کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سكاڵاى (هاوڵاتییەك) لە نەخۆشخانەى عملیاتى دڵ لە سلیمانى

Tuesday, 30/11/2010, 12:00


من هاولاتییەكم دانیشتووى شارى هەولیر لەم مانگەدا كوریكى منالكارم هەبوو بیویستى بە عەمەلیات كرد و بۆ ئەو مەبەستە هینام بۆ سلیمانى بۆلاى دكتۆریكى عەرەب و پش بینینى كورەكەم ووتى زۆر ئاسانە عەمەلیاتى بۆ دەكەم و هیچ خەمت نەبێ نەجاحەت دەهێنێ .

بۆیە منیش زۆر بە پەرۆشەوە كورەكەم تەسلیم كردن و بردیانە ژوورى عەمەلیات و بە داخەوە كورەكەم لە ژێر عەمەلیاتەكەدا دەر نەچوو مرد .

منیش بەراستى كەسیكى دەست كورتم و ووتم وەكو كورەكەمیان كوشت با هیچ نەبێ ئەو پارەیەى لێ یان سەندووم بمدەنەوە كە برى (1300) دۆلار بوو .

چەند هاوارم كرد كەس نەبوو بتوانیت وەعدم پێ بدات كە بمدەنەوە .

بۆیە رووم كردە لاى مدیرى نەخۆشخانەكە كە ناوى (ئامانج) بوو زۆرم داوا لێ كرد و ووتم ئەو پارەیەشم قەرز كردووە و ئیستاش مەسروفاتى تەعزیەكەیم نییە بەلام ئەویش ووتى كاكە گیان خۆ ئەو پارەیە بە تەنها بۆ دكتۆر (جعفر شەحادە) یەو مولكى كەسى پێوە نییە و ناتوانین بۆت بگیرینەوە و لەسەر ئیمە ماڵە .

بۆیە منیش بە نائومیدى گەرامەوەو كورەكشمیان كوشت و پارەكەشمیان خوارد .

لیرەدا تەنها دەپرسم ؟؟؟؟؟

- ئایا بە چ ئایین و مەزهەبێك رەوایە كورەكەشم بكوژن و پارەكەشم بخۆن ؟

- ئایا لە كوێ ئەمە رەوایە دكتۆریك بۆ یەك عەمەلیات 13 ورقەى امریكى لە نەخۆشیك بسەنیت لە نەخۆشخانەیەكى حكومى دا نەك ئەهلى ؟؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە