با کەلک لە بێسەروبەری ئێستای عێراق وەرگرین
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
کاتی دیاریکردنی سنوری کوردستان هاتووە، دوێنێ باشتر بوو لە ئەمرۆ وە ئەمرۆ باشترە لە سبەی ....
مرۆڤ ئەگەر کەلک لە ئەزمون وەرنەگرێت یان باشترە بلێین ئەگەر مرۆڤ کەلک لە هەلەڵەکانی وەرنگرێت ئەوا بەرەو هەڵدێر دەروات.
دیارە لە مێژووی کوردو کوردستاندا ئەم هۆکارە یەکێک بووە لە هەرە هەڵە گەورەکانی پێشەوا کوردییەکان چونکە لە زۆر کاتدا کورد بوواری باشی هەبووە بەڵام بە هۆی کەلک وەرنەگرتنی لە هەڵەکانی رابردووی هەلو بوارەکانی بە فیرۆچون بۆ نمونە هەر لەدوای روخانی دەوڵەتی (مادد)ەوە تا ئێستا بەهۆی ناسیاسیی و دڵسافیو برواکردن بە بەڵێنە سەرابییەکانی دوژمن هەڵخەڵەتاونو میرنشینەکانیان تەسلیم بە ئیرادەی ئەم یان ئەو و شیعیو سوننی کردووە پاشان لەبنەوپاڵێکەوە سەری میرەکانیان بریونو وڵاتیان لێ کاولو خاپور کردوینو وەک پیشەی لە مێژینەی دوژمنانمان رەشەکوژیوو تاڵانو برۆو فەسادی ئەخلاقیان کردوین بەلام نەم بیست یەکێک لەئێمە ببێتە سەردەستەو پێشەوامانو هەر لەمناڵیەوە یەک بە یەک دوژمنانمان پێبناسێنێت کەچی لەجیاتی ئەوە هەر کە لە دایک بووین یەکسەر بانگێکی بە حەقمان بە گوێدادەدەن.
بەداخەوە ئەمە لەماوەی کشانەوەی ئیمپراتۆریەتی ئنگلیز و پاشان دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق هەر بەردەوام بوو دوژمنان یەک لە دوای یەک لە ژێر ناوو و بەڵێنی جیا جیا دا قۆڵی شۆرشی کوردییان بڕیوەو چەندین ماڵوێرانی تریان لە سایەی ساویلکەیی پێشەوا کوردییەکانەوە بەسەر گەلی کورددا هێناوەو چەندین شۆرش تووانەوە و چەندین رۆڵەی کورد خنکێندرانو چەندین دایک جەرگیان سوتاو چەندین کیژۆڵەی ناسک بونە کەنیزەکو جاریە و فرۆشران بە دەوڵە مەندانی نیمچە دورگەی عەرەب.
ووشەی رەشی بەدناوی ئەنفالو کیمیا باران وە وێنەکەی عەبەی خاوەر چاندەهای تر هەرگیز شایستەی لە بیرکردن نین بەڵام لە بیر چونەوەیان بە ئاشکرا دیارە، ئەو هێرشانەی دوێنێ کۆمەل کوژی کوردیان کرد مالیان تاڵان کرد دایکو خوشکمانیان بە کەنیزەکو جاریە برد ئێستا مێزەر بەسەرەکانی خۆشمان دەلێن ئەوە پیرۆزییە نابێت ناوببرێت بە وشەی رەش و بەدناوو جا ئەمانە پێشەوای رۆحیمان بن چۆن سەدان ماڵوێرانی ترمان بەسەرنایەت ئەو تاڵەبانیەی کە دوێنێ لێبوردنی گشتیش نەیدەگرتەوە ئێستا لە برا عەرەبەکانمان کەمتریان پێناڵیت یان ئەو بارزانیەی کە لە کەرەج پالیدابۆوە ئێستا یەکەم نۆکەری برا عەرەبەکانیەتی، لە بیرمە سالی 2003 کاتێک کەرکوک ئازاد کرا تالەبانی سەرێکی دا لە کەرکوک لە کاتێکدا خەلکی کەرکوک چاوەروانی ئەوەیان لە تالەبانی دەکرد کە بەلێن بدات دوا بستی خاکی کوردستان لە ژێرچنگکی رەشی عەرەبەکان دەربێنێ بەلام لە وەلامی خانمە رۆژنامەنوسێکی یۆنانیدا کە پرسی پلانی سبەینێتان چییە تالەبانی خەلکی کوردستانو کەرکوکی نائومێد کرد و وتی ئێمە بەیانی کەرکوک چۆڵ دەکەینو دەیدەینە دەست هێزی هاوپەیمانان ئەمەش نمونەیەکی تری دۆڕاندنی خاکی کوردستان بوو .
ئەگەر هەر ئەو رۆژە کورد هەموو عەرەبە هاوردەکانی وە دەر بنایەو سنوری کوردستانی دیاری بکردایە ئەوسا هەموو تاکێکی کوردی خاوەن شەرەفی نیشتیمانی ئامادە بوو پارێزگاری لەدوابستی نیشتیمانی بکات،ئەوکات من دڵنیام عەرەبو ئەمریکاو هاوپەیمانان بە تەنازولەوە کوردیان بانگ دەکرد بۆ سەر مێزی گفتوگۆو داوای بەژداری کردنی حکومەتو وەرگرتنی پۆستی حکومی کاراتریان لە کورد دەکرد نمونەی زیندومان بۆ ئەمە مقتەدا سەدرە کە شەرەفمەندانە بەرگری لا فەلوجە کردو نەی هێشت ئەمریکا هەنگاوێک بنێتە ناوی، هەموشمان ئەنجامەکەیمان باش لە بیرە و بە تەنازولی ئەمریکاو بانگهێشتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی هات و ئێستا دەوری کارای هەیەو حسابی بۆ دەکرێت، بەڵام ئێستا هیچ هێزێکی عێراقی ئامادە نییە تەنانەت گفتوگۆش لەگەل لایەنی کوردیدا بکات نەک حسابی بۆبکات ئەمەش لە راگەیاندنەکانیانەوە بە ئاشکرا دییارە، ئەوەش هەلێشکەی زێرین بوو کە هەرگیز بۆ کورد رێک ناکەوێتەوە.
ئێستاش نەچوە بچێت کورد پێویستە کەلک لە بێسەروبەری ئێستای عێراق وەربگرێت و سنوری خۆی دیاری بکاتو گوشاری گەورەو مەرجی چارەنوس سازی هەبێت بۆ بەژداری کردن لە حکومەتی نوێی عێراقدا، ئەگەرنا کاتێک حکومەت پێکهاتو کوردیان کرد بە سفری دوای فاریزە ئەوا دورنییە کیمیا بارانێشکەو چەندین ئەنفالی ترو جێنۆسایدی تر چەندبارە ببنەوە چونکە ئێمەی کورد ئەزمونمان هەیە لەسەرەتای پێکهێنانی هەر حکومەتێکی عێراقدا لەگەڵمان نەرمو نیان بوونو بەڵێنی بریقەداریان داوەو کوردیش وەک پێشەی لەمێژینەی خۆی بە ساویلکەییو نا سیاسەت بازی خۆیەوە بروای کردووەو چاوەرێی مەرحەمەتی دوژمنی کردووە، وە پاش دامەزراندنو بەهێز بونی هەر حکومەتێکی یەک لەدوای یەکی عێراق لە بەڵێنەکانیان بە ژێوان بونەتەوەو ئەگەر کورد وتبێتی لەل ئەوا لەلیان بریوەو دەریایەک خوێنیان لێرشتووەو کاولکاریو کوشتوبریان رەنوێ کردۆتەوە.
من لێرەوە بانگەوازێک بۆ نوێنەرانی کورد دەکەم تکادەکەم شەرەفی کوردایەتیو نێشتیمان پەروەری نەدۆڕێنن جارێکیتر نیشتیمان نەخەنەوە ژێر پۆستاڵی رەشی دوژمنانمان ، هێشتا نەچوە بچێ ئەمرۆ باشترە لە سبەی ، بائەمرۆ خوێنی من برژێ بۆ ئەوەی خوێنی دەیانی سبەینێ بکرینەوە با ئەمرۆ سەرف کەین بۆ کرینەوەی هەزاران سبەی!!!
عەلی غەریب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست