کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە نێوان پارتی و گۆڕان_دا ... یەکەم و دووهەمیان نا

Thursday, 05/09/2013, 12:00

1563 بینراوە



_بە تەواوی باوەڕمەوە دەمهەوێ ئەم ڕستەیە ببێژم، و دەشیبێژم:
"چیدی باوی "مەسعود بارزانی" نەماوە" ... (ئەوە ئەگەر پێشتر باوی بووبێت)
ڕەنگە ئەوها_تێگەیشتنەکەی من هەڵە بێت، بەڵام ئەوها_تێگەیشتنەکەی من بریتییە لە:
مەسعود بارزانی پیاوەکی خێڵەکی (عەشایری)، و کۆنەپارێز، و پارێزگارە، و بوویتە بەربەستێکی ئەستوور و نەجووڵاو لە بەردەم ئاواڵابوون و ئاواڵاکردنی: دەرکەی کولتووری خەڵکی ئێرە، لە هەمبەر کولتوورێکی نوێگەر و سەردەمیدا، کە گەنج دەیهەوێ و پێویستی پێیتی (ئەوە ئەگەر هیچ دەعبایەک لێرە بە ناوی "گەنج"ەوە بوونی هەبێ) ... وە مەسعود بارزانی کوڕە_مەلایە، و لە ژێر باری قوڕس و گرانی باوکێکی مەلا و ئایینداردا پەروەردە بووە، (دیسان ئەگەر خەڵکی ئێرە شتێکیان هەبێ بە ناوی "پەروەردە"وە) ... ئەوهایە: مەسعود بارزانی لە مەنزووری مندا (ئەوە ئەگەر ئەمنیش وەک تاکێکی لێرە_ژیاو، شتێکم هەبێ پێی بگۆترێ: "مەنزوور" و دیدگە و ئەو شتانە)
_بە هەمان دەنگەژێیەکانی ناو قوڕگمەوە: کەپێیانەوە بێژیم : (چیدی باوی مەسعود بارزانی نەماوە)، دەشبێژم : ("نەوشیروان موستەفا"ش: حەددی ئەوەی نییە، ببێتە دەمڕاستی ژیانی سەردەمی ئێستا) چونکینێ نەوشیروانیش، مەسعود_ئاسا: پیاوێکی پارێزگار، و کۆنەخوازە، و ئی هەندێ نییە: کە لە سەردەم و عانی ئێستادا، ئاڕاستەی ژیانی ئێرە (یان هەر جێیەکی دیکە) دیاری بکا یان بگۆڕێ ...
_بزووتنەوەی گۆڕان (لە غیابی نەوشیروان موستەفا، واتە: ئەگەر ئەو ڕێکخەری نەبا) ڕەنگ بوو: بیتوانیبا ببێتە دەنگی نوێگەری، و یاخی بوون، و بیرکردنەوەیەکی گەنجانی، بەرانەکینێ بە هەبوونی نەوشیروان: ئەو بزووتنەوەیەش لە پاتەبوونەوەیەکی دیکەی "پارتی دیموکراتی کوردستان" زیادتر، هیچی دیکە نییە ... (پارتی: حیزبێکە تا سەر ئێسقان نا، بەڵکو تا ناو مۆخ: دژە بە نوێیایەتی، و فوول_فوول کۆنەپارێزە، کە گۆڕانیش پاتەبوونەوەی وییە) ...
_کە گۆڕانخوازێک دەبینم، دەشیڕێنێ: "ئێمە مۆدێلێکی نوێمان هێنایتە ئارا و کایەوە" وەک ئەوەیە (قاپێک نا) بەڵکو یەک تەنەکە "ئۆزۆ" بەبێ مەززە بخۆمەوە، نازانم باسی کێهان (مۆدێلی نوێ) دەخۆن، ئەو مۆدێلە نوێیەی، کە ئێوەش پارتی_ئاسا: یەک_دنیا مەلا و ئاژەڵی بیابانی و ئەشکەوتیتان لە خۆ کۆکردیتەوە؟!! لە نێوانیشیاندا گەورە تیرۆرستی نێودەوڵەتی (مەلا کرێکار)؟!! خۆ ئەگەر کۆمەڵی پیسلامی (سۆران عومەر)ی تیرۆرستیان نەپاڵاوتبا، ئەوا ڕەنگ بوو ئێوەی (داهێنەری مۆدێلی نوێ!!!) ئەو تیرۆرستەتان نەک هەر بپاڵاوتبا، بەڵکونێ بتانکردبا سەرۆکی لیستەکەشتان (خۆ ئەو کەسەی ئێستاش کردیتتانە سەرۆکی لیستۆکەکەتان، کۆنە_پیسلامییە و سەر بە بەرەی ئەنفالچییەکانە) ...
_ئا: وەڵا خۆ ڕەنگیشە لە (مۆدێلی نوێ) مەبەستتان ئەوە بێ: کە "خالیدی خولە سوور" سەرۆکی خێڵی "غەوارە"تان کردبووە: دەستەڕاستی نەوشیروان_ەکاتان!!! یان ئەوێڕۆژێ دیتم: لە "کەی ئێن ئێن" زاتێکی تەڕەماشتان هینابووە سەرێ، لە بنیتان نووسیبوو: (نازانم کێ_جاف/ کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی چەمچەماڵ) ... (چەمچەماڵ: بە لۆچوونی من: هەولێر_ئاسا، زۆر پێویستی بە پاکتاوکردنێکی کولتووری فرەوان هەس، چونکینێ ئێستا وەک جەنگەڵێکی لێهاتووە، کە هیچی لە جەنگەڵایەتی ئەو شارە کەمتر نییە، کە ئەمنی تێدا دەژیم "ئەگەر زۆرتریش نەبێ") ...
_گۆڕان نەک هەر نەیگانی: ببتە دەربڕی هاتوهاوارەکانی گەنج، و کولتووری نوێ، بەڵکو وەک شینە_کۆسپێکی زل و زەلامیش هات، لەبەردەم ئەو "هاتوهاوار"انەدا قووت بووەوە، و نەیهێشت بگا بە هیچ ...
_ئەو بزووتنەوەی گۆڕانەتان: ئەگەر زۆرینەی هینا (کە گەلەکیش زەحمەتە زۆرینەی بهینی) خۆ بە نیاز نییە: لەگەڵ پارتیدا هاوبەشیی بکا، کەوایە بە ڕوون و ئاشکرایی دیارە کە لەگەڵ (ئەو دوو لایەنەکەی، کە هاوپاکێج_تان بوون) هاوپەیمانی دەکا، دەی ئەوەش نەک هەر مۆدێلی نوێ نییە، بەڵکو ڕێک گەڕانەوەیەکی وەحشیگەرانەیە: بەرەو مۆدێلی (ئەنفال و تیرۆر و فرەژنی و منداڵبازی و حیجاب و ڕیش و قوڕەیشییەت و...) .
_هەر بەڕاستی با پێو بڵێم: ئەمن زۆر زۆرم لەکن خۆشترە: کە بە شاپ و بۆڕی پلاستیکی ئی ئاسایش و مافیایەکانی سەر بە دەزگای "پاراستن"ی پارتی لێدانی بخۆم، لە کاتی خۆپیشانداندا... نەک ئەوەی لەلایەن ئەو پۆلیسە مەزهەبییە_ڕیشدارانەی کە هاوپەیمانەکانی ئێوە تاعینیان دەکەن: قوونم بدڕێنرێ، و لە زیدانەکانتاندا بمخەسێنن، و ئیدمانم کەن بە تلیاک، و حیجابی پیس و تاریک: بەسەر کەپڵەکەمدا بسەپێنن (ئێستاش: یانی لە سەردەمی پارتیشدا، پۆلیسی مەزهەبی هەر هەیە، و ئەو شتانە هەر ڕوودەدەن، وە نەبی ئەلعان: دۆخەکە چاتر و شەرەفمەندانەتر بی)
_لۆیە دەنگ و مەنگتان وێ نادەم، و ئیدی تەواو، و بڕایەوە و خڵاس و چوو ...
_"ئەهمەد کەیفی"م ئەمن ...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)