کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکێتییە پڕ لە تەحسین شاوەیسەکان

Saturday, 25/01/2014, 12:00

2231 بینراوە


دوێنێ یەکیتی بەیاننامەیەکی لە سالیادی مامە ریشە دەرکرد، داوای سزادانی تاوانبارانی تێدا کرد. ئامانج لەو بەیاننامەیە لەم کاتەدا ریکلامکردنە بۆ  بە سیمبوڵبونی مامە ریشە . چونکە راستە لەسەردەمێکدا ریشە و هەزاران قارەمانی تری شاخ و شار یەکیتی بوون ، بەلام یەکێتی ئەمرۆ زۆر دژی یەکیتی دوێنی شاخ و شەهیدان و زیندانە سیاسیەکەیەتی، بۆیە پێیان دەڵێین با موزایەدە بەناوی ئەوانەوە نەکات ئەوانە شەهیدی بیروباوەر و خەڵکن نەوەک ناوی حزب.
هاوکات کاتێ سالی ٢٠٠٨ هادی شاوێس بەناوی نەخۆشی هاتە سوید لەمینبەری کوردستان پۆست و دەیان میدیای تر هاوارمان دەکرد وەرن سکالای لەسەر بنوسن ئەوە بکوژی دوو شەهیدی ناوداری گەلەکەمانە (مامە ریشە و ئارام) با بەس یەکیتیەک بلێ بویریم تیا بوو چومە دادگا !؟ تەنیا بەدزی زانیاریان پێ دەداین
بێ دەنگی ئەوکاتیان گوایە لەپێناوی یەکریزی کوردە لەدرۆیەکی زل بەولایە جیتر نیە. بەڵکو هۆکاری سەرەکی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردولایان لەبەریوەبردن و تالانی و دابەشی پۆستەکان هاوتەریب بوو . بەلام بەهۆی ئەوەی ئیستا یەکیتی وەک کۆن پلەی سیاسی و ئیداری پێ نادرێ و لەهەلبژاردن دۆراوە دوبارە دۆسیەی هەست بزوێن دەجولێنێ تا بازرگانی بەخوێنی هەزارانی وەک مامە ریشەوە دەست پی بکاتەوە . ئەگەرنا هەر ئێوە نەبون فشارتان خستە سەر خیزانەکەی مامە ریشە توشی ئەو هەلە گەورەیەتان کرد، تا هانی خەڵک بدات و بچن دەنگ مەسعود بارزانی بدەن~؟ .. ئەمە بەدەر لەوەی یەکیتیش کەم بکوژی پێشمەرگەی حزبەکانی تری لەناودا نییە وا موزایەدە بەسەر پارتی دادەکات!
دواتر چ جیاوازیەک ماوە لەنێوان کۆنە پێشمەرگەیەک و مەفرەزە تایبەتیەکانی بەعسدا هەیە، لەنمونەی قالە فەرەج و تەحسین شاویس، کە ئیستا تەواو  مەحمود سەنگاوی و پیاوە بالاکانی دەزگای زانیاری ئەو رۆڵە دەبینن؟، مەگەر هەردوکیان ، کورە هەژار و بوێرەکانی گەرمیان ناکوژن؟  ئایا ئەمانە دەستدرێژی ناموس لەخەلک ناکەن؟ بەخوێنی ئەو خەلکە بەهەشت ئاسا ناژین؟  ئازار و سوکایەتی بەخەلک ناکەن؟ ئایا هەرچی بکەن و بکوژن دادگا بۆیان دانەخراوە؟

مەگەر نوسەرە دەربارەکانی پارتی کاتێ بەناپاکیکی وەک تەحسین شاویسیان دەوت شێرەکەی بارزانی جوندیانی و قەلەمە بەعسیەکەی دوێنێ و راوێژکارە راگەیاندنەکەی ئەمرۆی بەرهەم سالح (عارف قوربانی) سەنگاوی کاوە کوژیان بە مرۆڤە مەزنەکەی یەکێتی بەخەلک نەدەناساند !؟

ئەرێ شەرم لە خۆتان ناکەن ئەوەندە خەباتی شاخ دەکەنە پاساو و تەزکیەی هەموو تاوانەکانی ئەمرۆی ئەو سوپا پڕ لە دز و تاوانبار و مافیایەی ئەمرۆ ، کە کۆمەلگای کوردی بەرەو کۆمەلگایەکی جاش دەبەن، لەدابرینی لە هەستی نیشتمانپەروەری و تەزکیەکردنی ناپاکی و دارمانی گیانی قوربانیدان ، بێ ئیرادەیی کەسایەتی کورد؟

١/ لینکی زانیاری سکالا لەسەر هادی شاویس کاتێ هاتە سوید بەڵام بەپەلە هەلات ئەگەرنا هەلێکی دیڕین بوو بەرەو دادگای سویدی ببەین:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=079b83a7


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)