کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبه‌ سویدییه‌کان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌رباره‌ت به‌ توند و تیژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ربڕیی

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست:
حیزبه‌ سویدییه‌کان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌رباره‌ت به‌ توند و تیژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ربڕیی، یه‌کێک له‌ نوێنه‌ری پارته‌کان پاش بینینی فلیمه‌کان وتی من به‌عس له‌م ره‌فتارانه‌دا له‌ کوردستان ده‌بینم


ئه‌مرۆ رۆژی 7 / 6 / 2011 له‌ په‌رله‌مانی سوید هۆڵی سیمینار، له‌ سه‌ر پێشنیاری گروپی 17ی شوبات، هه‌موو حیزبه‌ سویدییه‌کان که‌ پێک هاتبوو له‌ سۆسیال دیموکرات، مۆدێرات، پارتی جه‌ب، پارتی سه‌وز، پارتی گه‌ل و ئه‌وانی تریش، ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره‌ بوون.
کۆبوونه‌وه‌که‌ ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌ ره‌وه‌ندی کوردی ئاماده‌ی بوون، له‌ سیمیناره‌که‌دا دوو کورته‌ فلیم نمایشکرا، یه‌کێکیان ته‌قه‌کردنه‌کانی چه‌کداره‌کانی لقی چواری پارتیی بوو، که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵکی سڤیل برنیدار کرا و چه‌ند که‌سێکیش شه‌هید بوون، ، ئه‌ویتریان په‌یامێک ناسک قادر بوو، له‌سه‌ر توندوتیژیی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیسانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان قسه‌ی کرد،
به‌ بینیی فلیمه‌کان ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کان تووشی شۆک بوون، دوایی له‌ قسه‌کانیاندا وا پیسانیان دا که‌ دڵیان پڕبووه‌ له‌ گریان و به‌ڵام خۆیان گرتووه‌، دوایی یه‌کێک له‌وانه‌ راشکاوانه‌ وتی: به‌بینینی ئه‌و فلیمانه‌ من هه‌ست ده‌که‌م که‌ سه‌دام ماوه‌ و ره‌گو ڕیشه‌ی له‌ کوردستاندا ماوه‌، ئیستاش پارته‌ کورییه‌کان هه‌مان ره‌فتاری سه‌دام پیاده‌ده‌که‌ن.
جێگای باسی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان بوو، که‌ به‌ گاڵته‌ و پێکه‌نینه‌وه‌ باسیان له‌و نامه‌یه‌ ده‌کرد که‌ یه‌کێتیی ئاڕاسته‌ی کردبوون، وتیان ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ له‌لایه‌ن به‌ناو حیزب و ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسییه‌وه‌ نامه‌ی ئاوا بۆ ئێمه‌ بێت و ره‌خنه‌مان لێبگرن، که‌ له‌هه‌مان کاتدا شکاتکردنه‌ له‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ چوونه‌ته‌ کوردستان و به‌ نوێنه‌رایه‌تیی پارته‌کانمان له‌ سه‌رای ئازادیی قسه‌یان کردووه‌، ئێمه‌ پشتگیری له‌ گه‌لان ده‌که‌ن، نه‌ک له‌ ده‌سه‌ڵاتداران، نوێنه‌ری پارته‌که‌ وتی من خۆم وه‌ڵامم نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ سکرتێره‌که‌م وتووه‌ که‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌یان ده‌ره‌وه‌: که‌ ئێمه‌ پشتگیری په‌رله‌مانتاره‌کانی خۆمان ده‌که‌ین و رامان له‌سه‌ر قسه‌ و بۆچوونه‌کانی نوێنه‌ره‌کانمانه‌.

بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ سویدیی ده‌زانن ده‌توانن کورته‌یه‌ک له‌ قسه‌کانی ناو سیمیناره‌که ببینن و گوێی لێبگرن‌ کلیکی ئه‌و دوو گرته‌ ڤیدیۆیه‌ بکه‌:

***********************************

***********************************

***********************************

***********************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە