزانی نه ئه بوو.
- تیرۆرکردنی محێدین ڕه حیم ، برای خاڵه حاجی و ئه ندامی سه رکردایه تی پارتی به ڕۆژی ڕووناک و له ناو هه ولێردا و له ناو ماڵه که ی خۆیدا.
ئنجا دێمه سه ر تاوانه کانی پارته که ی جه لال و ئاشه وانی ئاشووب:
- داگیر کردنی ژنێکی مێرددار له لایه ن مه لا به ختیار و ڕاونانی مێرده که ی
- فڕیدانی نارنجۆکێک له لایه ن پیاوه کانی مه لاوه بۆ ناو ماڵی نوسه ر (حه مه فه ریق حه سه ن له ساڵی 94) له سه ر ئه وه ی له کۆڕێکدا ده مه بۆڵه ی له گه ڵ مه لادا ببوو.
- کوشتنی حه مه دووزی ، پێشمه رگه ی دێرین و قاره مانی یه کێتی به هۆی ئه وه ی چیتر نه یئه ویست ببێته داشی شه ڕه کانی جه لال.
- تیرۆرکردنی محه مه د حه لاق و 11 که س له هاوڕێکانی و سوتاندنی ته رمه کانیان له لایه ن مه حمود سه نگاوی و چه ته کانی له کۆیه و به فه رمانی خودی جه لال که ئێستا دڵی نایه ت عه لی کیمیاوی ئیعدام بکات.
- تیرۆرکردنی ده وڵه مه ندی ناسراوی شاری سلێمانی زاهیری حاجی ئه حمه د به هۆی ڕازی نه بوونی به دانی موڵک و زه ویه کانی به جه لال.
- تیرۆرکردنی که سایه تی ناسراوی شاری سلێمانی (عه لی بۆسکانی)
- ته عدا کردن له خوێندکارێکی کچی خوێندنگای جه مال تاهیر له لایه ن (مه حمود سه نگاوی) و لێنه پرسینه وه له و تاوانباره.
ئه مه مشتێکه له خه رواری تاوانکاریه زۆر و زه وه نده کانی ئه و دوو بنه ماڵه مافیا ئاسایه، بۆیه پێش ئه وه ی تۆمه ت ببه خشنه وه ، سێرێکی پاشه ڵی پیس و ته وێڵی ڕه ش و پڕ تاوانتان بکه ن و بزانن میلله ت باش تاوانه قێزه وه نه کانتانی له بیره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست